هۆکارەکانی ترس لە منداڵدا

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-04-16-23:46:00 - کۆدی بابەت: 12541
هۆکارەکانی ترس لە منداڵدا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هۆکارەکانی ترس لە منداڵدا (بە ئینگلیزی: Causes of fear in children، بە عەرەبی: أسباب الخوف عند الأطفال) هەستکردن بە ترس شتێکی زۆر سروشتییە کە  مرۆڤ لە هەندێک  بارودۆخدا هەستی پێدەکات.  بە جۆرێک دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسی لەسەر ژیانی. مرۆڤ لە یەکەم ڕۆژەکانی ژیانیەوە دەست دەکات بە هەستکردن بە ترس. دەروونناسەکان ترس دەناسێنن بە حاڵەتێکی سۆزداری سروشتی کە  مرۆڤ هەستی پێدەکات، دەبێت  مرۆڤ  هەمیشە وریا بێت و بیربکاتەوە پێش ئەوەی هەر شتێک بڵێت یان مامەڵە بکات.

هۆکارەکانی ترس لە منداڵدا 

کۆمەڵێک هۆکار هەن کە دەبنە هۆی ترس لە منداڵدا کە بریتین لە: 

  • مامەڵەی خراپی  دایک و باوک لە ڕێگەی هەڕەشە و تۆقاندن و سزای خراپ بەشێوەیەکی بەردەوام و دووبارە. 
  • ڕێگەدان بە سەیرکردنی وێنەی ترسناک، فیلمی ترسناک، یان هەندێک لە دایک و باوکان پەنا بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی ترسناک دەبەن بۆ ئەوەی منداڵەکانیان بخەون گەورەترین هەڵەیە.
  • نەبوونی خۆشەویستی و سۆز و خەمخۆری، بەتایبەتی لە نێو ئەو منداڵانەی کە بێسەرپەرشتن  دایکیان، باوکیان، یان هەردووکیان لەدەستداوە،  جگە لەو منداڵانەی کە لە باوک و دایکیان دابڕاون کە ترس و ڕق و کینە دروست دەکات لە ناو منداڵاندا.
  • کاریگەری کەسانی تر کە پزیشکان و دەروونناسەکان پێی دەڵێن ترس لە تووشبوون بە نەخۆشی بۆ نموونە ئەگەر دایکێک لەلای منداڵەکەی ترسی خۆی نیشان بدات لەسەر ئاژەڵێک ئەم ترسە ڕاستەوخۆ بۆ منداڵەکە دەگوازرێتەوە، تەنانەت ئەگەر پێشتر لێی نەترسابێت. 
  • ترسی گەورە و زیادەڕەوی بوون  لەلایەن دایک و باوکەوە بۆ منداڵەکانیان، کاتێک ڕووبەڕووی ڕوداوێک، کەوتنەخوارەوە یان برینداربوون دەبنەوە، بۆ نموونە دایکەکە لەبەردەم منداڵەکەیدا ترسی خۆی و شڵەژانی دەردەخات وا دەکات منداڵەکە زیاتر هەست بە ترس بکات. 
  • بوونی لە ژینگەیەک کە ململانێ و شەڕ و ناکۆکی زاڵە بەسەریدا، بەتایبەتی لە  نێوان دایک و باوکدا وا دەکات کە  ترسی زیاتر بێت کە  دەبێتە هۆی ئەوەی هەستی متمانە بەخۆبوون لە دەست بدات.

ئەم هۆکارانە، بە گشتی هەستیان پێدەکرێت و بونیان هەیە، ئەمەش هاوتایە لەگەڵ ئەو منداڵانەی کە لە پۆلیس یان تەنانەت پزیشکیش دەترسن. هۆکارێکی تر  هەستپێنەکراوە و بونیان نییە وەک ترس لە جنۆکە و مردن.

پۆلێنکردنی منداڵ بەپێی هۆکاری ترس 

منداڵان بەپێی ترسەکەیان دابەش دەکرێن بەسەر چەند جۆرێکدا کە بریتین لە:  

  • ئەو منداڵانەی ناترسن بەهۆی خراپی باری دەروونی یان بێئاگایی. 
  • ئەو منداڵانەی کە بە سروشتی خۆیان دەترسن. 
  • ئەو منداڵانەی کە ترسیان لە نەخۆشی هەیە و ئەم حاڵەتە پێی دەوترێت فۆبیا.


سەرچاوەکان



58 بینین