جێنشینی (٢٠١٨)

له‌لایه‌ن: - شاگوڵ فوئاد شاگوڵ فوئاد - به‌روار: 2024-02-02-15:40:00 - کۆدی بابەت: 11923
جێنشینی (٢٠١٨)

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

جێنشینی (بە عەرەبی: الخلافة، بە ئینگلیزی: Succession) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکییە لە ژانەری کۆمیدیای گاڵتەجاڕی و درامی لە لایەن جێسی ئارمسترۆنگەوە داهێنراوە. پەخشی زنجیرەکە بۆ چوار وەرز بەردەوام بوو لەسەر تۆڕی ئێچ بی ئۆ لە ڕێکەوتی سێی تەمموزی ساڵی ٢٠١٨ـەوە بۆ ٢٨ی مایسی ساڵی ٢٠٢٣. زنجیرەکە سەرنج دەخاتە سەر خێزانی ڕۆی، کە خاوەنی کۆمپانیای وەیستار ڕۆیین کە کۆمپانیایەکی جیهانیی میدیا و ئینتەرتەینمنتە.

چیرۆک

چیرۆکی زنجیرەی جێنشینی باسی خێزانی ڕۆی دەکات، کە خاوەنی دەزگایەکی زەبەلاحی جیهانی میدیایین بەناوی وەیستار ڕۆی کۆ و بنکە سەرەکییەکەی لە شاری نوویۆرکە. خێزانی ڕۆی بەوە ناسراون کە جڵەوی گەورەترین کۆمپانیای میدیا و ئینتەرتەینمنت دەکەن لە جیهاندا. سەرەڕای ئەوەش سەر لەبەری ژیانیان دەگۆڕێت کاتێک باوکیان بڕیار دەدات واز لە سەرۆکایەتی کۆمپانیاکە بهێنێت.

ئەکتەرەکان

  • هایم ئەباس بە ڕۆڵی مارشا ڕۆی
  • نیکڵس بران بە ڕۆڵی گرێگ هرش
  • براین کۆکس بە ڕۆڵی ڵۆگن ڕۆی
  • کیرن کەڵکن بە ڕۆڵی ڕۆمن ڕۆی
  • ماثیو مکفادیەن بە ڕۆڵی تۆم وابسگانس
  • ئاڵن ڕەک بە ڕۆڵی کۆنەر ڕۆی
  • سارا سنووک بە ڕۆڵی شیڤ ڕۆی
  • جێرمی سترۆنگ بە ڕۆڵی کێندڵ ڕۆی

زانیاریی گشتی

ژانەر

کۆمیدی، دراما، کۆمیدیای تاریک، درامای خێزانی، کۆمیدیای تراجیک

داهێنانی لە لایەن

جێسی ئارمسترۆنگ

ئەکتەرانی بەشداربوو

هایم ئەباس، نیکڵس بران، براین کۆکس، کیرن کەڵکن، ماثیو مکفادیەن، ئاڵن رەک، سارا سنووک، جێرمی سترۆنگ

ئاوازدانەر

نیکڵس بریتڵ

وڵات

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

زمان

ئینگلیزی

ژمارەی وەرزەکان

چوار

ژمارەی ئەڵقەکان

٣٩

کاتی هەر ئەڵقەیەک

٥٦-٨٨ خولەک

تۆڕی بڵاوکەرەوە

ئێچ بی ئۆ

ماوەی پەخش

٣/٧/٢٠١٨ بۆ ٢٨/٥/٢٠٢٣

نمرە

٨،٩/١٠ لە پێگەی IMDB، ٩٥٪ لە پێگەی Rotten tomatoes

خەڵاتەکان

زنجیرەکە لە لیستی باشترین ٢٥٠ زنجیرەی مێژوودایە. توانیویەتی ببێتە براوەی ١٤٣ خەڵات و پاڵێوراوە بۆ ٢٩٢ خەڵاتی تر. گرنگترین خەڵاتەکان بریتین لە:

خەڵاتەکانی بافتا

  • ساڵی ٢٠٢٢پاڵێورا بۆ باشترین تیمی بەرهەمهێنان.
  • ساڵی  ٢٠٢٢، ماثیو مکفادیەن بووە براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پاڵپشت.
  • ساڵی  ٢٠٢٢، جێسی ئارمسترۆنگ پاڵێورا بۆ باشترین نووسەری زنجیرە.
  • ساڵی ،٢٠١٩ بووە براوەی خەڵاتی باشترین زنجیرەی نێودەوڵەتی.

خەڵاتی بژاردەی ڕەخنەگران

  • ساڵی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٢، سارا سنووک بووە براوەی خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر و باشترین خانمە ئەکتەری پاڵپشت لە زنجیرەیەکی درامیدا، یەک بە دوای یەک.
  • ساڵی ٢٠٢٤، ماثیو مکفادیەن بووە براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پاڵپشت لە زنجیرەیەکی درامیدا و ساڵی ٢٠٢٢ و ٢٠١٩ بۆ هەمان خەڵات پاڵێورا.
  • ساڵی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٢، کیرن کەڵکن بووە براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەر و باشترین ئەکتەری پاڵپشت لە زنجیرەیەکی درامیدا، یەک بە دوای یەک.
  • ساڵی ٢٠٢٠، جێرمی سترۆنگ بووە براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە زنجیرەیەکی درامیدا و ساڵی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٤ بۆ هەمان خەڵات پاڵێورا.
  • ساڵی ٢٠١٩، ٢٠٢٠، ٢٠٢٢ و ٢٠٢٤ زنجیرەکە بووە براوەی خەڵاتی باشترین زنجیرەی درامی.

خەڵاتەکانی پرایم تایمی ئێمی

  • ساڵی ٢٠١٩، ٢٠٢٠ و ٢٠٢٢ جێسی ئارمسترۆنگ بووە براوەی خەڵاتی باشترین نووسەری زنجیرە.
  • ساڵی ٢٠١٩، ٢٠٢٠، ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ زنجیرەکە بووە براوەی خەڵاتی باشترین زنجیرەی درامی.
  • ساڵی ٢٠٢٣، سارا سنووک بووە براوەی خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر لە زنجیرەیەکی درامیدا و ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠٢٢ پاڵێورا بۆ خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر لە ڕۆڵی پاڵپشت.
  • ساڵی ٢٠٢٠، جێرمی سترۆنگ بووە براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵی سەرەکی لە زنجیرەیەکی درامیدا و ساڵی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ بۆ هەمان خەڵات پاڵێورا.
  • ساڵی ٢٠٢٣، کیرن کەڵکن بووە براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە زنجیرەیەکی درامیدا و ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠٢٢ پاڵێورا بۆ خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵی پاڵپشت.
  • ساڵی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣، ماثیو مکفادیەن بووە براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵی پاڵپشت و ساڵی ٢٠٢٠ بۆ هەمان خەڵات پاڵێورا.

خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب

  • ساڵی ٢٠٢٠، ٢٠٢٢ و ٢٠٢٤ زنجیرەکە بووە براوەی خەڵاتی باشترین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی درامی.
  • ساڵی ٢٠١٩، ٢٠٢٠، ٢٠٢٢ ، کیرن کەڵکن بۆ خەڵاتی باشترین ئەکتەری پاڵپشت لە زنجیرەیەکی درامیدا پاڵێورا و ساڵی ٢٠٢٤ بووە براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵی سەرەکی.
  • ساڵی ٢٠٢٠، براین کۆکس بووە براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵی سەرەکی و ساڵی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٤ بۆ هەمان خەڵات پاڵێورا.
  • ساڵی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٤، سارا سنووک بووە براوەی خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر لە ڕۆڵی پاڵپشت و سەرەکی، یەک بە دوای یەک.
  • ساڵی ٢٠٢٢، جێرمی سترۆنگ بووە براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵی سەرەکی و ساڵی ٢٠٢٤ بۆ هەمان خەڵات پاڵێورا.
  • ساڵی ٢٠٢٤، ماثیو مکفادیەن بووە براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵی پاڵپشت بۆ زنجیرەیەکی درامی.


سەرچاوەکان



218 بینین