ناوهڕۆك
تۆپەڵە هەواییەکان
بریتین لە قەبارەیەکی گەورە لە هەواو وڕوبەرێکی فراوان دەگرنەوە و لێکچوویی هەیە لە ڕووی پلەی گەرمی و شێ و ڕەگەزەکانی دیکەیدا و هەر ئەمەش جیایاین دەکاتەوە لە تۆپەڵەکانی دەوروبەری، وە تایبەتمەندی تۆپەڵە هەواییەکان لە شوێنی سەرچاوەکەیانەوەیە ( تایبەتمەندیەکانیان لە شوێنی دروست بونیانەوە وەردەگرن)، شوێنی دروست بوونی تۆپەڵە هەواییەکان بریتیە لە ناوچەیەکی فراوان و ڕووتەخت، وەک ڕوبەرە ئاویەکان و بیابانی گەورە و سیبیریا و ناوەڕاستی کەنەدا و ناوچە جەمسەریەکان، وە هەواکان لەو ناوچەنەدا ئارام دەگرن و تایبەتمەندیە ئاو و هەوایەکی ئەو ناوچانە لە ڕووی پلەی گەرمی و شێ و پەستانەوە وەردەگرن، وە ئەم تایبەتمدەندیانەش قابیلی گۆڕانن لە کاتی تێپەڕبوونیان بەسەر ڕویەکدا کە تایبەتمەندیەکانی جیاوازبێت، تۆپەڵە هەوای وشک ئەگەر بەسەر ڕوویەکی ئاویدا بڕوات ئەوا شێدار دەبێت، وە ئەگەر بەسەر ڕوویەکای گەرمدا بڕوات ئەوا گۆرانکاری بەسەر پلەی گەرمیەکەیدا دێت
جۆرەکانی تۆپەڵە هەوا
تۆپەڵە هەواکان لەسەر بنەمای پلەی گەرمی دابەش دەکرێن بۆ چوار جۆر کە بریتین لە:
-
تۆپەڵە هەوای جەمسەری بەستوو (A)
سەرچاوەی دروستبونی ئەم تۆپەڵە هەواییە بریتیە لە شوێنە هەمیشە بەستوەکان، وەک ززەریای بەستەڵەکی باکوور و کیشوەری جەمسەری باشوور.
-
تۆپەڵە هەوای جەمسەری (P)
سەرچاوەی دروست بوونی ئەم تۆپەڵە هەواییە بریتین لە بازنە ساردەکان، وەک: سیبیریا و ناوەڕاستی کەنەدا و ناوچەکانی باکووری زەریای ئەتڵەسی و هێمن.
-
تۆپەڵە هەوای خولگەیی (T)
سەرچاوەی دروست بوونی ئەم تۆپەڵە هەوایە بریتیە لە ناوچە خولگەییەکان، وەک:
بیابانی گەورە و زەریا خولگەییە گەرمەکان.
-
تۆپەڵەی هەوای یەکسانی (E)
سەرچاوەی دروست بوونی ئەم تۆپەڵە هەوایە بریتیە لە زەریا یەکسانیە گەرمەکان.