ڕێبازی بکوژان ڕێنیسانس

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2023-09-15-23:19:00 - کۆدی بابەت: 11293
ڕێبازی بکوژان ڕێنیسانس

ناوه‌ڕۆك

 

سەرەتا

ڕێبازی بکوژان ڕێنیسانس (بە عەرەبی: عقيدة القاتل عصر النهضة، بە ئینگلیزی: Assassin's creed renaissance) ڕۆمانێکی هونەری یان خەیاڵی و مێژووییە، گوزارشت دەکات لە چالاکییەکانی بکوژێک سەر بە ڕێبازی حەشاشییەکان لە وڵاتی ئیتاڵیا، بەتایبەت لە سەردەمی ڕۆشنگەری یاخود ڕێنیسانس. 

ناسنامەی کتێبەکە

ناو Assassin's creed: renaissance 
نووسەر ئۆلیڤەر بۆودن 
زمان ئینگلیزی
ژانەر ڕۆمانی هونەری، مێژوویی 
دەزگای چاپ Unisoft publications و Penguin publication

ناوەڕۆکی کتێبەکە 

دەستپێکی ڕۆمانەکە بەوە دەست پێدەکات کە دافیرێزی ئاودیتۆرێ کە کەسایەتییەکی ناوداری شاری فلۆرەنسیایە چاوەڕێی هاتنە دونیای منداڵەکەیەتی، کاتێک لە دایک دەبێت ناگری و سەرەتا وا هەست دەکرێت مردووە بەڵام کاتێک دافیرێزی کە دەکاتە باوکی کۆرپەلەکە منداڵەکەی لە ئامێز دەگرێت دەست بە جووڵە دەکات و دەست بە گریان دەکات، لەم ساتەدا باوکی ناوی دەنێت "ئێزیۆ". 
ئێزیۆ کاتێک گەورە دەبێت پێچەوانەی باوکی و دوو براکەی کەسێکی لاسار و شەڕانی و لە هەمان کاتدا سوود لە کاتەکانی وەرناگرێت و خەریکی کاری پوچە. بە تایبەتی پەیوەندی دروست کردن لەگەڵ کچانی هاتەمەنی خۆی. 
ئێزیۆ لە ڕووداوێکی نەخوازراودا باوکی بە تۆمەتی ئەوەی بکوژە و لە نەوەکانی حەشاشییەکانە لەگەڵ دووان لە کوڕەکانی دەستگیردەکرێت و لە شەقامی سیگنۆرا دەکوژرێن. ئێزیۆ هەر یەک لە ماریا ئاودیتۆرێی دایکی و کلاودیای خوشکی لەگەڵ خۆیدا دەباتە قەڵای "ماونت گۆریۆ" کە ماریۆی مامی سەرکردەی بوو. لێرەوە بۆی دەردەکەوێت کە لە خێزانی بکوژەکانە و دەبێت پارێزگاری بکات لە خێزانەکەی و ناو و ناوبانگیان بپارێزێت.

لایەنی هونەری یاخود خەیاڵی کتێبەکە

خودی ئێزیۆ و خێزانەکەی کەسانی خەیاڵین و وەرگیراون لە یاری Assassin´s creed 2، بەشێک لە کارەکتەرەکان و گتوگۆیەکانیش خەیاڵین و دوورن لە ڕاستی. 

لایەنی مێژوویی کتێبەکە 

شوێنی ڕووداوەکان سەردەمێکی ڕاستەقینەیە و ڕووداوەکانیش ڕاستەقینەن. بەشێکێ زۆر لە کارەکتەرەکانی ناو ڕۆمانەکە لە ژیانی ڕاستیدا بوونیان هەبووە، وەکو "لیۆناردۆ داڤێنچی، نیکۆلۆ ماکیاڤێلی، لۆرانزۆ دی مێدچی و پاپا ئەلیکساندەری شەشەم و چەندان کارەکتەری تر".

لایەنی جیاوازی ڕۆمانەکە

ڕۆمانەکە جیاواز لە هەر ڕۆمانێکی تری ئینگلیزی لە گفتوگۆیەکاندا هەندێک جار وشە و زاراوەی ئیتاڵی هاتوونە بەکارهێنان. جا ئەم وشانە لە کۆتایی کتێبەکەدا لە چەند پەڕەیەکدا واتاکانیان بە ئینگلیزی نووسراوە.


سەرچاوەکان



1436 بینین