جیاوازی چییە لە نێوان بازاڕگەری سۆشیالیزمی و سەرمایەداری؟

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-04-09-17:07:00 - کۆدی بابەت: 12477
جیاوازی چییە لە نێوان بازاڕگەری سۆشیالیزمی و سەرمایەداری؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

جیاوازی چییە لە نێوان بازاڕگەری سۆشیالیزمی و سەرمایەداری؟ (بە عەرەبی؛ ما فرق بین التسویق الاشتراکي و الرٲسمالیة؟، بە ئینگلیزی؛ What is the difference between Socialism marketing and Capitalism marketing) زاراوەی بازاڕگەری زاراوەیەکی نوێیە لە زانستی ئابووریدا کە سەرەتا بە لقێکی ئابووری دادەنرا بەڵام دواتر بووە زانستێکی سەربەخۆ و چەندین گریمانە و بیردۆزی بۆ داڕێژرا. درەوشانەوەی زانستەکە لە نیوەی دووەمی سەدەی ٢٠ ڕوویدا کاتێک ڕژێمی بازاڕ گۆڕدرا لە کلاسیک بۆ نیۆ کلاسیک و پاشان بۆ مۆدێرن. 

گرنگترین جیاوازییەکانی ئەم دوو چەمکەی بازاڕگەری چییە؟ 

یەکەم: بازاڕگەری سۆشیالیزمی بیرۆکەکەی لە بیردۆزەکانی کاڕڵ مارکس بۆ ئابووری وەرگیراوە کە دەڵێت کوالێتی لە پێش قازانجەوەیە. وڵاتانی کۆمۆنیست سوودیان لەم چەمکە بینیوە. بەڵام بازاڕگەری سەرمایەداری دانەرەکەی فلیپ کۆتلەرە کە پڕۆفیسۆری بواری بازاڕگەرییە لە ساڵی ١٩٦٠ کاندا بیردۆزەکەی خستە ڕوو کە دەڵێت: دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کڕیار گرنگترین شتە. 

دووەم: شێوازی فرۆشتن و بازاڕ دروستکردن لە بازاڕگەری سۆڤێتدا بە جۆرێک بوو کە فرۆشیار هاواری دەکرد بۆی لێی بکڕن "Telling and Selling" بۆ هەموو کاڵایەک، تەنانەت ڕۆژنامەیەش بەم جۆرە فرۆشراوە کە لە بیرۆکەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمە کۆنەکان. بەڵام، بازاڕگەری سەرمایەداری دەڵێت پێویستە فرۆشیار بە شێوازی هەڵسوکەوت فرۆشی کاڵاکانی زیادکات نەوەک بە ژاوەژاو. 

سێیەم: لە بازاڕگەری سۆڤێتیدا یان سۆشیالیزمیدا بواری کێبڕکێ نییە دەکرێت بڕاندێک هەبێت یان دووان. کە کاڵاکانیان هەمان تایبەتمەندییە و هەمان نرخە. بەڵام، لە بازاڕگەری سەرمایەداری و ئەمریکی سەدان و هەزاران کۆمپانیا کێبڕکێی نرخ دەکەن کە هەمان ئایتم Item بە تایبەتمەندی جیاواز دەخەنە بازاڕ. 

چوارەم: ئەو کاڵایەی بە شێوازی سۆشیالیزیمی بەرهەمدێت پێویست بە گۆڕین ناکات. چونکە خراپ نابێت و تێک ناچێت. بەڵام ئەو کاڵایەی به شێوازی سەرمایەداری دروست دەکرێت ڕەنگە چەند مانگ دوای کڕینی خراپ بێت. یان تێک بچێت و پێویست بە گۆڕین بکات.


سەرچاوەکان



94 بینین