ناوهڕۆك
سەرەتا
چاندنی داری سێو (بە ئینگلیزی: Planting apple tree، بە عەرەبی: زراعة شجرة التفاح)، چاندنی ئەم دارە کردەوەیەکی گرنگە چونکە تایبەتمەندی زۆر باشی هەیە وەک قەبارەی زۆر گەورە نییە، بۆ ناوچە بچووکەکان دەگونجێت، بەئاسانی گەشەدەکات و دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی سێوی نوێ لە کۆتایی هاوین و پاییزدا، بۆ هەڵبژاردنی داری سێوێک بۆ ناشتن پێویستە خواستی کڕیارەکە ڕەچاوبکرێت کە ئاخۆ سێوی شیرینی دەوێت یان ڕەنگی خونچە و جۆری درەختەکەی چۆنبێت، چونکە چەندین جۆری جیاواز لە ئەم درەختە هەن و لە شەتڵگەکاندا دەفرۆشرێن، هەروەها داری سێو بەدرێژایی مێژوو ناوبانگی هەبووە و چەندین چیرۆک و ئەفسانەی لەسەرە، هەتاکوو ئێستاش خەڵکی لە هەموو وڵاتەکاندا ئارەزووی دەکەن و گرنگیپێدەدەن.
هەنگاوەکانی چاندن
- داری سێو پێویستی بە چاڵێک دەبێت کە بە ئەندازەی درێژی ڕەگەکە قووڵ بێت، بەڵام سێ هێندەی پانییەکەشی فراوان بێت.
- شیکردنەوەی تەنیشتەکانی چاڵەکە بە ئامێرێکی وەک چەتاڵ دواتر ماددەی ئەندامی وەک سەمادی بۆ زیادبکرێت.
- چاندنی درەختەکە و جێگیرکردنی مێخ یان ستوونێک لە تەنیشتیدا، بۆ پاڵپشتی کردنی درەختەکە لەکاتی گەشەکردنیدا.
- کوتینەوەی خاکی چاڵەکە بۆ نەهێشتنی دروستبوونی هەوا.
- بەستنی درەختەکە بە مێخەکەوە بە بەکارهێنانی داوێکی گونجاو.
شێوازی گرنگیپێدان
پێویستە داری سێو لە نێوان مانگەکانی ١٠-٣ بچێنرێت و لە ڕۆژێکدا بێت کە زەوییەکە نەیبەستبێ و ئاسایی بێت، دواتر لە وەرزی بەهاردا خونچەی جوانی سپی و پەمەیی دەگرێت، کەسانی شارەزا دەتوانن سێو وەک پەرژین بۆ باخچەکانیان ڕاهێنان پێبکەن، پێویستە لە کاتی دیاریکراودا و بە ڕێکخراوی دارەکە ئاوبدرێت هەتاکوو جێگیر ببێت، لەگەڵ ئاودانی زیاتر لە ئاووهوای وشک و هاویندا یان کاتێک میوەکەی گەورە دەبێت.
هەروەها بۆ ڕێگریکردن لە شکانەوەی چڵەکان و گەورەبوونی بەرهەمەکان بەباشی، دەکرێت باخەوانەکان بەرهەمەکە تەنک بکەنەوە بە دروستکردنی مەودای ١٥ سانتیمەتر لە نێوان دوو دار سێودا و لابردنی ئەوەی لە نێوانیاندایە، دواتر لە وەرزی زستاندا پێویستە درەختەکە هەڵبپاچرێت بە بەکارهێنانی ئامێرێکی تیژ، لابردنی چڵە نەخۆش و لاوازەکان و هێشتنەوەی بەهێزەکان، دواتر ئەوانەی کە ماونەتەوە بەئاڕاستەی سەرەوە و ناوەڕاستی درەختەکە گەشەدەکەن، هەروەها زۆرینەی داری سێوەکان بۆ بەرگرتن پێویستیان بە داری سێوی ترە لە تەنیشتیاندا بێت هەتاکوو یەکتری بپەڕێنن، چونکە داری سێو تەنها بە داری سێو دەپەڕێنرێت.