دابینکردنی ژینگەیەکی ئەرێنی بۆ منداڵەکەت

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-09-10-14:27:00 - کۆدی بابەت: 11256
دابینکردنی ژینگەیەکی ئەرێنی بۆ منداڵەکەت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دابینکردنی ژینگەیەکی ئەرێنی بۆ منداڵەکەت (بە ئینگلیزی: Provide posative environment for your child، بە عەرەبی: توفیر بيئة ايجابية لطفلك)، یەکێک لە ئاسانترین ڕێگاکان بۆ پێشگرتن بە هەڵسوکەتی نابەجێ، دابینکردنی ژینگەیەکی ئەرێنییە بۆ منداڵەکەت، بوار بە منداڵەکەت بدە لە شتی نوێ بکۆڵێتەوە و یاری بکات، بەبێ ئەوەی خۆی بکاتە ناو کێشەوە یان مەترسییەوە. 

با سەلامەت بێت 

با شوێنی یاریکردنی منداڵەکەت سەلامەت بێت و بە ئاسانییش دەستت پێ بگات، ئەگەری ڕوودانی کێشە کەم بکەرەوە بە لابردنی شتی مەترسیدار، گرانبەها، یان شتی شکان یان بە دانانیان لە شوێنێکی دوورە دەست. 

بواری کەمی پێ بدە بۆ چوونە دەرەوە 

بەربەست دروست بکە، دەرگاکانی سەر پلیکانەکان دابخە، بەم شێوەیە منداڵەکەت ناتوانێت خۆی بخاتە ناو بارودۆخی مەترسیدارەوە و تۆش پێویست ناکات ئەوەندە خەمت بێت ئەو کاتە. 

شتی خۆشی بۆ دابین بکە 

دڵنیا ببەرەوە لەوەی منداڵەکەت شتی خۆشی زۆری لەبەر دەستدا بێت، بۆ ئەوەی چێژیان لێ وەربگرێت و پێیانەوە سەرقاڵ بێت، ئەگەرنا هەوڵی ئەوە دەدات کە کارێک بکات بۆ ئەو گونجاو نەبێت. 

چاودێریی بکە

هەر چەندە ژینگەکەی پارێزگاریت بۆ دەکات، منداڵەکەت بۆ ماوەیەکی زۆر بەبێ چاودێری بەجێ مەهێڵە، چاوێکت با لەسەری بێت، بۆ ئەوەی هەرکات پێویستی کرد بە هانایەوە بچیت.


سەرچاوەکان



201 بینین