ناوهڕۆك
سەرەتا
گۆشتی سوور (بە عەرەبی: لحوم حمراء، بە ئینگلیزی: Red meat)، لە جەژنی قورباندا بە گشتی زۆرینەی خەڵك بڕێکی زۆر گۆشت دەخۆن بەهۆی ئەوەی گۆشتێکی زۆر دەکرێت دەبەخشرێتەوە و دەکرێت بە قوربانی، بەڵام زیادەڕۆییکردن لە گۆشت کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە دەبێت.
زیادەڕۆیی لە خواردنی گۆشتی سوور
- هەست بە خەواڵوویی و ماندوویەتی دەکەیت بەهۆی دەوڵەمەندی بە پڕۆتین، هەروەها هەرسکردنی گۆشت زۆر دەخایەنێت بۆیە وادەکات جەستە هەست بە خەواڵوویی و ماندوێتی بکات.
- زیادەڕۆییکردن لە خواردنی گۆشت دەبیتە هۆی وەرینی قژ و تێكچوونی پێست، چونکە گۆشت ڤیتامین سی تێدا نییە کە هانی دروستکردنی کۆلاجین دەدات.
- سیستمی بەرگری لاوازدەبێت چونکە چەورییە تێرەکانی ناو گۆشت هەوکردنەکان زیاتر دەکات، هەروەها دژەئۆکسانی تێدا نییە کە رووبەڕووی هەوکردنەکان دەبێتەوە.
- دەبێتە هۆی تووشبوون بە قەبزی بەهۆی کەمیی ریشاڵەکان لە پێکهاتەیاندا.
- ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەکات بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆڵیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا، کە دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و ڕەقبوونی خوێنبەرەکان.
- زۆر خواردنی گۆشت دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە چونکە ماددەی بیۆریناتی تێدایە کە لەکاتی هەرسکردندا دەبێتە ترشی یۆریك و ئەگەری تووشبوون بە بەردی گورچیلە زیاتر دەکات.
726 بینین