گۆڕانی وەرزەکان چۆن کاردەکاتە سەر کارکردن؟

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2023-10-22-19:55:00 - کۆدی بابەت: 11507
گۆڕانی وەرزەکان چۆن کاردەکاتە سەر کارکردن؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گۆڕانی وەرزەکان چۆن کاردەکاتە سەر کارکردن؟ (بە ئینگلیزی: How will the change of seasons affect work؟، بە عەرەبی: كيف سيؤثر تغيير الفصول على العمل؟) هەروەک وەرزەکان دەگۆڕێن، هەروەها پێداویستییەکانمان و ویستەکانمان دەگۆڕێن. گۆڕانی وەرزەکان دەتوانێت کاریگەرییەکی زۆر لەسەر شێوازی کارکردن دروستبکات. بۆ نموونە، لە زستاندا لەوانەیە ئێمە ئارەزووی بەستنی پەیوەندی و کۆمەڵایەتیبونی زیاتر بکەین لە نووسینگەی کارەکانماندا، لە کاتێکدا لە هاویندا لەوانەیە سەربەخۆیی و ئازادی زیاترمان بووێت. زانینی چۆنیەتی خۆگونجاندنی نەریتەکانی کارکردن بۆ ئەوەی هاوکات بێت لەگەڵ وەرزە گۆڕاوەکان دەتوانێت یارمەتیت بدات کە بەشێوەیەکی دڵخۆشتر و بەرهەمدارتر کار بکەیت!

گۆڕانی وەرزەکان و کاریگەرییان لەسەر کارکردن

چەند نموونەیەک لەسەر کاریگەری گۆڕانی وەرزەکان لەسەر شێواز و توانای کارکردن هەیە، ئەوانیش بریتین لە:

بەرهەمداربوونی زیاتر لە بەهاراندا

شتێک هەیە دەربارەی کەشوهەوای گەرمتر و ڕۆژە درێژەکان کە وامان لێدەکات هەست بە وزەیەکی زیاتر بکەین و ئامادە بین بۆ کارکردن! بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆلۆمبیای بەریتانی، خەڵک لە وەرزی بەهاردا زۆرترین ئاستی بەرهەمدارییان هەیە.

زیاتر چالاکبوون لە کاتی بوونی خۆرەتاودا

لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە فەرمانبەران بەرهەمدارترن کاتێک لە دەرەوە خۆرە و ڕۆژێکی هەتاوییە (بوونی خۆرەتان لەگەڵ پلەیەکی گەرمی نزم نەک گەرم). کەواتە ئەگەر دەتوانیت، هەوڵ بدە ئەرکەکان و کۆبوونەوە گرنگەکان خشتە بکەیت بۆ چەند ڕۆژێک کە کەشوهەوایەکی باش و خۆری هەبێت، بۆ ئەوەی بە چالاکییەکی باشترەوە ئەنجامیان بدەیت.

کەم بەرهەمداربوون لە وەرزی هاویندا

وەرزی هاوین بەوە ناسراوە کە وەرزێکی تەمبەڵە و خەڵک ئارەزووی خاوبوونەوە دەکەن لەم وەرزەدا، بە زانستیش پشتگیری دەکرێت. توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆرنێڵ دەریخستووە کە فەرمانبەران لە مانگەکانی هاویندا کەمترین بەرهەمیان هەیە.

خۆ سەرقاڵکردن بە شتی ترەوە لە وەرزی زستاندا

کاتێک لە دەرەوە کەش و هەوا ساردە و بە درێژایی ڕۆژ لە ناوەوەی ژوورەکان ماویتەتەوە، ئاسانە کە دەستبکەیت بە سەیرکردنی تەلەفزیۆن، گەڕان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان خوێندنەوەی وتارەکان لە ئینتەرنێت لە جیاتی کارکردن، واتا بە گشتی زیاتر خەریکی خۆت دەبیت وەک لە کارکردن. ئەگەر لە زستاندا زیاتر سەرقاڵی خۆت بوویت، هەوڵبدە پشووی زیاتر وەربگریت بۆ ئەوەی بجوڵێیت و هەندێک هەوای تازە وەربگریت.

داهێنەربوونی زیاتر لە وەرزی پاییزدا

پلەی گەرمی ساردتر و ڕۆژە کورتەکانی وەرزی پاییز دەتوانێت یارمەتی داهێنانەکان بدات! بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی ئەمستردام، ئەگەری ئەوە هەیە خەڵک لە وەرزی پاییزدا بیرۆکەی نوێ دروست بکەن و زیاتر داهێنەرانە پلان دەبنەن و کاربکەن.

کارکردبی باشتر لە وەرزی زستان و لەژێر فشاردا

لە کاتێکدا زۆربەمان پێمان باشترە خۆمان لە فشاری دەروونی بپارێزین. بەڵام هەندێک کەس باشتر کار دەکەن کاتێک هەست بە فشار دەکەن. توێژینەوەیەکی زانکۆی شیکاگۆ دەریخستووە کە ئەو کەسانەی لە کاتی فشاری کاتدان باشتر ئەرکەکانی زانستی ئەنجام دەدەن. بۆیە ئەگەر پڕۆژەیەکی گەورەت هەیە لە زستاندا، هەوڵبدە فشاری زیادکراو بەکاربهێنیت بۆ بەرژەوەندی خۆت!

زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی لە وەرزی زستاندا

بەداخەوە، وەرزی زستان باشترین وەرزە بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان و پەتا درمییەکان. بەپێی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکان (CDC) ئەنفلۆنزا باوترین نەخۆشییە لە مانگی کانوونی یەکەم تا شوبات. بۆیە دڵنیابە لەوەی کە زیاتر ئاگاداری تەندروستی بیت بە گرتنە بەری ڕێنماییەکانی وەک پاکڕاگرتنی دەستەکان و کوتانی ئەنفلۆنزای وەرزی لە زستاندا.

ئەگەری وازهێنان لە کار زیادەکات لە ماوەی وەرزی هاویندا

لە کاتێکدا لەوانەیە هاوین کاتێکی خاوتر بێت بۆ کارکردن، هەر بۆیە ئەوە باشترین وەرزە بۆ وازهێنان لە کار. بە پێی توێژینەوەیەک لە پەیمانگای لێکۆڵینەوەی ADP دەریخستووە کە لە مانگی تەمووزدا زیاتر لە چاو هەموو مانگەکانی دیکەی ساڵ ڕێژەی وازهێنان لە کار تۆماردەکرێت.

زیاتر دواکەوتن و لەدوابوون لە وەرزی هاویندا

نەک تەنها کەمتر بەرهەمداربوون لە وەرزی هاویندا بەڵکو ویستی دواخستنی کاریش زیاد دەکات لە وەرزی هاویندا. توێژینەوەیەکی زانکۆی ناوەندی فلۆریدا دەریخستووە کە ئەگەری ئەوەی خەڵک لە مانگەکانی هاویندا واز لە ئەرکەکانیان بهێنن و دوایان بخەن بۆ کاتێکی تر زیاترە لە چاو کاتەکانی تری ساڵ.


سەرچاوەکان



281 بینین