Game Scent Ai چییە؟

له‌لایه‌ن: - عبداللە خدر عبداللە خدر - به‌روار: 2024-03-11-21:53:00 - کۆدی بابەت: 12094
Game Scent Ai چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئامێری گەیم سێنت ئەی ئای (بە عەرەبی: جهاز كيم سينت بالذكاء الٲصطناعي، بە ئینگلیزی: Game Scent Ai)، ئەو کۆمپانیایەی دروستی دەکات ناوی بۆنی یارییەکانە و ئامێرێکیان دروست کردوە بە ژیری دەستکرد کار دەکات لەگەڵ کۆنسوڵی یارییەکان. لەڕێگەی ژیری دەستکردەوە دەتوانێت بۆنی ناو یارییەکان دروست بکات نموونە وەک بۆنی سـووتانی تایە، بۆنی دەمانچە کە دەتەقێت و بۆنی باران زۆر شتی تر.

ئامێرەکە چۆن کار دەکات؟

ئەو ئامێرە لەگەڵ پلەیستەیشن و ئێکس بۆکس و کۆمپیتەر کۆنێکت دەبێت، لەناو یارییەکە هەرچییەک ڕووبدات ئەو ئامێرە بۆنێک بەرهەم دەهێنێت بە ژورەکەدا بڵاوی دەکاتەوە. ئەو ئامێرە وادەکات زیاتر بچیتە ناوی ڕاستی یارییەکەوە یاخود ئەوەی سەیری فیلم دەکات، بۆ نموونە تۆ لە ناو دارستانیت و باران دەبارێت ڕاستەوخۆ ئامێرەکە بۆنی دارستان و باران بارین بڵاودەکاتەوە یاخود کاتێک تەقینەوەیەک ڕوودەدات ڕاستەوخۆ بۆنی سووتانی شتومەک بڵاودەکاتەوە. ئەگەر مانگانە پارە بدەیت بۆنی زیاترت بۆ دروست دەکات، ئەو ئامێرە ئێستا لە ئەمریکا بەردەستە نرخی ٢٠٠ دۆلارە لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت بۆنەکانیشی بە جیا بۆ بکڕیت.


سەرچاوەکان



79 بینین