کاریگەری بەکارهێنانی ئایپاد لەسەر منداڵ

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-02-23-14:49:00 - کۆدی بابەت: 12008
کاریگەری بەکارهێنانی ئایپاد لەسەر منداڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کاریگەری بەکارهێنانی ئایپاد لەسەر منداڵ (بە عەرەبی: تأثیر استخدام ایباد على الطفل، بە ئینگلیزی: the effective of using iPad on child)، بەکارهێنانی ئایپاد چەندین کاریگەری خراپ لەسەر منداڵ بەجێدەهێڵێت کە دەبێتە هۆی دروستکردنی گرفت لە منداڵاندا.

کاریگەری ئایپاد لەسەر گەشەی مێشکی منداڵان

لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا، ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی وەک ئایپاد بوون بە بینراوێکی باو لە زۆربەی ماڵەکاندا، بەڵام گرنگ ئەوەیە بزانرێت کە زۆر بەرکەوتنی ئەم ئامێرانە کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەی مێشکی منداڵ دەبێت و کێشە بۆ منداڵەکە دروست دەکات، بەکارهێنانی درێژخایەنی ئایپاد دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کە منداڵان پەیوەست ببن بە بەکارهێنانی ئایپاد، چونکە زۆر لەگەڵ شاشەی ئایپادەکەدا دەمێننەو، نیگەرانییەکان لە زیادبووندایە سەبارەت بەو تیشکدانەوەیەی کە لەلایەن ئەم ئامێرانەوە دەردەچێت، کە لەوانەیە ببێتە هۆی مەترسی بۆ تەندروستی بە تێپەڕبوونی کات لەگەڵ ئەوەشدا زۆر بەکارهێنانی شاشە دەتوانێت ببێتە هۆی کەمخەوی، کە کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر گەشەی منداڵ.

کاریگەرییە تەندروستییەکانی زۆر بەکارهێنانی ئایپاد

زۆر بەکارهێنانی ئایپاد کاریگەری گەورەی لەسەر تەندروستی منداڵان هەیە، توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ئەو منداڵانەی کە کاتێکی زۆر لەسەر ئایپادەکانیان بەسەر دەبەن ئەگەری تووشبوونیان بە سەرئێشە و فشاری چاو و تێکچوونی بینین زیاترە، بەرکەوتنی درێژخایەن بە ڕووناکی شین کە لە شاشەی ئایپادەوە دەردەچێت دەتوانێت هاوسەنگی ڕۆژانەی جەستە تێکبدات، کە دەبێتە هۆی تێکچوونی خەو و کێشەی تەندروستی پەیوەندیدار، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر بەکارهێنانی ئایپاد دەبێتە هۆی زۆر دانیشتن، کە دەبێتە هۆی قەڵەوی و کێشەی تری تەندروستی پەیوەست بە نەبوونی چالاکی جەستەیی.

گۆڕانکاری ڕەفتاری بەهۆی زۆر بەکارهێنانی ئایپاد

لە کاتێکدا بەکارهێنانی زیاد لە پێویست لە ئایپاد دەتوانێت کاریگەری جەستەیی هەبێت لەسەر منداڵەکەت، هەروەها دەتوانێت کاریگەری ڕەفتاریشی هەبێت، یەکێک لە باوترین کاریگەرییەکانی کەمبوونەوەی سەرنجە. یەکێکی دیکە لە کاریگەرییەکانی بەکارهێنانی ئایپاد نەبوونی پەیوەندی کۆمەڵایەتییە، لەگەڵ ئەوەی ئامێرەکە چالاکییەکی تەنیایە، منداڵان لەوانەیە فێری پەیوەندی  کۆمەڵایەتی پێویست نەبن بۆ کارلێککردن لەگەڵ کەسانی تردا، ئەمەش لەوانەیە ببێتە هۆی کێشە لە دروستکردنی هاوڕێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکی واتادار، لە کۆتاییدا ئەم جۆرە بە ئارەزوویەکی زۆر بۆ بەکارهێنانی ئامێرەکە ناسراوە، کە دەبێتە هۆی بەکارهێنانی زۆر و پشتگوێخستنی چالاکی و بەرپرسیارێتییەکانی تر.

چەند ڕێنماییەک بۆ بەکارهێنانی ئایپاد

یەکێک لە ڕێگاکان سنووردارکردنی کاتی بەکارهێنانی ئایپادە لەلایەن دایک و باوکەکەوە، دایک و باوک کاتێک بۆ منداڵ دیاری دەکەن کە نابێت لەو کاتە تێپەڕ بکات، لەگەڵ سنووردارکردنی کاتدا چاودێری چالاکییەکانیانش بکەن، بە دانانی سنوور لەسەر بەکارهێنانی ئایپاد، دەتوانیت دڵنیا بیت لەوەی کە منداڵەکەت کاتێکی زۆر لەبەردەم شاشەدا بەسەرنابات.

چالاکی جێگرەوە بۆ منداڵەکەت

لە کاتێکدا ئایپاد دەتوانێت ئامرازێکی باش بێت بۆ فێربوون، گرنگە کاتی بەکارهێنانی ئایپاد هاوسەنگ بکەیت لەگەڵ چالاکییەکانی تر کە چالاکی جەستەیی و کارلێکی کۆمەڵایەتی بەهێز دەکەن.

چەند بیرۆکەیەکە بۆ چالاکی جێگرەوە

  • چالاکی دەرەوە: چوونە دەرەوە و یاریکردن لە سروشتدا دەتوانێت سوودێکی زۆر بە منداڵان بگەیەنێت، هەندێک لە بیرۆکەکان بریتین لە پیاسەکردن، یاریکردن لە پارکێک یان بەشداریکردن لە وەرزشی دەرەوە وەک تۆپی پێ یان تۆپی باسکە.
  • ئەو چالاکییانەی کە دەتوانیت لە ماڵەوە پێی ئەنجام بدەیت: چالاکی زۆر هەیە کە لە ماڵەوە دەکرێت وەک بەکارهێنانی ئایپاد خۆش بێت، وەک یاریکردنی بۆرد، ئەنجامدانی هونەر و پیشە، ئەم چالاکییانە دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ پەرەپێدانی داهێنان، چارەسەرکردنی کێشە، و کارلێکی کۆمەڵایەتی.


سەرچاوەکان



134 بینین