چی دەزانیت دەربارەی وشکبوونەوەی دەم؟

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-09-15-13:05:00 - کۆدی بابەت: 10257
چی دەزانیت دەربارەی وشکبوونەوەی دەم؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چی دەزانیت دەربارەی وشکبوونەوەی دەم؟ (بە عەرەبی: ماذا تعرف عن جفاف الفم؟، بە ئینگلیزی: ?What do you know about dry mouth ئاساییە ناوبەناو دەمت وشک ببێتەوە، ئەمە دەکرێت شلەی پێویست لە جەستەتدا نەبێت، بەڵام وشکبوونەوەی بەردەوامی دەم دەکرێت نیشانە بێت بۆ  چەند کێشەیەکی تر.

چی دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی دەم؟

وشکبوونەوەی دەم لەوانەیە ڕووبدات کاتێک ڕژێنەکانی لیک لە دەمتدا لیکی پێویست بەرهەم نەهێنن. هەروەها وشکبوونەوەی دەم هەندێک جار دەکرێت بەهۆی کێشەیەکی بنەڕەتی یان حاڵەتێکی پزیشکییەوە ڕووبدات، وەکوو:

  1. بەکارهێنانی دەرمان دەتوانن ببنە هۆی وشکبوونەوەی دەم.
  2. لووت گیران و هەناسەدان لە ڕێگەی دەمەوە لەکاتی خەوتندا دەتوانێت ببێتە هۆی وشکبوونەوەی دەم.
  3. نەخۆشی شەکرە.
  4. ︎چارەسەرکردن لەڕێگای تیشکەوە بۆ سەر و مل دەتوانێت ببێتە هۆی هەوکردنی ڕژێنەکانی لیک.
  5. ︎نەخۆشی Sjogren's: حاڵەتێکە کە سیستمی بەرگری لەش هێرش دەکاتە سەر ڕژێنەکانی لیک و زیانیان پێدەگەیەنێت.

وشکبوونەوەی دەم دەتوانێت چ کێشەیەک دروست بکات؟

لیک ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت بۆ ئەوەی دەمت تەندروست بێت. ئەگەر دەمت وشکبوو، لەوانەیە تووشی کۆمەڵێک کێشەی تریش ببیت وەکوو:

چارەسەرکردنی وشکبوونەوەی دەم

سەردانیکردنی پزیشک و پسپۆڕی ددان دەتوانێت هۆکاری وشکبوونەوەی دەمت دیاری بکات و چارەسەر کردنی کێشەکەت لەوانەیە نیشانەکانت باشتر بکات. هەروەها کۆمەڵێک ڕێگای سادە هەیە کە دەتوانیت خۆت ئەنجامی بدەیت وەکوو:

  1. بە بەردەوامی دەبەیەک لە ئاوی سارد بخۆرەوە.
  2. بنێشتی بێ شەکر بجوو، چونکە دەتوانێت ڕژێنەکانی لیک هانبدات بۆ بەرهەمهێنانی لیکی زیاتر.
  3. سەهۆڵ بکەرە دەمتەوە چونکە سەهۆڵ بەهێواشی دەتوێتەوە و دەم تەڕ دەکاتەوە.
  4. ︎دووربکەوەرەوە لە کحول ، کافایین و جگەرەکێشان.

 


سەرچاوەکان



931 بینین