سەردار ئەسعەد بەختیاری

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-12-11-21:00:00 - کۆدی بابەت: 10617
سەردار ئەسعەد بەختیاری

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

عەلیقۆلی خان یان سەردار ئەسعەدی دووەم (بە ئینگلیزی: Ali-Qoli Khan Bakhtiari یان Sardar Asaad Bakhtiari، بە فارسی: سردار اسعد بختیاری) سیاسەتوانێکی سەردەمی قاجاڕەکان و سەرۆک عەشیرەتی بەختیاری بوو، لە ساڵی ١٨٥٦ لە چوارمەحاڵ و بەختیاری لەدایکبووە، لە ٢٣ـی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩١٧ لە تاران لە ئێران کۆچی دوایی کردووە.

ژیانی سیاسیی ھاوکات بوو لەگەڵ ھاتنە سەر کاری چوار پاشا لە ئێران. لە مێژووی ئێراندا وەک وەزیری شەڕ و وەزیری ناوخۆی خولیی خزمەتی کردووە. 

یەکێک لە ڕووداوە گرنگەکان لە ماوەی ژیانی سیاسی عەلیقۆلی خان دۆزینەوەی نەوت لە ناوچەکانی باشوور و باشووری ڕۆژاوای دەشتەکانی ئێران بوو، لەلایەن ویلیام نۆکس دی ئارسی، لە پارێزگای خووزستان و مزگەوت سلێمان. 

زانیاری گشتی

ناوی تەواو سەردار ئەسعەد بەختیاری
لەدایکبوون  ١٨٥٦ لە چوارمەحاڵ و بەختیاری لە ئێران
مردن ٢٣ـی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩١٧ لە تاران لە ئێران 
پیشە سیاسەتوان، مێژووناس
ڕەگەزنامە ئێرانی

ژیان

لە ساڵی ١٩٠٩ هێزی عەشیرەتی بەختیاری لەژێر فەرماندەیی ئەودا بە بەکارهێنانی چەکی مۆدێرن لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانە بۆ ناچارکردنی حکوومەتی ناوەندی بۆ دامەزراندنی چاکسازیی دیموکراسی، تارانیان لە ژێردەستی ئیمپراتۆریەتی ئاڵمان بە سەرکەوتوویی گرت.

لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ویلیام نۆکس دی ئارسی بە گرێبەست لەگەڵ بەختیاری بۆ یەکەمجار مۆڵەتی گەڕان بەدوای نەوتدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەرگرت، ئەمەش ڕووداوێک بوو کە مێژووی تەواوی ناوچەکەی گۆڕی. 

مردن

سەردار ئەسعەد لە کۆتاییدا ڕۆژی سێشەممە ٢٣ـی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩١٧ لە تاران کۆچی دوایی کرد، تەرمەکەی گوازرایەوە بۆ ئەسفەھان و لە گۆڕستانی تەختی فوولاد و لە تەکیەی میرفێندرێسکی بەخاک سپێردرا.

بەرھەمەکانی

  • خلاصە الاعصار فی تاریخ البختیار
  • بولینا - غادە البریتانی
  • پل و ورژینی
  • تاریخ حمیدی - سلطان عبدالحمید عثمانی
  • دختر فرعون
  • دیل گابریل
  • روکامبول
  • شرح حال ھانری سوم
  • عشاق پاریس
  • مادموازل مارگریت
  • ھرمس مصری
  • سفرنامەھای برادران شرلی
  • عھدنامە حضرت امیر


سەرچاوەکان



196 بینین