جەمال سورەییا

له‌لایه‌ن: - شاگوڵ شوان شاگوڵ شوان - به‌روار: 2024-04-14-14:56:00 - کۆدی بابەت: 12498
جەمال سورەییا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جەمال سورەییا (بە عەرەبی: جمال ثريا، بە ئینگلیزی: Cemal Süreya)، یەکێەک لە شاعیرە بەناوبانگەکانی ئەدەبیاتی تورکی، کە لە ساڵی ١٩٣١ لە شاری ئەرزینجان لەدایک بووە. لە ساڵی ١٩٩٠ کۆچیدوایی کردووە، یەکێکە لە پێشەنگەرانی شیعری دووەمی نوێ و بە شیعرە خۆشەویستییەکانی ئەدەبی مۆدێرنی تورکی لە قاڵب دراوە. شیعرە بەناوبانگەکانی جەمال سورەییا تەنانەت لەگەڵ ئەوەی ساڵانێکی کەمە بەسەر مردنی تێپەڕیووە بەڵام لە قوتابخانەکاندا دەخوێندرێن. قەڵەمی شاعیری نوێگەر، جگە لە ناسنامەکانی وەک نووسەر، وەرگێڕ، فەرمانبەری حکومی، بە ناسنامەی شاعیری ناسراوە. بە شیعر و ووشەکانی سەردەمەکان تێدەپەڕێنێت و سەرەتای هەناسەیەکی نوێیە لە ئەدەبی تورکیدا. ئەو شاعیرە کە لە تەمەنێکی بچووکەوە دەستی بە داهێنان و نوسینی بەرهەمی ئەدەبی کردووە، بە شیعرە بەناوبانگەکانی لەسەر زاری هەموو خەڵکە لە تەمەنی حەوت ساڵ تا حەفتا ساڵان.

ژیانی سەرەتای

جەمال سورەییا ناوی ڕاستەقینەی جەمالەدین سێبەرە، لە ساڵی ١٩٣١ لە شاری ئەرزینجان لەدایک بووە. باوکی جەمال سورەییا، یەکێک بووە لە شاعیرە هەرە شارەزاکانی ئەدەبییاتی تورکی، دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٨٣ لە ئەرزینجان دوورخراوەتەوە، لە گوندی پولومورەوە، بنەماڵەی سێبەر لە  شاری بیلێجیک دەست دەکەن بە ژیان نوێیان. لەگەڵ ئەوەی کە ئەم خێزانە بۆ بیلێچیک دەربەدەرکراون، کۆچکردنیان بۆ شارێکی دیکەش لێ قەدەغە کراوە. جەمال سورەییا لە تەمەنێکی منداڵیدا دایکی، خاتوو گولبێاز، لەدەست دەدات، وە دواتر بە ناوی جەمالەدین سیبەرەوە کە لەو ساڵانەدا ئەو ناوەی بەکارهێناوە ڕەوانەی ئەستەنبوڵ کراوە. جەمال سورەییا کە تا ساڵی ١٩٤٢ لە ئەستەنبوڵ خوێندوویەتی، لە ساڵی ١٩٤٢ دەگەڕێنرێتەوە بۆ بیلێجیک.

لە نیوان ئەو ساڵانەدا باوکی هاوسەرگیری لەگەڵ خانمێکی تردا دەکات، بەڵام جەمال سورەییا بە هیچ شێوەیەک دڵخۆش نییە بەم هاوسەرگیرییە. لە ساڵانی خوێندنی ناوەندیدا لەگەڵ سێنیهە نیملی بووەتە هاوپۆل، کە دوای چەند ساڵێک دەبێتە هاوسەری یەکەمی. جەمال سورەییا کە لە زانکۆی ئەنقەرە، فاکەڵتی زانستە سیاسییەکان، بەشی دارایی و ئابووری دەستی بە خوێندن کردووە. هۆنراوە و نوسینەکانی هێندە بە زمانێكی ساکار نوسراون کە هەموو چین و توێژێک دەتوانن بە ئاسانی لێیان تێبگەن، و بۆ هەموو چین و توێژێک لە منداڵان، سیاسەتمەنداران،خۆشەویستان نووسین و هۆنراوەی نوسیووە و لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی ئەو سەردەمەدا بڵاوی کردوونەتەوە. بۆ کۆتا جار لە ٩ی بانەمەڕی ساڵی ١٩٩٠ کۆچی دوای کردووە، بەڵام نووسین و هۆنراوەکانی بۆ هەمیشە لەناو خەڵکدا بە زیندووی ماوەتەوە.

ژیانی هاوسەرداری و کارکردن

ژیانی هاوسەرداری ئەم شاعیر و نووسەرە گەورەیە زۆر ئاستەنگ و لێک تێنەگەیشتنی تێدا بووە، چوار جار ژیانی هەسەرگیری پێکهێناوە، بۆ جاری یەکەم جەمال سورەییا هاوسەرگیری لەگەڵ سێنیهە نێملی'ی هاوپۆلی لە قۆناغی ناوەندی کردووە، بەڵام دوای ماوەیەک ژیانی هاوسەرگیریان دەستی بە تێکچوون کردووە. ساڵی ١٩٥٥ ئایچەی کچی لەدایک دەبێت و جەمال سورەییا لەم ڕۆژانەدا وەک یاریدەدەری پشکنەر لە ئەستەنبوڵ دامەزراوە. هاوسەرگیریەکەیان بۆ ماوەیەک بەردەوام دەبێت بەڵام دواتر کۆتایی دێت.

بۆ جاری دووەم و لە ساڵی ١٩٦٧ جەمال سورەییا لەگەڵ زوهال تێککەنات هاوسەرگیری دەکات کە لە گۆڤاری "Yelken" کە یەکێک بووە لە گۆڤارە گرنگەکانی ئەو سەردەمە کاری دەکرد. دوای سێ ساڵ منداڵێکیان دەبێت بە ناوی مێمۆئێمرا، بەڵام کێشەی داراییان زۆر بووە. لە گەڕانەوە بۆ خزمەتی شارستانی، جەمال سورەییا لە ئەنقەرە دادەمەزرێت، بەڵام خاتوو زوهال لە ئەستەنبوڵ دەمێنێتەوە. ماوەیەک بەم شێوەیە بەجیا دەژین، بەڵام دواترخاتوو زوهال دێتە ئەنقەرە. ئەو خێزانە کە تازە دەستیان بە ژیانی پێکەوەیی کردووە، بە تێپەڕبوونی کات ژیانیان دەبێتە ژیانێکی ناتەبایی و لە کۆتاییدا جیا دەبنەوە.

وە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ١٩٧٥ جەمال سورەییا هاوسەرگیری سێیەمی خۆی ئەنجامدا. ئەم هاوسەرگیرییەی جەمال سورەییا لە ئەنجامی خۆشەویستییەکی زۆرەوە لەگەڵ گونگۆر دەمیرای دەبێت، بەڵام تەنها ساڵێکی دەخایەنێت. وە لە کۆتاییدا جەمال سورەییا هاوسەرگیری لەگەڵ خانمێک دەکات بە ناوی بیرسن ساغناک. خاتوو بیرسن دایکی چوار منداڵە و خاوەنی دوکانێکی کتێبفرۆشییە. جەمال سورەییا وەک پشکنەر لە زۆرێک لە ئاستی ویلایەتەکاندا کاری کردووە و لە ساڵی ١٩٨٢ خانەنشین بووە. بەڵام لەم بەروارەوە بەدواوە ناتوانێت ژیانێکی ئارام بەدەست بهێنێت. لەگەڵ ئەوەشدا ژیانی هاوسەرگیرییەکەی زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت. جەمال سورەییا دوای ئەوەی مووچەی خانەنشینی بەشی بژێووی ژیانی ناکات لە بانکێکدا دەست بە کارکردن دەکات. بەڵام دوای ئەوەی ئەو بانکە مایەپووچ دەبێت جەمال سورەییا بۆ ماوەیەک دادگایی دەکرێت، بەڵام  لە ئەنجامدا بێتاوان دەردەچێت.

ژیانی نووسین

جەمال سورەییا لە قۆناغی ناوەندیدا حەزیێکی زۆری لە ئەدەبیات بووە. سورەییا کە لەو ساڵانەدا دەستی بە فێربوونی زمانی فەرەنسی کردووە، هۆنراوەی بۆ خاتوو سێنیهە نوسیووە کە لەو ساڵانەدا هاوپۆلی بووە. ماوەیەک وەک لێکۆڵەری ئەدەبی کاری کردووە. لە نێوەندی ئەو ساڵانەدا زۆر لە بەرهەمەکانی ئەحمەد موهیب دیراناس و ئۆزدەمیر عەساف دەخوێنێتەوە. وە لە ماوەی ساڵانی خوێندنی زانکۆییدا لە گۆڤار و ڕۆژنامە جۆراوجۆرەکاندا وتار بە ناوی ساختەی جۆراوجۆرەوە نووسیوە. وە یەکەم هۆنراوەی  خۆی لە گۆڤاری مولکیە لە ساڵی ١٩٥٣ بڵاوکردەوە بە ناوی "Şarkısı Beyaz" بەڵام جەمال سورەییا نایەوێت دواتر ئەم شیعرە بەم ناوە بخاتە ناو پەرتوکەکانییەوە.

جەمال سورەییا کە وێنە کارتۆنییەکانی لە گۆڤارەکانیشدا لەو ساڵانەدا بڵاودەکرانەوە، بە هۆنراوەی "ڕۆز" خۆی بە جیهانی ئەدەبی ناساند. لە ساڵی 1955 بەرهەمە گرنگەکانی وەک “Üvercinka”, “Dalga”, “Güzelleme”, “Üçgenler”, “Cigarayı Attım Denize”, “Nehirler Boyunca Kadınlar Gördüm” لە گۆڤارەکاندا بڵاوکرانەوە.

لە ساڵی ١٩٥٧ جەمال سورەییا باوکی لەدەستدەدا. شاعیر بەهۆنراوەی"ئایا ئێوە هەرگیز باوکتان مردووە" ئەم دۆخەی نووسیوە، کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دروستکردووە. ساڵێک دوای ئەم بەروارە، یەکەمین پەرتوکە شیعری خۆی بە ناوی “Üvercinka” بڵاودەکاتەوە. کتێبەکە کاریگەری گەورەی دروستکرد و لە ساڵی ١٩٥٩ خەڵاتی هۆنراوەی Yeditepe بەدەستهێنا. زوهال خاتوون، هاوسەری جەمال سورەییا، بۆ ماوەیەک تووشی نەخۆشیەکی تووندی دڵ بووە، هاوکات جەمال سورەییا لەگەڵیدا نییە ئەو کاتە و نامەی بۆ دەنووسێت هەموو ڕۆژێک و ، لە گۆڤارێکدا بە ناوی “پاپیروس” بڵاویکردوونەتەوە. دواتر ئەم نامانە دەکاتە کتێبێک بە ناوی "نامەکانی سێزدە ڕۆژە".

جەمال سورەییا بۆ ماوەیەک لە ڕۆژنامەی سیاسەتدا نووسەری پاڵپشت بووە و لەو نێوەندە ساڵانەدا پەرتوکە وتارەکەی بەناوی "کڵاوەکەم پڕە لە گوڵ" بڵاودەکاتەوە. جەمال سورەییا لەگەڵ هۆنراوەکانیشیدا بە نوسینەکانی بە یەکێک لە گرنگترین نووسەرانی ئەدەبیاتی تورکی ناسراوە، لە ساڵی ١٩٧٧دا "مێژووی کار و کرێکار"ی چاپ کرد، بە زۆرێک لە بەرهەمەکانی سەرکەوتنی نۆسینی خۆی سەلماندووە. بۆ ماوەیەکیش لە ڕۆژنامەی "Aydınlık "یشدا وتارەکانی نووسیوە، لە ساڵی ١٩٨٤دا "Sevda Sözlerini" بڵاوکردووەتەوە.

بێ گومان لایەنی سەرنجڕاکێشی جەمال سورەییا کە یەکێکە لە بەردی بناغەی ئەدەبیاتی تورکی، بە درێژایی ژیانی هونەری، ئەوە بووە کە پەیوەندییەکی بەهێزی بە ئەدەبی منداڵانەوە هەبووە. بە هەستیارییەکی زۆرەوە بابەتی بۆ منداڵان نووسیووە، لەوانە "باڵندەی ژمێریاری باشە" کە لە گۆڤارێکدا بە ناوی "منداڵان"بڵاوی کردوونەتەوە. جەمال سورەییا بە دروستکردنی بزووتنەوەیەکی نوێ و تایبەت بە خۆی، نموونەیەکی ناوازەی هۆنراوەی نیشان دا. جگە لە هۆنراوەکانی، وتار، ڕەخنە، وەرگێڕانی هۆنراوە و نوسراو، پەرتوی منداڵان، یاداشتنامە و کۆکراوەی هەیە.

بەرهەمەکانی

هۆنراوە

  • Üvercinka (1958)
  • Göçebe (1965)
  • Beni Öp Sonra Doğur Beni (1973)
  • Güz Bitigi (1988)
  • Sıcak Nal (1988)
  • Sevda Sözleri (1984, 1990, 1995)
  • Korkarak Vinç
  • Uzaktan Seviyorum Seni

 

وتار- ڕەخنە

  • Şapkam Dolu Çiçekle (1976)
  • Günübirlik (1982)
  • 99 Yüz (1992)
  • Uzat Saçlarını Frigya (1992)
  • Folklor Şiire Düşman (1992)
  • Aydınlık Yazıları/ Paçal (1992)
  • Oluşum’da Cemal Süreya (1992)
  • Papirüs’ten Başyazılar (1992)
  • Toplu Yazılar I (2000, Şapkam Dolu Çiçekle ve Şiir Üzerine Yazılar)
  • Toplu Yazılar II (2005, Günübirlikler)
  • Günler (993 günden oluşan günlük)

بیرەوەری

 

  • 999 Gün(Günler) / Üstü Kalsın (1981)

نامە

  • Onüç Günün Mektupları (1990)

پەڕتوکی منداڵان

  • Aritmetik İyi Kuşlar Pekiyi (1993)

چاوپچاوپکەوتن

 

  • Güvercin Curnatası (1997)

کۆکراوە

  • Mülkiyeli Şairler (1966)
  • Yüz Aşk Şiiri (1967)


سەرچاوەکان



38 بینین