دراوی وڵاتی هیندستان چییە؟

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-09-10-21:54:00 - کۆدی بابەت: 10197
دراوی وڵاتی هیندستان چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هیندستان بە فەرمی کۆماری هیندستان (بە ئینگلیزی: India، بە عەرەبی: الهند) وڵاتێکی باشووری کیشوەری ئاسیایە، لە ڕووی ڕووبەر و دانیشتووانەوە یەکێکە لە گەورەترین وڵاتەکانی جیهان، لە باشوورەوە بە زەریای هیندی، لە باشووری ڕۆژاوا بە دەریای عەرەبی، لە باشووری ڕۆژهەڵاتەوە بە دەریای بەنگال دەورە دراوە، لە ڕۆژاوا سنووری وشکانی لەگەڵ پاکستان هاوبەشە، لە باکوورەوە لەگەڵ چین، نیپاڵ، بوتان، لە ڕۆژهەڵاتیشەوە لەگەڵ بەنگلادیش و میانمار هاوسنوورە، پایتەختی وڵاتەکە نیودلهییە.

هیندستان خاوەنی ئابوورییەکی بازاڕە و لە گەشەسەندندایە، داهاتی مامناوەندە، لە ڕووی تێکڕای بەرهەمی ناوخۆییەوە یەکێکە لە وڵاتە ئابوورییە گەورەکان.

دراوی وڵاتی هیندستان چییە؟

هیندستان بەکارهێنەری دراوێکی تایبەتییە بە ناوی ڕووپیەی هیندی (بە ئینگلیزی: Indian rupee، بە عەرەبی: روبية هندية) کورتکراوەی (INR)، هێماکەی ()، دراوی فەرمی وڵاتی هیندستانە، هەروەها نیپاڵ و بوتانیش بە فەرمی بەکاریدەهێنن، زیمبابۆی بە نافەرمی بەکاریدەهێنێت، ڕووپیە بەسەر ١٠٠ پایسدا دابەشکراوە، دراوەکە لەلایەن بانکی یەدەگی هیندستانەوە کۆنتڕۆڵدەکرێت و بەڕێوەدەبرێت.

پۆلێنەکانی بریتین لە ١٠ ڕووپیەی هیندی، ٢٠ ڕووپیەی هیندی، ٥٠ ڕووپیەی هیندی، ١٠٠ ڕووپیەی هیندی، ٢٠٠ ڕووپیەی هیندی، ٥٠٠ ڕووپیەی هیندی و ١٠٠٠ ڕووپیەی هیندی، هەروەها خاوەنی ١ و ٢ و ٣ ڕووپیەکە کە بە دەگمەن بەکاردەهێنرێت، هاوکات خاوەنی دراوی کانزاییە بە پۆلێنەکانی ١ ڕووپیەی هیندی، ٢ ڕووپیەی هیندی، ٥ ڕووپیەی هیندی، ١٠ ڕووپیەی هیندی و ٢٠ ڕووپیەی هیندی، هەروەها خاوەنی ٥٠ پایسە کە بە دەگمەن بەکاردەهێنرێت.

بەهای دۆلارێکی ئەمریکی بە نزیکەیی لەنێوان ٧٣,٧٩ بۆ ٧٩,٧١ ڕووپیەی هیندییە.


سەرچاوەکان



507 بینین