چۆن بەڕێزەوە بابەتی گفتوگۆکەمان بگۆڕین

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2022-09-11-21:26:00 - کۆدی بابەت: 10216
چۆن بەڕێزەوە بابەتی گفتوگۆکەمان بگۆڕین

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چۆن بەڕێزەوە بابەتی گفتوگۆکەمان بگۆڕین (بە ئینگلیزی: How to respectfully change the subject of our conversation، بە عەرەبی: کيف نغير باحترام مواضيع مناقشاتنا)، ئەگەر حەز ناکەیت دەربارەی شتێک قسەت لەگەڵ بکەن و لەلایەکیشەوە ناتەوێت ڕەفتارت ببێتە هۆی بێ ڕێزی بۆ بەرانبەرەکەت، دەبێت شێوازی گۆڕینی گفتوگۆ بزانیت.

شێوازەکان

سەرەتا قبوڵی بکە و دواتر ڕێڕەوەکە بگۆڕە

ئەگەر کەسێک دەستی کرد بە قسەکردن دەربارەی شتێک کە تۆ حەزی پێ ناکەیت، دەتوانیت پێش ئەوەی باسەکە بگۆڕیت، بەشێوەیەکی سادە قسەکانی پەسەندبکەیت و دواتر بابەتەکە بگۆڕیت. وایدابنێ کەسێک بابەتێکی کردۆتەوە کە ڕەنگە ببێتە هۆی دەمەقاڵە و کێشە، تۆش دەتەوێت بابەتەکە بگۆڕیت، دەتوانیت بەمشێوەیە دەست پێ بکەیت:

  • بیروڕای جیاواز دەربارەی ئەم بابەتە هەیە.
  • بەڕای تۆ باشتر نییە باسی بابەتێک بکەین کە هەموومان لەسەری هاوڕا بین؟
  • وایدابنێ کەسەکە دەربارەی دەستگیرانە کۆنەکەت پرسیارت لێدەکات، کە لێی جیابوویتەتەوە و نائومێد بوویت، دەتوانیت بەمشێوەیە وەڵامی بدەیتەوە: جیابوونەوە سەخت بوو، بەڵام دەرفەتم بە خۆمدا تاکوو کەسی نوێ بناسم و لەگەڵ ئەوان زیاتر خولیاکانم بدۆزمەوە، بۆ نموونە وەرزشکردن، تۆ ڕات چییە لەسەر وەرزش؟
  • یان کاتێک پرسیارت لێدەکات دەربارەی ئەو کارەی کە مەبەستت بووە، بەڵام بەدەستت نەهێناوە، دەتوانیت بڵێیت: 
    بەڵێ نائومێد ببووم، بەڵام ئەوەی کە بەشداریم لە چاوپێکەوتنەکەی ئەواندا کرد، بووە ئەزموون بۆم بۆ کاری نوێم.

قسەکردن دەربارەی بیر و ڕاکان

یەکێک لە باشترین ڕێگاکان بۆ گۆڕینی بابەتی گفتوگۆکەت ئەوەیە کە بە کەسی بەرانبەر بڵێیت بیرۆکەکەت لەگەڵ ئەو جیاوازە، بۆ نموونە ئەگەر باسی بابەتێکی سیاسی دەکات کە تۆ هاوڕای ئەو نیت، دەتوانیت بڵێیت ئەوە ڕای تۆیە و من ڕایەکی ترم هەیە، باشترە دەربارەی ئەمە قسە نەکەین.

گۆڕینی بابەتەکە بۆ بابەتێکی تر

کاتێک باسی بابەتێک دەکرێت کە تۆ حەزت لێی نییە، لە ئەنجامدا دەتوانیت لە بابەتەکەدا وشەیەک بدۆزیتەوە و بابەتێکی ترت بیر بکەوێتەوە، بەبێ ئەوەی کەسی بەرانبەر تێبگات، بابەتەکە بخەیتە سەر شتێکی تر.

بەجۆرێک بابەتەکە بگۆڕە وەکوو ئەوەی تێنەگەیشتبیت

دەتوانیت بابەتەکە بگۆڕیت ئەگەر وای دەربخەیت تێنەگەیشتوویت یان بەباشی قسەکەت نەبیستووە. بۆ نموونە ئەگەر لە پشت کەسێکەوە قسەکرا، تۆ وای دەربخە کە گوێت لێنەبووە و باسی شتێکی تر بکە. یان تۆ بابەتێکی تر بکەرەوە وەکوو ئەوەی ئاگات لە قسەکانی پێشتری نەبووبێت.

هەندێک کات بارودۆخەکە سەخت دەبێت و ناتوانیت ناڕاستەوخۆ بابەتەکە بگۆڕیت

لە حاڵەتێکی ئاوادا، دەبێت ڕاستەوخۆ پێی بڵێیت حەزت لەو بابەتە نییە و ئەگەر دەکرێت بابەتەکە بگۆڕێت، هەڵبەت بەو مەرجەی کە بەرێزەوە ئەمە دەرببڕیت.

ئامادەبە

ئەگەر هەست دەکەیت ئەو کەسەی دێت بۆ لات وەکوو هەمیشە، بڕیارە باسی بابەتێک بکات کە تۆ حەزت لێی نییە دەتوانیت پێشتر هەندێک بابەت ئامادە بکەیت و باسی ئەوانە بکەیت.


سەرچاوەکان



381 بینین