دراوی وڵاتی پاکستان چییە؟

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-09-10-18:40:00 - کۆدی بابەت: 10195
دراوی وڵاتی پاکستان چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پاکستان بە فەرمی کۆماری ئیسلامی پاکستان (بە ئینگلیزی: Pakistan، بە عەرەبی: باكستان) وڵاتێکی باشووری ئاسیایە، لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ هیندستان هاوسنوورە، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ ئەفغانستان هاوسنوورە، لە باشووری ڕۆژاواوە لەگەڵ ئێران و لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ چین هاوسنوورە. پایتەختەکەی ئیسلام ئابادە.

پاکستان خاوەنی ئابوورییەکی تێکەڵاوە، لە ماوەی بوونیدا چەندین جۆری نموونەی ئابووری تاقیکردووەتەوە.

دراوی وڵاتی پاکستان چییە؟

پاکستان خاوەنی دراوێکی تایبەتە بە ناوی ڕووپیەی پاکستانی (بە ئینگلیزی: Pakistani Rupee، بە عەرەبی: روبية باكستانية) کورتکراوەکەی (PKR) هێماکەی (RP یان RS) دراوی فەرمی پاکستانە هەروەها ئەفغانستانیش بە نافەرمی بەکاری دەهێنێت. لەلایەن بانکی ناوەندی دەوڵەتی پاکستانەوە دەردەچێت.

کاتێک پاکستان لە ساڵی ١٩٤٧ سەربەخۆیی لە بەریتانیا وەرگرت ڕووپیەی پاکستانی جێگەی ڕووپیەی هیندی گرتەوە.

پۆلێنەکانی بریتین لە ١٠ ڕووپیە، ٢٠ ڕووپیە، ٥٠ ڕووپیە، ١٠٠ ڕووپیە، ٥٠٠ ڕووپیە، ١٠٠٠ ڕووپیە و ٥٠٠٠ ڕووپیە، هەروەها ٧٥ ڕووپیە کە بە دەگمەن بەکاردەهێندرێت، هەروەها خاوەنی دراوی کانزاییە بە پۆلێنەکانی ١، ٢، ٥ و ١٠ ڕووپیە.

لە ٢٢ـی تەممووزی ٢٠٢٢ بەهای دۆلارێکی ئەمریکی بە نزیکەی ٢٠٧ ڕووپیەی پاکستانییە.


سەرچاوەکان



296 بینین