ئایا سەلمان خان مسوڵمانە؟

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر سازگار عومەر - به‌روار: 2022-12-07-23:30:00 - کۆدی بابەت: 10584
ئایا سەلمان خان مسوڵمانە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئایا سەلمان خان مسوڵمانە؟ (بە ئینگلیزی: ?Is Salman Khan a Muslim، بە عەرەبی: هل سلمان خان مسلم؟)، عەبدول ڕەشید سەلیم سەلمان خانی ناسراو بە سەلمان خان ئەکتەر، بەرهەمهێنەری فیلم و پێشکەشکارێکی تەلەفزیۆنی هیندییە و نزیکەی سی ساڵە لە بواری سینەماییدا کار دەکات و بەهۆیەوە چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا وەکوو یەکێک لە سەرکەوتووترین ئەکتەرە بارزگانییەکانی سینەمای هیندی ناودەبرێت. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٦٥ لەدایکبووە، هاوسەرگیری نەکردووە و خاوەنی دوو خوشک و دوو برایە.

ئایا سەلمان خان مسوڵمانە؟

دوای ئەوەی سەلمان خان لە دۆسیەیەکی ڕاوکردنی ئاسکەڕەشەدا تێوە دەگلێت ئایینی خۆی ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "دایکم هیندۆسییە، باوکم مسوڵمانە".

سەلمان خان، ئەکتەری بۆڵیود بەهۆی دۆسیەی ڕاوکردنی ئاسکەڕەشەوە برایە دادگا، سەلمان وەڵامی چەند پرسیارێکی گشتی دایەوە وەک ناو، ناوی باوک، تەمەن، ناونیشانی نیشتەجێبوون و ئایین. لە پرسیارێکدا کە سەبارەت بە ئایین لێیکرا، سەلمانی کوڕی سیناریۆنووسی بەناوبانگ سەلیم خان و سوشیلا چاراک، گوتی: “من هەم هیندۆسیم هەم موسڵمانم". دواتر بە زمانی ئینگلیزی وتی کە “من هیندیم”. لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو تۆمەتانەی کە لەلایەن داواکاری گشتییەوە خراونەتەڕوو، ئەستێرەکە دانی بە بێتاوانی خۆیدا نا. سەلمان لە وەڵامەکەیدا وتی کە بە کاری سینەماییەوە سەرقاڵە و بەهۆی هۆکاری ئەمنییەوە نەیدەتوانی بۆ ڕاوکردن بچێتە دەرەوە، بەتایبەتی لە ئێواران یان شەودا.

لە نیوەشەوی ١/٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨، سەلمان خان و چوار ئەکتەری بۆڵیود لە کاتی تۆمارکردنی درامای “Hum Saath-Saath Hain”ـدا بە ڕاوکردنی ئاسکەڕەشە تۆمەتبارکران. دوو ئاسکەڕەشە کە جۆرە ئاژەڵێکی پارێزراوە بەپێی یاسای پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکان، لە دەوروبەری گوندی کانکانی لە نزیک شاری جۆدپور کوژران. سەلمان تۆمەتبار کرا بە هەڵگرتن و بەکارهێنانی چەکی نایاسایی، بەڵام دادگای CJM دانی بە بێتاوانی سەلماندا نا و بێتاوانییەکەی ڕاگەیاند.


سەرچاوەکان



246 بینین