ئەڤین ئاسۆ

له‌لایه‌ن: - شنیار کەمال شنیار کەمال - به‌روار: 2022-09-17-21:15:00 - کۆدی بابەت: 10287
ئەڤین ئاسۆ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئەڤین ئاسۆ (بە ئینگلیزی: Evin Aso، بە عەرەبی: افین اسو) خانمە پێشکەشکارێکی کوردە، خەڵکی شاری سلێمانییە و پێشکەشکاری بەرنامەی ئەڤین ژن و ژیان بوو تا مانگی ئایاری ٢٠٢٠.

ژیاننامە

ئەڤین لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٨٦ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە، خوێندکاری خوێندنگەی سورکێو بووە و کاری شانۆگەری تێدا ئەنجام داوە، باوکی ئەڤین ئاسۆ لە شاری سلێمانی دووکانی دارتاشی هەبووە و بە (وەستا ئاسۆ) ناوبانگی دەرکردووە، ئەڤین یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکاری لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی (پارێزگاران)ی پارتی پارێزگارانی کوردستانەوە دەست پێ کرد، پاشان دەچێتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک دەبێتە پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی (سروەی نەوا) و بەرپرسی هەماهەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو، دواتر دەچێتە کۆمپانیای ئاڕت و لەوێ دەست بەکار دەبێت، دواتریش لە کەناڵ ٤ و بە بەرنامەی (ئەڤین ژن و ژیان)ەوە ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد لەناو خەڵکی کوردستاندا، دواتر بەرنامەی ئەڤین ژن و ژیان لە کەناڵی کوردماکس پێشکەش دەکات و لە کۆتاییدا دەچێتە کەناڵی نێت تیڤی و لەوێ بەرنامەکەی پێشکەش دەکات، ئەڤین ئاسۆ لە ساڵی ٢٠٢٠ وازی لە کاری پێشکەشکاری هێنا و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هیچ وێنەیەکی خۆی بڵاو نەکردەوە، دواتر لە ٨ی مارس وێنەیەکی خۆی بڵاو کردەوە و باسی نەهامەتییەکانی ئافرەت دەکات و هانی ئافرەتان دەدات بۆ بەهێزبوون و پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان لە هەموو خانمانی کورد دەکات، ئەڤین خاوەنی دوو خوشکە بە ناوی لیناز و چێواز، ئەڤین لە ساڵی ٢٠١٩ بوو بە بەڕێوەبەری کەناڵی نێت تیڤی و هانی چێوازی خوشکیشی دا تا ببێتە پێشکەشکار و دەست بکات بە پێشکەشکردنی بەرنامەی دروستکردنی خواردن و شیرینی.

بەرنامەکانی

ئەو بەرنامانەی کە ئەڤین ئاسۆ تا ئێستا کاری تێدا کردووە بریتین لە:
• میڤان شۆو
• چەرخ و فەلەک
• من جیاوازم
• تۆ نموونەی
• ملیۆنێر
• ئارامۆ شۆو
• ئەڤین ژن و ژیان


سەرچاوەکان



802 بینین