بۆچی پیاوان بە ئاسانی هەستەکانیان دەرنابڕن؟

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-05-21-17:06:00 - کۆدی بابەت: 12939
بۆچی پیاوان بە ئاسانی هەستەکانیان دەرنابڕن؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بۆچی پیاوان بە ئاسانی هەستەکانیان دەرنابڕن؟ (بە ئینگلیزی: Why men don't express their feelings easily، بە عەرەبی: لماذا لا يعبر الرجال عن مشاعرهم بسهولة) ڕاستییەکە ئەوەیە کە پیاوان بە گشتی زۆر قورستر دەتوانن کە قسە لەسەر ئەوە بکەن کە لەناو دەروونیاندا ڕوودەدات بەراورد بە ژنان. بۆ نموونە، توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن ڕێکخراوی خێرخوازیی تەندروستی دەروونیی مۆڤەمبەر بۆ پیاوان دەریخستووە کە ٦٠٪ی پیاوان هەستەکانیان بۆ هیچ کەس دەرناخەن و قسەی لەسەر ناکەن.

ئەمەش بابەتێکی بچووک نییە، چونکە نەتوانین قسە لەسەر ئەو شتانە بکەین کە هەڵەیە دەتوانێت ببێتە هۆی گۆشەگیری، تووڕەیی، بیرکردنەوەی شێواو، هەڵسوکەوتی بەھێز، کێشەی ژیان، تێکچوونی پەیوەندییەکان و کێشەی تەندروستی دەروونی وەک خەمۆکی. لە هەندێک حاڵەتدا، تەنانەت دەتوانێت ببێتە هۆی بیرکردنەوە لە خۆکوشتن.

لە ساڵی ٢٠٢١دا سێ چارەکی مردن بەهۆی خۆکوشتن لە ئینگلتەرا و وێڵز لە پیاواندا بووە. هەروەها گەورەترین تەمەنی ئەو پیاوانەی تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٤٥ ساڵدا بووە لە بەریتانیا کە خۆکوژییان کردووە. لە جیهاندا هەموو ٦٠ خولەک جارێک ٦٠ پیاو بەهۆی خۆکوشتنەوە گیان لەدەست دەدەن هەرچەندە دەکرێت هۆکاری جۆراوجۆر هەبێت، بەڵام هەستکردن بە دابڕان لە ڕووی هەستییەوە بە دڵنیاییەوە دەتوانێت بیرکردنەوەی خۆکوژی خراپتر بکات.

باوترین هۆکارەکانی پیاوان بۆ دەرنەبڕینی هەستەکانیان

لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە، بۆچی زۆرێک لە پیاوان هەوڵ نادەن هەستەکانیان دەرببڕن؟ یاخود بۆچی زۆربەی پیاوان ناتوانن بە ئاسانی هەستەکانیان دەربڕن؟ لە ڕاستیدا، هۆکارەکان لەوانەیە زۆر ئاڵۆزتر و جیاوازتر بن لەوەی بیری لێدەکەیتەوە، دیارترین هۆکارەکان بریتین لە:

پێیانوایە دەربڕینی هەستەکان لەگەڵ نێرینەییان ناگونجێت

بیرۆکەی "خۆڕاگری و بێدەنگی" یەک لەو دروشمانەیە پیاوان دەیخەنە پاڵ خۆیان و پێیانوایە تا بەهێزتر و خۆڕاگرتربن باشترە بێدەنگتربن. لەڕاستیدا زۆرێکیش لە کۆمەڵگە و ژینگە خێزانییەکان هۆکاری ئەوەن کە پیاوان و نێرینەکان بەگشتی بیانەوێت پیاوێتی و هێزی خۆیان بسەلمێنن بە بێدەنگی و خۆڕاگرییان.

هەر بۆیە ئەمە زیاترە لەوەی کە تەنها بیرۆکەیەک بێت لە زۆر ڕووەوە، چونکە چاوەڕوانییەکی کلتووری بەهێزە کە پیاوان دەبێت بە شێوەیەک کێشەکانی خۆیان و ژیان بەڕێوەببەن، بەهێز بن و "تەنها بەردەوام بن لە شتەکان." ئەوە بە شێوەیەکە کە دەربڕینی هەر جۆرە هەستێکی خۆیان لەلا  "لاواز"ییە. لە ئەنجامدا، پیاوان وایان لێدێت لە تەمەنێکی زووەوە کۆمەڵایەتی بکرێن بۆ ئەوەی هەستەکانیان نیشان نەدەن.

هەروەها ئەمە بە تایبەتی لەگەڵ پیاوە بەتەمەنەکاندا ڕوودەدات، هەروەها ئەوانەی لە باکگراوندی ئایینی یان کولتوورییەوە هاتوون کە بیرۆکەیەکی جێگیر یان نەریتییان هەیە دەربارەی نێرینەیی. تێپەڕاندنی ئەو بەربەستە کۆمەڵایەتی و کولتوورییە گەورەیە بۆ دەربڕینی هەستەکان دەکرێت زۆر سەخت بێت، تەنانەت لەوانەیە ببێتە هۆی شەرمەزارییەکی قووڵ بۆ کەسەکەی دەیەوێت تێیپەڕێنێت.

هەستکردن بە خۆشحاڵی بۆ ئەوەی بەهێز دەربکەون

زۆرێک لە پیاوان ڕۆڵی خۆیان لە ژیاندا دەبینن بەوەی بەهێزبن بۆ هەمووان بەتایبەتی لە خێزانەکانیاندا. هەروەها نزیک و خۆشەویستانیان چاوەڕوانی ئەمەیان لێ دەکەن، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت هەرگیز بۆشاییەک ناکرێتەوە بۆ ئەو پیاوانەی کە ترسیان هەیە و هەستەکانی دەردەبڕن.

بەتایبەت کاتێک بارودۆخێکی وەک پاڵپشتی خێزانی لە قەیرانێکدا یان لە ڕووبەڕووبوونەوەی بەرەنگارییە بەردەوامەکاندا بێتە پێشەوە ئەوکات پیاوان واهەست دەکەن باشترە بە شێوەیەکی خۆڕاگرانە بمێننەوە، چونکە زۆر ئاسان دەرەکەوێت بۆ خەڵک وا بیر بکەنەوە کە "یەکێکی بەهێز" بە باشی کار دەکات. هەروەها دەکرێت داینامیکی خێزان لاواز ببێت ئەگەر ئەو کەسەی بارودۆخەکانی ناو خێزانەکە کۆنتڕۆڵ دەکات وا دەریبخات، کە هەست دەکات ناتوانێت شتەکان کۆنتڕۆڵ بکات و باسی هەستە نەرێنییەکانی بکات. ئەمەش بەو مانایە دێت کە پیاوان هاندەدرێن تا هەستەکانیان دەرنەبڕن، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆش.  

هەست دەکەن کە کێشەکانیان چارەسەر ناکرێن

زۆر باوترە بۆ ژنان کە پێکەوە کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەستە ناخۆشەکانیان، واتە لە تەمەنێکی زۆر بچووکەوە فێردەبن کە "کێشەیەکی هاوبەشی پێکراو کێشەیەکی نیوەکراوە" ئەمەش بەو مانایە دێت کە ئەوان زیاتر ئاشنان بە پرۆسەی کرانەوە بەرەو ئەوانی تر، بانگهێشتکردن لە ڕوانگەی جیاواز و پێکەوە کارکردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرەکان.

لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر پیاوێک ئەم ئەزموونەی نەبێت، ئەوا دەست بکات بە بینینی کێشەکانی وەک ئەوەی نەتوانێت بەسەریاندا زاڵ بێت. لە گۆشەگیری خۆیدا و خۆی لەگەڵ خۆی کێشەکەی دەهێنێ و دەبات و دەگاتە ئەو ئەنجامەی گەر خۆی نەیتوانی چارەی حاڵی خۆی بکا ئەوە کەسی کە ناتوانێت چارەسەری دۆخ و کێشەکەی بکات. بەمجۆرە پیاوەکە لە مێشکی خۆیدا گیر دەخوات و لای خۆی ئەوە قبوڵکراوە کە باسکردی کێشەکەی چارەسەرەکەی ناهێنێت.

پیاوان زمانیان نییە بۆ دەربڕینی هەستەکانیان

بەداخەوە، زۆرێک لە پیاوان ناتوانن هەستەکانیان تەنانەت بۆ خۆیان ڕوون بکەنەوە، چ بگا بەوەی بۆ کەسانی تری ڕوونبکەنەوە. بۆیە هەمیشە ئەو حاڵەتە نییە کە ئەوان هەست بە شەرمەزاری بکەن لە دەربڕینی هەستەکانیان بەڵکو ئەوەیە ناتوانن هەستەکانیان دەرببڕن. ئەمەش لەبەرئەوەیە کە زۆرێک لە پیاوان کەمی "خوێندەواری هەستی"یان هەیە، کە لە بنەڕەتدا مانای ئەوەیە کە ئاگادار بیت و بتوانیت ناوی ئەو هەستە جیاوازانە بناسێنیت کە هەتە. بەڵام بۆچی ئەمە ڕوودەدات؟

بە شێوەیەکی گشتی، لەبەر ئەوەی پیاوان زۆرجار چاوەڕوان دەکرێن کە ڕوخسارێکی ئازایان هەبێت، لەوانەیە بە تەواوی لە هەستەکانیان جیاببنەوە، مامەڵەیان لەگەڵ بکەن وەک ناڕەحەتی یان وەک ئەوەی کە زۆر ئازاربەخشە بۆ پرۆسەکردن. بۆیە لەوانەیە بزانن کە ئەوان هەست بە "جۆرێک لە جۆرەکان" دەکەن، بەڵام لەوانەیە ڕاهێنانێکی زۆریان نەبێت لە ناسینەوە و ناونانەوەی ئەو هەستە وەک "خەم"، "ترس" یان "تووڕەیی."

هەروەها لەوانەیە هەوڵ بدەن بۆ ناسینەوە یان بیرکردنەوە لەوەی کە هەستەکان لە کوێوە هاتوون. بۆ نموونە، ئەگەر هەست بە توڕەیی بکەن، سەرچاوەی ڕاستەقینە چییە؟ تەنانەت ئەگەر بزانن کە ئەوە بەهۆی بەڕێوەبەرە بێزارکەرەکەیانە، لەوانەیە نەیبەستنەوە بەو بیرکردنەوە ڕەخنەگرانەی کە کارلێکەکان دروستی دەکەن، یان ئەوەی دەکرێت بەڕێوەبەرەکەیان بیری دایک و باوکە توندڕەوەکەیانی بهێنێتەوە یاد.

لەبەر ئەوەیە کە زۆر زەحمەتە بۆ هەندێک پیاو کە دەربارەی هەستەکانیان کراوە بن، چونکە لە سەرەتادا توانای ئەوەیان نییە کە ناوی ئەو هەستانە بنێن. لەبری ئەوە، دەکرێت کەوتبنە ناو شێوازی ناشتنی هەستەکانیان. یان لە ڕێگەی تووڕەیی و دوژمنکارییەوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکەن، یان بە هەڵسوکەوتی بەھێز و ناچار لێیان دەرباز بن.

زۆر زەحمەتە کە لەگەڵ هاوڕێکانیان کراوە بن

بۆ زۆرێک لە پیاوان، یەکەم گروپی هاوڕێکانیان بە شێوەیەکی گشتی پیاوانەیە. ئەمە دەتوانێت شێوازێک لە نۆرمەکانی پەیوەندیکردن دابنێت کە هەموو ژیانیان بەردەوام دەبێت، تەنانەت دوای ئەوەی دەست دەکەن بە ژوانگرتن یان دروستکردنی هاوڕێیەتی لەگەڵ ژنان. بە واتایەکی دیکە، لەوانەیە هەرگیز ئاشنا نەبووبن بە گفتوگۆی ئاسان لە دەوروبەری هەستەکان کە زۆرێک لە ژنان ئەمە دەکەن.

چونکە کاتێک کۆمەڵێک پیاو کۆدەبنەوە بۆ کۆمەڵایەتی و چالاکی، بابەتی هەستەکان لەوانەیە مەرج نەبێت باس بکرێت. لەبری ئەوە، بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی وەک وەرزش یان فیلم، چاتی ئاسایی یان گاڵتەجاڕی زیرەک لەوانەیە بابەتی گفتوگۆکان بن.

کاتێک پیاوێک لە شێوازێکدایە کە تەنها لەگەڵ گروپە کۆمەڵایەتییەکەیدا گفتوگۆ لەسەر بابەتە "سەلامەتەکان" دەکات، لەوانەیە هەست بە سەختی بکات تەنانەت مەحاڵ کە لەناکاو بگۆڕێت بۆ قسەکردن دەربارەی هەستەکانی. بەتایبەتی ئەگەر پێشتر هەوڵی ئەمەی دابێت و تێبینی ئەوەی کردبێت برادەرەکانی بێزاردەبن بە باسکردنی هەستەکانی.

ئەزموونی منداڵییان وایان لێ دەکات باسکردنی هەستەکانیان قورس بێت

تێپەڕبوون بە ڕووداوە ناخۆشەکان یان بارودۆخەکانی منداڵی لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی کە زۆر قورس بێت بۆ کرانەوەیی لە تەمەنی پێگەیشتووییدا. بۆ نموونە، ئەگەر پیاوێک لە پێشینەیدا فەرامۆشکردن، وازھێنان یان دەستدرێژی (جەستەیی، دەروونی، سۆزداری یان سێکسی) هەبێت، ئەوا کرانەوە دەکرێت بەتەواوی هەستی مەترسیداری بۆ دروست بکات

هەندێک جار ئەم هەستەی مەترسی لەوانەیە لە دەرەوەی هۆشیارییەکەی بێت، بەتایبەتی لە حاڵەتی کارەساتێکی نێژراو یان "ئاسایی" لەبری ئەوە، هەستکردن بە گۆشەیەکی هەستیاری لەوانەیە ببێتە هۆی وەڵامدانەوەی، کە وای لێدەکات داخراو بێت، یان ڕووبەڕووبوونەوە هەڵبژێرێت یانیش بە سادەیی تێیپەڕێنێت. هێشتا دەکرێت کە خۆشی بە تەواوی تێنەگەیشتبێت بۆچی بەو شێوەیە هەڵسوکەوت دەکات.

بەڵام دەکرێت ئەمە لەبەر ئەوە بێت کە وەک منداڵێک پشتگوێ خراوە یان سزادراوە بەهۆی دەربڕینی هەستەکانەوە. یان لەوانەیە خوشک و برایەکی تووڕەی هەبووبێت کە گاڵتەیان بە ناخۆشییەکەی کردبێت. یان لە حاڵەتی دەستدرێژی دا، لەوانەیە ئاگادار کرابێتەوە کە هیچ نەڵێت و هەڕەشەی دەرئەنجامی خراپی لێ کرابێت ئەگەر ئەو کارە بکات.

واتا دەکرێت داخراوی پیاوان بەشێکی بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هەرگیز لە مناڵیدا گوێ لە هەستەکانی نەگیرابێت لەلایەن دەوروبەر و خوشک و برا و لە هەمووشی گرنگتر دایک و باوکی. سەیر نییە کە دەبیسین دایک و باوکان زیاتر گوێ لە هەستەکانی کچەکانیان دەگرن ئەمەش وا لە کوڕەکە دەکات هەست بکات هەستەکانی تێبینینەکراو دەبن و کەس لێی تێناگات. لە ئەنجامدا، لەوانەیە هەرگیز فێری ئەوە نەبووبێت چۆن ئاسوودەیی لە کەسانی دیکەوە وەربگرێت، لە جیاتی ئەوە شێوازێکی پەیوەندی خۆدوورگرتن پەرەپێدەدات کە ئەمەش کرانەوە و دەربڕینی هەستەکانی زۆر قورس دەکات.

پێیان باشترە هەستەکانیان لە ڕێگەی کردارەوە دەرببڕن

ئەوە زۆر گرنگە کە دان بەوەدا بنێین لە جیاتی ئەوەی باسی هەستەکانیان بکەن، لەوانەیە هەندێک پیاو ئاسانتر بێت بۆ ئازادکردن یان ئاسوودەیی لە ڕێگەی چالاکییەکانی وەک وەرزش، سەماکردن، مۆسیقا، یان کاری جەستەیی. ئەگەر ئەمە یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی لە ڕووی هەستییەوە تەندروست بمێننەوە، ئەوا مەرج نییە لەژێر فشاردا بن بۆ کرانەوەین و ئەمەش بە ڕێگەیەکی باش دادەنرێت. لە ڕاستیدا ئەم چالاکییانە زۆرجار دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ قسەکردن دەربارەی کێشەکان بە شێوەیەکی کەمتر ڕاستەوخۆ، لەو شوێنانەی کە ئەوان تەرکیزی سەرەکی نین. لەگەڵ ئەوەشدا، لەوانەیە کێشە دروست ببێت ئەگەر ئەو کێشانەی کە هەستەکان بەرز دەبنەوە چارەسەر نەکرێت.

لە کۆتاییدا هەستەکانمان نیشانەی ئەوەیە کە پێویستە سەرنج بدەینە شتێک. بۆیە لە کاتێکدا کرداری فیزیکی دەتوانێت هەندێک ئازادکردن و ئاسوودەیی دەروونی دابین بکات، مەرج نییە بچێتە ڕەگی کێشەکەوە و ئەگەر بەردەوام بێت، لەوانەیە کاتی ئەوە بێت قسە لەگەڵ کەسێک بکەیت.


سەرچاوەکان



3878 بینین