مەترسییەکانی لافاو

له‌لایه‌ن: - بەهار محمد بەهار محمد - به‌روار: 2024-03-18-11:25:00 - کۆدی بابەت: 12143
مەترسییەکانی لافاو

ناوه‌ڕۆك

ناساندن 

مەترسییەکانی لافاو (بە ئینگلیزی: flood hazards، بە عەرەبی: مخاطر الفيضانات لافاو لە کاتی بارانبارینی زۆردا ڕوودەدات کاتێک شەپۆلی زەریاکان دێنە کەنارەکان یان کاتێک بەفر بە خێرایی دەتوێتەوە یان بەنداوەکان و بەربەستەکان دەشکێن ڕەنگە لافاوێکی زیانبەخش تەنها بە چەند ئینجێک ئاو ڕووبدات یان ڕەنگە خانوویەک تا سەربان داپۆشێت، لافاو دەتوانێت لە ماوەی چەند خولەکێکدا یان بۆ ماوەیەکی درێژ ڕووبدات ڕەنگە چەند ڕۆژێک یان زیاتر بخایەنێت لافاو لە هەموو کارەساتە سروشتییەکانی پەیوەست بە کەشوهەوا باوترین و بەربڵاوترینە. لافاوێکی خێرا مەترسیدارترین جۆری لافاوە، چونکە هێزی وێرانکەری لافاوێک بە خێرایییەکی باوەڕپێنەکراوەوە ڕوو دەدات، لافاوی خێرا کاتێک ڕوودەدات کە باران بارین زۆر بێت لە توانای زەوی زیاتر بێت بۆ هەڵمژینی ئاو.

هۆکاری ڕوودانی لافاو

  • بارینی بڕێکی زۆری باران لەسەر ڕووبارێک لە وەرزێکی دیاری کراودا. 
  • توانەوەی بەفری باریوو لە دەوروبەری سەرچاوەی ڕووبارەکان کاریگەری دەبێت لەسەر زیادبوونی بڕی ئاو. 
  • گەردەلوولی باران و زریان، لە هەندێک ناوچە بەردەوام گەردەلوولی باراناو هەڵدەکات دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی چەم و ڕووبارەکان کۆبوونەوەی ئاو لەسەر ڕێگاکان. 
  • داڕمانی بەست و بەنداوەکان. 
  • کەم توانای لە خۆگرتنی ئاوی ڕووبارەکان بە تایبەتی دوای ئەوەی مرۆڤ دەستکاری شێوە و سیستەمی رێکردنی ڕووبارەکانی کرد. 
  • نەگرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو و تەکنیکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لافاو. 

مەترسییەکانی پەیوەست بە لافاوەوە

  • کاریگەرییە سەرەتاییەکان، هاتنی ئاو بۆ ناو خانوو دیوارەکان زیانیان پێدەگات هەر شتێک بەرکەوتەی ئاوەکە ئەگەری هەیە زیانیان پێ بگات یان لەدەست بچێت. 
  • لافاو دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە ئۆتۆمبێلەکان کە بە ئاسانی ناتوانرێت چاک بکرێنەوە.
  • خێرایی بەرزی ئاوی لافاو ڕێگە بە ئاوەکە دەدات کە نیشتووێکی زیاتر هەڵبگرێت، کاتێک ئاوی لافاوەکە پاشەکشە دەکات خێرایی بەگشتی زۆر کەمترە ماددەی نیشتوو دەنیشێتەوە، دوای پاشەکشەی ئاوی لافاوەکان بەزۆری هەموو شتێک بە چینێکی ئەستووری قوڕی نیشتووی چەم داپۆشراوە، لەنێویاندا ناوەوەی بیناکان. 
  • لافاو دەبێتە هۆی لە دەستدانی  زەوییە کشتوکاڵییەکان و بەرهەم، زۆرجار ئاژەڵە ماڵییەکان و ئاژەڵەکانی دیکە دەخنکێن. 
  • ئەو مرۆڤانەی کە لە ئاوی لافاودا گیر دەخۆن زۆرجار بەهۆی ئاوەکەوە دەخنکێن. 
  • ئاوی لافاو دەتوانێت زبڵ و پاشماوە و پیسکەرە ژەهراوییەکان چڕ بکاتەوە کە دەتوانێت ببێتە هۆی کاریگەرییە لاوەکییەکانی مەترسییە تەندروستییەکان. 
  • ڕەنگە ئاوی خواردنەوە پیس بێت بە تایبەت ئەگەر وێستگەکانی پاککردنەوەی ئاوەڕۆکان لافاویان لێ بێت، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی نەخۆشی. 
  • لەوانەیە خزمەتگوزاری غاز و کارەبا پەک بکەوێت. 
  • سیستەمی گواستنەوە پەک بکەوێت و لە ئەنجامدا کەمیی خۆراک دروست بکات.  
  • بەهۆی لافاوەوە شوێنی کەناڵەکانی ڕووبارەکان دەگۆڕێت.
  • ئەو نیشتووانەی کە بەهۆی لافاوەوە دانراون لەوانەیە زەوی کێڵگەکان لەناو ببات. 
  • ڕەنگە هەلی کار لەدەست بچێت بەهۆی پچڕانی خزمەتگوزارییەکان. 
  • لەناوبردنی شوێنی ژیانی گیانلەبەرە کێوییەکان.

ئەو لافاوانەی مرۆڤ هۆکارن بۆ دروست بوونی

مرۆڤ دەتوانێت بە چەندین شێوە دەستکاری دیمەنی سروشتی بکات، هەندێک جار مرۆڤ هەوڵ دەدات دەستکاری سیستەمی ئاوەڕۆ بکات بۆ ڕێگریکردن لە لافاو، بەڵام هەندێک جار ئەم هەوڵانە کاریگەری نەرێنییان هەیە و لە ڕاستیدا یارمەتیدەر دەبن بۆ دروستبوونی لافاو لە ناوچەکانی تر. هەر گۆڕانکارییەک لە دیمەنی سروشتیدا ئەگەری هەیە ببێتە هۆی گۆڕانکاری لە سیستەمی ئاوەڕۆدا و ئەم جۆرە گۆڕانکارییانە دەتوانن لێکەوتەی توندیان هەبێت. زۆرجار مرۆڤەکان بڕیار دەدەن کە چەمێک بە درێژایی ڕێڕەوێکی دیاریکراودا بڕوات بە هۆکاری کۆنتڕۆڵکردنی لافاو، بەرزکردنەوەی ئاوەڕۆ، کۆنترۆڵکردنی وەرینی زەوی، بەم جۆرە لافاو دروست دەکات. 

ڕێگاکانی ڕێگریکردنی لافاو

  • دانانی زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ ئەوەی ئاگادارت بکاتەوە لە ئاو یان دزەکردنی ئاو لەناو ماڵەکەت.  
  • بە بەردەوامی پاشماوەی ئاوەڕۆ  پاک بکەرەوە. 
  • ئەگەر لە ناوچەیەکدا دەژیت کە دارێکی زۆری تێدایە، بەردەوام حەوشەکەت کۆبکەرەوە لە گەڵاکان.
  • بەردەوام پشکنین و پاککردنەوەی بۆ ئاوەڕۆکان بکە. 
  • کاتێک باران دەبارێت، ئاگاداری هەر ئاوێکی باران یان لافاو بە کە لە نزیک ماڵەکەت کۆدەبێتەوە. 
  • پشکنینی دەرگا و درزەکانی خانووەکەت بکە لەکاتی باران بارین. 
  • دانانی بەربەستی لافاو.
  • ئەگەر ئاستی لافاو بەرز بۆیەوە بۆ ماڵەکەت، کیسی خۆڵ دەتوانێت ڕێگری بکات لە هاتنی ئاو لە دەرگاکان یان پەنجەرەی نزمەکان.

ئەو وڵاتانەی مەترسی لافاویان لەسەرە


سەرچاوەکان



125 بینین