شۆخان نوورەدین

له‌لایه‌ن: - مەئوا ئیدریس مەئوا ئیدریس - به‌روار: 2023-02-16-23:49:00 - کۆدی بابەت: 11033
شۆخان نوورەدین

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شۆخان نوورەدین (بە عەرەبی: شوخان نورالدین، بە ئینگلیزی: Shokhan Nouruddin) یاریزانی تۆپی پێی یانەی خانمانی هیلالی سعوودی و کچە وەرزشکاری باشووری کوردستانە، لە چەند وەرزشێکدا یاری دەکات و نوێنەرایەتی هەڵبژاردەکانی عێراقی کردووە لە وەرزشە جیاوازەکانی تۆپی دەست و فووتساڵ.

زانیاری گشتی
ناوی تەواوی شۆخان نوورەدین ساڵحی
هاوڵاتی عێراقی
نەتەوە کورد
ساڵی لەدایکبوون ٢٠٠٠
شوێنی لەدایکبوون کەرکووک
پیشە یاریزانی تۆپی پێ، یاریزانی تۆپی دەست
شوێنی یاریکردن هێرشبەر
یانەی ئێستا (٢٠٢٣) هیلالی سعودی

ژیانی وەرزشی

شۆخان نورەدین کە لە ئێستادا لە بیستەکانی تەمەنیدایە، کاروانی وەرزشی سەرەتا بە تۆپی دەست پاشان تۆپی پێ دەست پێکردووە. بە شێوەیەکی پیشەگەرانە ساڵی ٢٠١٧ لەگەڵ یانەی هەولێر دەست بەکاربووە، لەگەڵ هەمان یانەش براوەی خوولی فوتساڵی خانمانی کوردستان بوون. دواتر چووەتە یانەی خانمانی غازی باکوور و بەشداری خوولی نایابی فوتساڵی عێراقی کردووە، کە توانیویەتی ببێتە گۆڵکاری خوولەکە.

لە ساڵی ٢٠١٩ لەگەڵ یانەی هەولێر لە پاڵەوانێتی یانەکانی کەنداو بۆ تۆپی دەست بەشداری کردووە و بووەتە گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە، بەمەش دەبێتە یەکەمین کچە یاریزان کە نازناوی گۆڵکاری دوو پاڵەوانێتی جیاواز بەدەست بهێنێت.

ساڵی ٢٠٢١ لە یانەی زەوڕا بەردەوام بوو لە یاریکردن. هەروەها لە ساڵی ٢٠٢٢ لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵەوانێتی ڕۆژاوای ئاسیا توانییان نازناوەکە بەدەستبهێنن و دووبارە شۆخان بە ٧ گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی پاڵەوانێتیەکەی گرتبوو. دوابەدوای ئەم پاڵەوانێتییە بۆندی لەگەڵ یانەی هیلالی سعودی واژۆ کردووە و لەوێش لە هەر لەسەرەتاوە وەکو گۆڵکار دەرکەوتووە بە جۆرێک خاوەنی یەکەم سوپەر هاتریکە لە مێژووی یانەی خانمانی هیلال و لە وەرزی یاریکردنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ تا ئێستا پێشەنگی گۆڵکارانی خوولەکەیە.


سەرچاوەکان



286 بینین