ئوسامە جەمیل

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-09-12-22:45:00 - کۆدی بابەت: 10233
ئوسامە جەمیل

ناوه‌ڕۆك

ناساندن و ژیانی

ئوسامە جەمیل (بە عەرەبی: اسامة جميل علي، بە ئینگلیزی: Osama Jamil Ali)، ناوی تەواوی ئوسامە جەمیل عەلییە و لەدایکبووی ٢٣ـی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٦٥ـە. سیاسەتوان، نووسەر، ڕۆڵگێڕ و دەرهێنەرێکی کوردە. لە ساڵی ١٩٩٤ تاکوو ٢٠٠٠ بەڕێوەبەری ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی یەکگرتوو بووە. لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٤ لەسەر لیستی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئەندامی پەرلەمانی عێراق بوو. پێش ئەوەش لە چەند کارێکی هونەری وەک ڕۆڵگێڕ، نووسەر و دەرهێنەر بەشداریی کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٢ لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی مەمی ئالان بە ڕۆڵی میر ئیزین دەرکەوت. بەشێکی زۆری ئەزموونی هونەریی لە کەناڵی ناوخۆییی یەکگرتوو بەدەستهێنا، هەروەها زۆربەی کارەکانی لە کەناڵی ئاسمانی سپێدە پەخش کراوەتەوە. ئوسامە کوڕی جەمیل عەلی شاوێسی، کە کەسایەتییەکی ئیسلامیی ناسراو بوو لە هەولێر.

زانیاری گشتی

ئوسامە جەمیل عەلی
لەدایکبوون و شوێنی نیشتەجێبوون ٢٣ـی کانوونی یەکەمی ١٩٦٥، شاوێس، هەولێر، عێراق
نەتەوە کورد
پیشە سیاسەتوان، نووسەر، ڕۆڵگێڕ و دەرهێنەر
حیزبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
ئایین ئیسلام
هاوسەر نیگا ئەبوبەکر، سومەیە جەعفەر
باوان

جەمیل عەلی (باوک)

خزمەکان موسعەب جەمیل، بوخاری جەمیل، سوهەیب جەمیل، بیلال جەمیل

بەرهەمەکانی

نووسینی سیناریۆ و دەرهێنانی بۆ ئەم زنجیرانە کردووە:

  • کۆچ ١
  • کۆچ ٢
  • ئازارەکانی بارام

وەک ڕۆڵگێڕ بەشداری ئەم درامایانەی کردووە:

  • مەمی ئالان
  • گرێ

ئەو ڕۆمانانەی کە نووسراون و چاپنەکراون:

  • ڕاو
  • سکرتێرە
  • قوماش

ئەو ڕۆمانانەی لە نووسیندان:

  • من و تۆ
  • عەدێ و مەدێ
  • سەمای مارەکان


سەرچاوەکان



506 بینین