پڕۆگرامی Busuu

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2023-10-30-19:36:00 - کۆدی بابەت: 11557
پڕۆگرامی Busuu

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

پڕۆگرامی Busuu (بە عەرەبی: برنامج بوسو، بە ئینگلیزی: Busuu program) بوسو یان Busuu ئەپێکی فێربوونی زمانە بیانییەکانە بۆ هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ios. ئەپەکە بە شێوەی بەشداری مانگانە و ساڵانەیە کە لە ئاستی سەرەتایی دەست پێ دەکات تاوەکو ئاستی باڵا بە گوێرەی زمانەکان.

زانیارییە گشتییەکان

ناو Busuu Ltd
جۆری بازرگانی کەرتی تایبەت
مەبەستی بازرگانی فێربوونی زمان
ئەو زمانانەی تێیدا بەردەستە ١٤ زمان
بەرواری دامەزاندن ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨
بنکەی سەرەکی لەندەن - شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانی
ئەو وڵاتانەی تێیدا بەردەستە هەموو جیهان
دامەزرێنەران بێرنارد نەیسنەر، ئەدریان هیلتی
بەڕێوەبەری جێبەجێکار بێرنارد نەیسنەر
ژمارەی بەکارهێنەر زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بەکارهێنەر
بەستەری وێب سایت www.busuu.com
ژمارەی فەرمانبەر زیاتر لە ١٠٠ فەرمانبەر

مێژوو

بوسوو لە مانگی ئایار ساڵی ٢٠٠٨ بەتەواوی کەوتە کار و ئامانجی ئەم پڕۆژەیە بەردەست خستنی کۆرسی فێربوونی زمان بوو بۆ فێرخوازان بە بێ بەرانبەر لە چەندین زمانی جیاواز. کە بە شێوەی دەنگ و نووسین بتوانرێت ڕێگاکانی قسەکردن و گەشەکردن بە زمان ڕوونبکرێتەوە.

شێوازی کۆرسەکان

لەم ئەپەدا ١٤ زمان بەردەستە تۆی فێرخواز زمانێک هەڵدەبژێریت کە لێی تێدەگەیت و دەتوانی قسەی پێ بکەیت، پاشان زمانێک کە دەتەوێت فێری ببیت. کۆرسەکان بە پێی ئاستەکانی CEFR ڕیزبەندی کراون، کە ئەوانیش A1 ئاستی سەرەتایی تاوەکو C1 کە ئاستی باڵایە. هەر یەکەیەک دابەشدەبێت بۆ چەند وانەیەک و فێرخواز بنەما گشتییەکان فێردەکرێت پاشان تاقیکردنەوە دەکرێیت لەو وشە و ڕستانەی فێری بوویت. 

زمانەکان

لەم ئەپەدا ١٤ زمان بەردەستن ئەوانیش (عەرەبی، چینی، هۆڵەندی، ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئەڵمانی، ئیتاڵی، یابانی، پۆڵەندی، پۆرتوگالی، ڕووسی، ئیسپانی، تورکی و کۆری) بۆ ئاسانکاری بابەتەکان بە وێنە پرسیار دەکرێت. 

تایبەتمەندییەکانی تری ئەپەکە

لەم ئەپەدا بۆ هەردوو سیستمی Android و ios تایبەتمەندییەکی گرنگ هەیە ئەویش بریتییە لەوەی دەتوانیت لەگەڵ ئەو زمان زانانە قسە بکەیت کە زمانی یەکەمیان ئەو زمانەیە کە دەتەوێت فێری ببیت. لای خۆتەوە دەتوانیت زیادیان بکەیت بۆ بەشی هاوڕێکان و بەیەکەوە قسە بکەن بۆ ئەوەی شێوازی دەربڕینت باش ببێت لە ڕێگەی چات. یاخود کاتێک وانەیەک تەواو دەکەیت پێت دەڵێت (ئەگەر خۆت بناسێنی ئەوا دەڵێی چی؟ یاخود وەسفی ڕوخساری خۆت بکەیت لە ڕەنگی چاو و قژ و باڵا) کاتێک وەڵامەکان دەنووسیت کەسانی شارەزا لە زمانەکە هەڵەکانت بۆ ڕاست دەکەنەوە ئەگەر هەڵەت هەبوو.

نرخی بەشداری کردن

نرخی بەشداری مانگانە بریتییە لە ١٠٫٩٩ دۆلارە. دەتوانیت بە یەک جار پارەدان چەند زمانێک وەربگریت و هەوڵی فێربوون بدەیت. 


سەرچاوەکان



251 بینین