ئەساڵە نەسڕی

له‌لایه‌ن: - سۆز عەتا سۆز عەتا - به‌روار: 2023-01-14-20:12:00 - کۆدی بابەت: 10898
ئەساڵە نەسڕی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەساڵە مستەفا حاتەم نەسڕی (بە ئینگلیزی: Assala Mostafa Hatem Nasri و بە عەرەبی: أصالة مصطفی حاتم نصري) کە بە (اصالة) ئەساڵە یان سوڵا (صولا) ناسراوە؛ گۆرانیبێژێکی دیاری سورییە و یەکێکە لە بەناوبانگترین گۆرانیبێژە عەرەبەکان.

ژیان

ئەساڵە لە ١٥ـی ئایاری ١٩٦٩ لە دیمەشقی پایتەختی سوریا لە خێزانێکی مامناوەند لەدایکبووە، مستەفا نەسڕی باوکی ئاوازدانەر و گۆرانیبێژێکی دیاری سوری بووە. هاوکات ئەساڵە خاوەنی چوار برا بووە بە ناوەکانی ئەمانی (أماني)، ئەیهام (أیهام)، ئەنەس (أنس) و ریم کە ئەویش گۆرانیبێژە. ئەساڵە دەستپێکی کارەکانی بە گۆرانی نیشتیمانپەروەری و ئایینی و گۆرانی منداڵان بوو کە تەمەنی چوار ساڵان بووە و یەکێک لە بەرهەمە بەناوبانگەکانی سەردەمی منداڵی بریتی بووە لە گۆرانی پێشەکی زنجیرە کارتۆنی (حکایات عالمیة)، پاشان گۆرانی و ئەلبوومی تایبەت بە خۆی بەدوادا هات. لە ساڵی ١٩٨٦ـدا کە مستەفا نەسڕی باوکی بە ڕووداوی هاتووچۆ کۆچی دوایی کرد؛ کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ژیانی ئەساڵە هەبوو هەربۆیە بۆماوەی سێ ساڵ لە گۆرانی وتن دوورکەوتەوە و وەک باوکێکی ڕۆحی لە تەمەنی ١٧ ساڵییەوە و یارمەتی دایکی دەدا و چاودێری براکانی کردووە. ئەساڵە سێ جار ژیانی هاوژینی پێکهێناوە؛ یەکەمیان لەگەڵ ئەیمەن زەهەبی بوو کە کچ و کوڕێکی لێی هەیە بە ناوەکانی (شام و خالید) و لە ساڵی ٢٠٠٥ لەیەکتری جیابوونەوە. هاوسەرگیری دووەمی لە ساڵی ٢٠٠٦ لەگەڵ دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر تاریق عیریان (طارق العریان) کرد، کە بوونە خاوەنی دوو منداڵی دووانە بە ناوەکانی (ئادەم و عەلی) و لە ساڵی ٢٠٢٠ لەیەکتری جیابوونەوە. پاشان سێیەم هاوسەرگیری لە ساڵی ٢٠٢١ لەگەڵ شاعیر و دەرهێنەری عێراقی فائیق حەسەن (فائق حسن) کرد و لەسەر هاوسەرگیرییەکەی وتی: (لەوساتەی ناسیوومە نزیکترین کەس بووە لێمەوە، وەک هاوڕێیەکی نزیک و پڕ ڕێز و متمانەوە لام بووە؛ لە ساتێکدا هەستەکانمان گۆڕا، خاڵی هاوبەشمان زۆرە و پەیوەندییەکەمان لەسەر بنەمای هاوڕێیەتییەکی تۆکمە و خۆشەویستییەکی ڕاستگۆیانە دامەزراوە، لەگەڵیدا هەستم بە باشی دەکرد چونکە ئەو ئەوەبووە کە هەمیشە هیوام بۆی دەخواست و بگرە لە هیواکەشم زیاترە. ئەو بەبێ ڕوونکردنەوە لێم تێ دەگات و منیش بە بێ داواکردن لەو دەگەم، ئەو مرۆڤێکی ڕوون و لێبووردەیە هەر بەو هۆیەشەوە ئێمە پێکەوەین و بڕیارمانداوە بە شێوەیەک دەست پێ بکەینەوە وەک ئەوەی تازە لەدایکبووبین). ئەساڵە بە خێرایی بوونی خۆی وەک گۆرانیبێژێکی گەشەسەندوو لەپاڵ چەندین هونەرمەندی تری ناسراودا سەلماند؛ وەک (نەجوە کەرەم، سابڕ ڕوباعی، ئەنغام، عەبدولمەجید عەبدوڵا). هاوکات بە هەبوونی دەنگێکی بەهێز و خاوەن نەبەرەی گڕ و بەرز بەناوبانگ بوو.

دەرکەوتنی لە میدیادا

  • بەرنامەی سۆڵا (صولا): لە ساڵی ٢٠١١ بەرنامەی تەلەڤزیۆنی سۆڵای پێشکەش کردووە؛ کە بەرنامەیەکی گفتوگۆ مۆسیقیی هونەریی بووە و لە چەند کەناڵێکدا پەخشکراوە و چەندین وەرزی هەبووە.
  • بەرنامەی سعودییە ئایدڵ: لە مانگی ١٢ـی ساڵی ٢٠٢٢ دا وەک لیژنەی بەرنامەی سعودییە ئایدڵ بەشداربووە لە کەناڵی (MBC 1).

پەیوەندی لەگەڵ ئاوازدانەر و شاعیران

ئەساڵە پەیوەندی و ڕێککەوتنی لەگەڵ گەورە شاعیر و ئاوازدانەرەکانی عەرەبدا هەبووە؛ وەک (محەمەد ڕەحیم و وائیل هیلال و خالید کوبرا).

گۆرانییە تاکەکانی

  • لي اله.
  • أنا وأنت وبس.
  • فهموه.
  • هو حبيبي.
  • حضرة الموقف.
  • خذني لك.
  • مانهناش.
  • ما اسمحلك.
  • أول عيد ميلاد.
  • ما تغير شي.
  • من بعدك حييت.
  • من أين يأتينا الفرح.
  • بلدي.
  • أنا الفرس لەگەڵ هونەرمەند حسين الجسمي).
  • حبه ظروف.
  • عقوبة.
  • ضو عيوني.
  • نار الوله.
  • تقريبًا انا.
  • مش فاكر.
  • تصدق.
  • من بعدك حييت
  • مشاعري.
  • يابعدي.
  • بحبه.
  • لي إله
  • تساهيل.
  • الليلة.
  • لا تروح.
  • إفصل
  • كلمة عادية
  • الحقيقة
  • المصطفى
  • شر وخير
  • لحظات اللقاء
  • روح نجدية
  • كبير الشوق
  • لما تقول يا عوم
  • ما اسامح
  • شامخ
  • الحب والسلام
  • جيتني مكسور
  • اتحبني
  • الفرق الكبير
  • مصيحة
  • حياتي محتواها الآن
  • لا تواسيني
  • مليت
  • بنت الحبيب
  • يما
  • بنحبك
  • العبو بالعوجا
  • الدنيا ليها طعم تاني

ئەو گۆرانیانەی بۆ زنجیرەکانی وتووە

  • ١٩٨٥: گۆرانی بۆ زنجیرەی منداڵانی چیرۆکە جیهانییەکان (حكايات عالمية) بە وەشانی عەرەبی وتووە. 
  • ٢٠٠١: زنجیرەی سەڵاحەدینی ئەیوبی.
  • ٢٠٠٢: زنجیرەی قاسم ئەمین.
  • ٢٠٠٥: گۆرانی (هذي دمشق) لە زنجیرەی نزار قەبانی.
  • ٢٠١٠: گۆرانی (انا القدس) زنجیرەی (من قودسم).
  • ٢٠١٤: گۆرانی (حبة ظروف) بۆ زنجیرەی (السيدة الأولى).
  • ٢٠١٧: گۆرانت (الحب) لە زنجیرەی (لا تطفئ الشمس).
  • ٢٠٢١: گۆرانی (کان یا مکان) زنجیرەی (بنت السلطان).
  • ٢٠٢١: گۆرانی (ما بنقدرش)  زنجیرەی (قصر النیل).

ئەلبوومەکانی

  • ١٩٩٣ لو تعرفوا
  • ١٩٩٤ توأم الروح 
  • ١٩٩٤ اغلی البشر 
  • ١٩٩٤ إغضب
  • ١٩٩٥ إعذرني
  • ١٩٩٥ غیار قوي
  • ١٩٩٦ ارجع لها
  • ١٩٩٦ شط الحنان
  • ١٩٩٧ المشتکي
  • ١٩٩٧ رحل
  • ١٩٩٨ قلبي بیرتاحلك
  • ١٩٩٩ یا مجنون
  • ٢٠٠٠ یمین اللە
  • ٢٠٠١ مشتاقة
  • ٢٠٠٢ یا أخي اسأل
  • ٢٠٠٣ قد الحروف
  • ٢٠٠٤ أوقات
  • ٢٠٠٥ عادي
  • ٢٠٠٦ حیاتی
  • ٢٠٠٧ سواها قلبي
  • ٢٠٠٨ حالي طیب
  • ٢٠٠٨ نص حالة
  • ٢٠١٠ قانون کیفك 
  • ٢٠١٢ شخصیة عنیدة
  • ٢٠١٥  ٦٠ دقیقة حیاة
  • ٢٠١٦ أعلق الدنیا
  • ٢٠١٧ مهتمة بالتفاصیل
  • ٢٠١٩ في قربک
  • ٢٠٢٠ لا تستسلم
  • ٢٠٢٢ لا تشک للناس
  • ٢٠٢٢ شایفة فیک


سەرچاوەکان



208 بینین