براکانی لەیلا (٢٠٢٢)

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2024-03-23-05:34:00 - کۆدی بابەت: 12246
براکانی لەیلا (٢٠٢٢)

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

براکانی لەیلا (بە عەرەبی: إخوة ليلى، بە ئینگلیزی Leila's Brothers: بە فارسی: برادران لیلا)، بەرهەمی وڵاتی ئێرانە، لە چەشنی درامی و خێزانییە کە بابەتی ئابووری و کولتووری باس دەکات، لە نووسین و دەرهێنانی سەعید روستاییە. ئەم فیلمە لە ٢٥ـی مانگی پێنجی ٢٠٢٢ لە فێستیڤاڵی فیلمی کان نمایش کرا و بۆتە خاوەنی خەڵات.

نواندنکارە سەرەکییەکان

  • سەعید پورسەمیمی لە ڕۆڵی ئیسماعیل 
  • تەرانە عەلیدوستی لە ڕۆڵی لەیلا
  • نەوید محەمەدزادە لە ڕۆڵی عەلی ڕەزا
  • پەیمان مەعادی لە ڕۆڵی مەنوچێهر
  • فرهاد ئەسڵانی لە رۆڵی پەرویز
  • محەمەد عەلی محەمەدی لە ڕۆڵی فەرهاد

کورتەی چیرۆکی فیلمەکە

ناوی فیلمی براکانی لەیلا وەرگیراوە لە ناوی کچێک بەناوی لەیلا لەگەڵ چوار براکەی، کە هەر یەکێکیان کەسایەتی و کێشەی جیاوازیان هەیە، لەیلا کچێکی ٤٠ ساڵەی سەڵتە کە نە باوک نە براکانی گوێ لە قسەی ئەو ناگرن.

نامیشکردنی فیلمەکە

فیلمەکە لە فێستیڤاڵی فیلمی کان ٢٠٢٢ نمایش کرا. پێش نمایشکردنی لە فێستیڤاڵی کان، لە ئێران مۆڵەتی پەخشکردنی پێ نەدراوە و ڕاگیراوە، ئەویش لەبەر ئەو هۆکارەی کە گوایە فیلمەکە ڕەچاوی یاساکانی نەکردووە. لە ١٦ـی مانگی سێی ساڵی ٢٠٢٣ هەندێک سەرچاوە هەواڵی بڵاوبوونەوەی نوسخەی فیلمەکەیان دا لە فەڕەنسا، لە هەمان کاتدا نوسخەی نایاسایی فیلمەکە لە ئێران بڵاو بۆتەوە.

خەڵاتەکان

لە فێستیڤیاڵی کانی ٢٨ی پێنجی ٢٠٢٢، دەرهێنەری فیلمەکە پاڵێورا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی خورمای زێڕین هەروەها بووە براوەی خەڵاتی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی.


سەرچاوەکان



83 بینین