وتەکانی ئۆدری هێپبێرن

له‌لایه‌ن: - سۆز عەتا سۆز عەتا - به‌روار: 2022-11-02-20:35:00 - کۆدی بابەت: 10395
وتەکانی ئۆدری  هێپبێرن

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئۆدری کاسلین ڕۆستن ناسراو بە ئۆدری هێپبێرن (بە ئینگلیزی: Audrey Hepburn، بە عەرەبی: أودري هیبورن)، لەدایکبووی چواری ئایاری ساڵی ١٩٢٩ـیە. نواندنکار و مرۆڤدۆستێکی بەریتانی بووە و وەکوو مۆرکی مۆدە و فیلم ناسراوە، لەلایەن دامەزراوەی فیلمی ئەمریکییەوە وەکوو سێیەم گەورەترین ئەفسانەی شاشەی سینەمای هۆڵیودی کلاسیک ڕیزبەندی کراوە و خرایە ناو ڕیزبەندی بەناوبانگەکان بۆ خاوەن باشترین جل و بەرگە نێودەوڵەتییەکان. ئۆدری خاوەن چەندین فیلمی بەناوبانگە، بۆ نموونە وەک فیلمی پشووەکەی ڕۆما (Roman holiday) کە تێیدا بووە خاوەن خەڵاتی باشترین نواندکاری ئافرەت هاوکات بەهۆی کارە خێرخوازییەکانییەوە چەندین خەڵاتی پێشکەش کراوە.

هەندێک لە وتەکانی ئۆدری هێپبێرن

هیچ شتێک مەحاڵ نییە، وشەکە خۆی دەڵێت: من ئەگەری ڕوودانم هەیە.
تێبینی: لە ئینگلیزیدا وشەی مەحاڵ پێی دەوترێت Impossible و بە پێی بۆچوونی ئۆدری پێک هاتووە لە I’m possible کە بە واتای من ئەگەری ڕوودانم هەیە دێت.

***************

هاوڕێ ڕاستەقینەکان ئەو خێزانانەن کە دەتوانیت هەڵیانبژێریت.

***************

من باوەڕم وایە کە ڕۆژانە بەلایەنی کەمەوە دەبێت یەک ساتی نایابت هەبێت.

***************

جوانی ئافرەت لەو پۆشاکەدا نییە کە لەبەری دەکات یان لەو شێوەی پێی دەردەکەوێت یان لە شێوازی ڕێکخستنی قژی، بەڵکوو جوانی ئافرەت لە چاوەکانیدا دەبینرێت، چونکە چاوەکان دەروازەی دڵن، ئەو شوێنەیە کە خۆشەویستی تێیدا نیشتەجێیە. جوانی ڕاستەقینە لە ژنێکدا وێنەدانەوەی جوانی ڕۆحییەتی، ئەو گرنگیپێدان و خەمخۆرییەیە کە بە خۆشەویستییەوە دەیبەخشێت، ئەو سۆزەیە کە نیشانی دەدات. خۆشەویستی ئافرەت تەنیا لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵەکانی تەمەنیدا گەشەدەکات.

***************
ژیان ئاهەنگێکە، خۆتی بۆ ئامادە بکە.

***************

من بە پێویستییەکی زۆر بۆ هەبوونی هەست و سۆز و سامناکییەکی زۆر لە بەخشینیدا لەدایکبووم.

***************

چاندنی ڕووەک و دروستکردنی باخچەیەک واتای باوەڕبوونە بە هەبوونی سبەی.

***************

من باوەڕم بە ڕەنگی پەمەیی و ژیانی پەمەیی هەیە، باوەڕم وایە پێکەنین باشترین کالۆری سووتێنەرە. باوەڕم بە ماچکردن، ماچکردنی زۆر هەیە. باوەڕم بە بەهێزبوون هەیە کاتێک هەموو شتێک بەرەو سەختی دەڕوات. باوەڕم وایە کچە دڵخۆشەکان جوانترین کچەکانن. من باوەڕم وایە سبەی ڕۆژێکی نوێیە و پەرجوو بوونی هەیە.

***************
چاوەڕێ مەکە شتە باشەکان بێنە باوەشت، دەزانم خودا زۆر میهرەبان و بەخشندەیە، بەڵام ئەو چاوەڕێی یەکەمین هەنگاوەکانی خۆتە.

***************

ئەمەوێت خەڵکی بزانن کە گەورەترین بەشی ژیانی مرۆڤایەتی، ئازارچەشتنە.

***************

بۆ من شتە گرنگەکان تەنیا ئەوانەن کە بەستراونەتەوە بە دڵەوە.

***************

جوانپۆشیی تاکە شتە کە هەرگیز جوانییەکەی کاڵ نابێتەوە.

***************

ئافرەت دەتوانێت لە هەمان کاتدا جوان و ڕوناکبیریش بێت.

***************
زۆر زوو بڕیارمدا کە ژیان بەبێ مەرج قبووڵ بکەم، هەرگیز چاوەڕێم نەدەکرد هیچ شتێکی تایبەتم بۆ بکات، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر زیاتر لەوەی پێبەخشیم و دەستم کەوت کە هیوام بۆ دەخواست. زۆرینەی جارەکان شتەکان بۆم چوونەتە سەر بەبێ ئەوەی تەنانەت داواشیان بکەم.

***************
پاریس هەمیشە بیرۆکەیەکی باشە.

***************

دەڵێن خۆشەویستی باشترین سەرمایەیە، تا زیاتر ببەخشیت، زیاترت دەست دەکەوێتەوە.

***************

بۆ هەبوونی چاوێکی جوان، بەدوای باشییەکانی ئەوانی تردا بگەڕێ، بۆ هەبوونی لێوێکی جوان، بە میهرەبانییەوە بدوێ، هەروەها بۆ ئەوەی جوان و جوانپۆش بیت، هەمیشە ئەو زانیارییە بزانە کە تۆ هەرگیز بە تەنیا نیت.

***************
باشترین شتێک کە لە ژیاندا پارێزگاری لێ بکەین، هەبوونی یەکترییە.

***************
گرنگترین شت ئەوەیە چێژ لە ژیانت وەربگریت و دڵخۆش بیت، ئەمانە گرنگترین شتن.

***************
لەبیری مەکە، ئەگەر پێویستت بە دەستێکی یارمەتی هەبوو، ئەوا لە کۆتایی قۆڵەکەی ترتدایە. 

***************
من ئەو کەسانەم خۆشدەوێت کە دەمخەنە پێکەنین. ڕاستییەکەی هەست دەکەم پێکەنین تاکە شتە کە زۆر حەزم لێیەتی، کۆمەڵێک نەخۆشی چارەسەر دەکات و ڕەنگە گرنگترین شت بێت لە مرۆڤدا.

***************

لەگەڵ گەورەبوونتدا درک بەوە دەکەیت کە دوو دەستت هەیە، دەستێک بۆ یارمەتیدانی خۆت و دەستەکەی ترت بۆ یارمەتیدانی کەسانی تر.

***************

شتێکی گرنگتر لە جوانیی ڕووخسار و دەرەوە، جوانی ناخە، چونکە هیچ بڕە مکیاجێک ناتوانێت کەسایەتی و ناخێکی ناشرین دابپۆشێت.

***************

با ڕاستییەکەی بڵێین، کێکێکی بە چوکلاتەی تەڕ و نەرم شتێکی زۆر دەکات بۆ کەسانێک، وە بۆ منیش.

***************
بەخشین ژیانە، ئەگەر خواستی بەخشین لەدەست بدەیت، ئەوا هیچت نامێنێتەوە بۆ ئەوەی بۆی بژیت.

***************

من بەخت یاوەرم بووە. زۆرجار دەرفەتەکان بۆت نایەنە پێشەوە، هەربۆیە کاتێک بەرەو ڕووت هاتن، یەکسەر بیانگرە.

***************

هەندێک لە سەرنجدان هەن کە دەتوانن ڕەنگی کچێک تێک بدەن.

***************
جوانی و سەرنجڕاکێشانی سێکسییانە لەوە زیاترە کە لە یەک پێوانەکردندا بچووکی بکەیتەوە. من پێویستم بە ژووری نووستن نییە تاوەکوو مێینەتی و ژنێتیم بسەلمێنم. دەتوانم جوانی و سەرنجڕاکێشیی سێکسیم لە لێکردنەوەی سێوێک لە دارێک و وەستانم لەبەر باراندا نیشان بدەم.

***************

من فێربووم چۆن بژیم، چۆن لەم جیهانەدابم و یەکێک بم لەم جیهانە، نەک تەنیا لە لایەک بوەستم و سەیر بکەم.

***************
مرۆڤەکان، زیاتر لە شتەکان پێویستیان بەوەیە نۆژەن بکرێنەوە، نوێ بکرێنەوە, ببوژێنەوە, چاکبکرێنەوە و قەرەبوو بکرێنەوە، هەربۆیە هەرگیز کەس فڕێ مەدە.

***************

ڕەنگە هەرگیز هەلی کارم پێشکەش نەکرێت، بەڵام من هەردەم خێزانەکەمم هەیە.

***************
گەورەترین سەرکەوتنم ئەوەبوو کە بتوانم لەگەڵ خۆمدا بژیم، کە کەموکورتییەکانم قبووڵ بکەم. من ڕێگەیەکی درێژم لەپێشە بۆ ئەوەی ببمە ئەو مرۆڤەی دەمەوێت، بەڵام ئێستاش هێندە خراپ نیم.

***************

من باوەڕم بە جوانکاری و ڕازاندنەوەی دەستەکان هەیە. باوەڕم بە زۆر کەشخەبوون هەیە.

***************

باوەڕم بە خۆڕازاندنەوە و سووراوکردن هەیە لە پشووەکاندا، من باوەڕم بە پەمەییبوون هەیە لە ژیاندا و باوەڕ دەکەم کە کچە دڵخۆشەکان جوانترینن.

***************

مکیاج تەنیا وات لێدەکات لە دەرەوە جوان بیت، یارمەتیت نادات تا ناشرینییەکانی ناخت بشاریتەوە، مەگەر مکیاجەکە بخۆیت. 

***************

دەزانم کە زۆرینەمان تەنیا ڕووخسارمان لا گرنگە و بە پێوەری دەزانین بۆ ژیانمان، بەبێ ئەوەی نرخی ئەوە بزانین کە ژیان بە سادەیی چەندە جوانە.

***************

تەنیا دڵت شکاوە، تەواو ئەوە هەموویەتی. ناتوانیت ئەمە گشگیر بکەیت و پەنجەی خراپبوون بۆ هەمووان ڕابکێشیت. بەڵکوو دەبێت خۆت زۆر بە بەخت بزانیت تاوەکوو کەسێک بدۆزیتەوە کە نرخت بزانێت.

***************

گۆڕانکاری بۆچی؟ هەرکەسێک (ستایل) شێوازی خۆی هەیە، کاتێک شێوازەکەتت دۆزییەوە، پێویستە پێوەی بنووسێیت. 

***************

هەمیشە هەوڵم دەدا باشتر لەوە بکەم کە کردوومە، دوورتر و قووڵتر ببینم. من هەردەم هەوڵم داوە هەموو بەهرەکانم بەکاربهێنم و زیادیان بکەم.

***************

دەتوانیت زیاتر لەسەر کەسێک بزانیت بەهۆی ئەو شتانەی لەسەر کەسانی تر دەیڵێت، نەک بەو شتانەی کەسانی تر لەسەری دەیڵێن.

***************
ئەگەر سبەی ژیانم وەک ئەشکەوتی لێ بهاتایە، ئەوا تەنیا ئاوڕم دەدایەوە بۆ ئەو شتانەی بەختم هەبووە و خاوەنیان بووم، وەک خۆشییەکانم، چێژەکانم، شتە سوودبەخشەکانم. نەک بۆ دڵتەنگییەکانم، بۆ خراپییەکانم یان بۆ ئەو کاتانەی باوکم ماڵەوەی جێدەهێشت، تەنیا بۆ جوانی و خۆشی هەموو شتەکان. ئەوە هەموو شتێکە.

***************
سەرکەوتن وەک ئەوەیە بگەیتە یادی لەدایکبوونێکی گرنگ و هەست بەوە بکەیت کە تۆ ڕێک هەمان کەسیت.

***************

ئەگەر هاوسەرگیری بکەم، دەمەوێت زۆر خێزاندار بم.

***************

زۆرجار دەبێت بە تەنیا بم. زۆر دڵخۆش دەبم کاتێک لە شەوی شەممەوە تاوەکوو بەیانیی دووشەممە دەتوانم لە شوقەکەمدا بە تەنیا بم، ئەمە ئەو ڕێگەیەیە کە خۆمی پێ پڕ وزە دەکەم.

***************

جارێکیان پێناسەیەکم بیست کە دەیوت: بەختەوەری هەبوونی تەندروستیی و بیرەوەرییەکی کورتە! خۆزگە من دامبهێنایە، چونکە زۆر ڕاستە.

***************
ڕۆژەکە هەڵبژێرە و تا کۆتایی چێژی لێ وەربگرە.

***************

پێم وایە ڕابردوو یارمەتیداوم تاوەکوو نرخی ئێستا بزانم، نامەوێت هیچ کامیان تێکبدەم بە تووڕەبوون و نیگەرانبوونم بۆ داهاتوو.

***************

نامەوێت بە تەنیا بم، بەڵکوو ئەمەوێت بە تەنیا بمێنمەوە.

***************
کاتێک کەست نییە دەتوانیت کوپێک چا بۆ ئەو هۆکارە لێ بنێیت، بەڵام کاتێک کەس پێویستی پێت نییە، ئەوە ئەو کاتەیە کە پێم وایە ژیان کۆتایی هاتووە.

***************

من کەسێکی گۆشەگیرم.. حەز دەکەم لەگەڵ خۆمدا بم و بچمە دەرەوە، هەروەها حەز دەکەم لەگەڵ سەگەکانمدا پیاسەیەکی درێژ بکەین و سەیری دارەکان، گوڵەکان و ئاسمان بکەین.

***************
ئەرکێکی ئەخلاقی هەیە ئەویش ئەوەیە کە ئەو کەسانەی هەبوون و خاوەن شتن، دەبێ ببەخشنە ئەوانەی نەبوونن.

***************

هەرشتێک کە فێربووم، لە فیلمەوە فێربووم.

***************

گرنگیدان بە منداڵان هیچ پەیوەندییەکی بە سیاسەتەوە نییە. پێم وایە لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا لەجێی بە سیاسەتکردنی یارمەتییە مرۆییەکان، بە مرۆییکردنی سیاسەت ڕووبدات.


سەرچاوەکان



881 بینین