کیژان ئیبراهیم خەیات

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-09-15-22:13:00 - کۆدی بابەت: 10265
کیژان ئیبراهیم خەیات

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کیژان ئیبراهیم خەیات (بە عەرەبی: كيزان ابراهيم خياط، بە ئینگلیزی: Kizhan Ibrahim Khayat)، لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٥ـی شاری سلێمانییە و هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کوردە. کچی ئیبراهیم خەیات هونەرمەند و گۆرانیبێژ و مەقامبێژی شاری سلێمانییە. سەرەتا گۆرانی بۆ زنجیرە درامایەک وتووە، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٩ یەکەمین گۆرانی خۆی بەناوی (بەسە دڵم) بڵاوکردووەتەوە، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٢ یەکەمین ئەلبوومی خۆی بە ناوی (درۆ) بڵاوکردووەتەوە. هاوسەری زیرەک میرەی شێوەکارە و دوو منداڵی هەیە.

ژیان

لە ساڵی ١٩٨٥ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، باوکی هاندەری گەورەی بووە. لە شاری سلێمانی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی تەواو کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٧-٢٠٠٨ بەشی میوزیکی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە و ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥ کۆلێژی هونەرە جوانەکان، بەشی بەجێهێنانی موزیکی تەواو کردووە. یەکەم بەرهەمی لە ساڵی ٢٠٠٣ بووە کە گۆرانییەک بوو بۆ تایتڵی زنجیرە درامای "جومعە" لە دەرهێنانی حسێن میسری. ماوەیەک دادوەری بەرنامەى خۆشترین دەنگی منداڵان بوو لە کەناڵی پێلستانک تیڤی. تەنیا یەک ئەلبوومی بەرهەمهێناوە بە ناوی "درۆ" کە لە نۆ تراک پێکهاتووە ‌و لە ساڵی ٢٠١٢دا بڵاوکراوەتەوە.

بەرهەمەکان

  1. ئەلبوومی نهێنی دڵ (٢٠١٢)
  2. بەخت
  3. مەڕۆ
  4. هانا
  5. نیشانە
  6. درۆ
  7. تۆ بووی
  8. چاوەکانت-دووبارەکردنەوەی گۆرانییەکی ئیبراهیم خەیات
  9. دڵی من
  10. کابوکێ
  11. داربەڕوو


سەرچاوەکان



358 بینین