چەمکی پەروەردە

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-06-13-17:51:00 - کۆدی بابەت: 13161
چەمکی پەروەردە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چەمکی پەروەردە بە ئینگلیزی (The concept of education)، بە عەرەبی (مفهوم التعلیم)، چەمکی پەروەردە ئامڕازێکە کە زانیاری، کارامەیی، تەکنیک، زانیاری بۆ خەڵک دابین دەکات، توانای ئەوەی هەیە ماف و ئەرکەکانی خۆی بەرانبەر بە خێزان و کۆمەڵگا و هەروەها نەتەوە بزانێت، بینین و تێڕوانین فراوان دەکات بۆ بینینی جیهان. چەمکی پەروەردە زانیاریمان دەداتێ سەبارەت بە ژینگەی دەوروبەرمان.

گرنگی چەمکی پەروەردە لە کۆمەڵگای ئێمەدا

چەمکی پەروەردە لایەنێکی گرنگە، ڕۆڵێکی گەورە دەبینێت لە دنیای مۆدێرن و پیشەسازیدا، خەڵک پێویستی بە چەمکی پەروەردەیەکی باش هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت لەم جیهانە پڕ پێشبڕکێیەدا بمێنێتەوە، کۆمەڵگای مۆدێرن لەسەر بنەمای ئەو کەسانە دانراوە کە ستانداردی بەرزی ژیان و مەعریفەیان هەیە کە ڕێگە بە جێبەجێکردنی چارەسەری باشتر بۆ کێشەکانیان دەدات.

ڕۆڵی پەروەردە لە کۆمەڵگەدا

لە ڕێگەی چەمکی پەروەردەوە کۆمەڵگا زانیاری گرنگ بۆ ئەندامەکانی دابین دەکات، لەوانە ڕاستییە بنەڕەتییەکان، کارامەیی کار و بەها کولتوورییەکان. یەکێک لە گرنگترین سوودەکانی چەمکی پەروەردە ئەوەیە کە ژیانی تاکەکەس باشتر دەکات و یارمەتی کۆمەڵگا دەدات بە شێوەیەکی ڕێک و دروست بەڕێوەببات، چەمکی پەروەردە یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی تەندروست و ڕۆشنبیر.

ئامانج لە پەروەردە

ئامانج لە پەروەردە، پەرەپێدان و گەشەکردنی تواناکانی تاکە لە سەرجەم لایەنەکانیەوە، لایەنی هزری، دەروونی، جەستەیی، سۆزداری، هەڵسوکەوت و کەسایەتی تاک. لە پێناو گەشەپێدانی و بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگادا. پەروەردە و سیستمی پەروەردەیی بەردی بناغەی پێشکەوتنی وڵاتان گرنگی هەیە لەسەر گەشەکردنی لایەنی ئابووری و کولتووری و ڕامیاری و کۆمەڵایەتی گەلان.

ئامانجەکانی پەروەردەیی لە ڕوانگەی گەلانی جیاوازەوە

ئەوەی کە لە خوێندنەوەی مێژووی جیهاندا بەرهەم دێت، ئەوەیە کە ئامانجەکانی پەروەردەیی کارێکی لێکۆڵینەوەییە، نەوەک خەیاڵی بێت. ئەم ئامانجەش لە ناو گەلان و کۆمەڵگە مرۆییەکاندا لە سەدەکان و قۆناغە جیاجیاکانی مێژوودا لێک جیاوازن:

لە چینی کۆندا ئامانجی پەروەردەیی ئەوە بوو کە سەرکردە و پیشەوا ئامادە بکەن کە شارەزای زانستی و ڕۆشنبیری کۆن بن، واتا ئەو ڕۆشنبیری و زانستەی کە پەیوەندی و بەستنەوەی تەواوی لەگەڵ کۆمەڵگای چینی کۆن هەبووە، دەیانویست تاکەکان وا پەروەردە بکەن کە خاوەن ڕەفتاری شایستە بن لە تەواوی کاروباری ژیاندا.

لە میسریش ئامانجی پەروەردە دەستەبەرکردنی کاهینەکان بووە، کە لە ناو ئەوانیشدا زۆرجار دادوەر، پزیشک، ئەندازیار، نووسەر، لەم بابەتانەدا دەبینرا، پاشان ئامانجی پەروەردە ئەرکێکی دنیایی لەگەڵ لایەنەکانی ئایین تێکەڵاو بوو، دنیایی لەو لایەنەوە بوو کە قوتابییانی لە هونەرە جیاوازەکاندا پەروەردە دەکرد تا ژیانێکی خۆشگوزەرانیان هەبێت و ئایینی بەو مەبەستەی لەسەر بنەمای خۆشەویستی خواکان لە ڕێگەی پەرستن و نزیکبوونەوە لێیان کار بکەن.

لە ئسپارت (ئەسپارتە) یان لاکدیمون، شارێکی بەناوبانگی کۆنە دەکەوێتە نیوە دوورگەی مورە لە یۆنان، ئامانجی پەروەردە سنوردار کرابوو لە پەروەردەکردنێکی ئازادیی پیاوانەدا کە تایبەت بوو بە پەروەردەکردنی ئەو پیاوانەی لە مەیدانی شەڕدا خاوەن هێز و لە قسەکردن و وتارداندا ڕەوان بن، دیارە کە ژیانی مرۆڤ ئەو جۆرە ئامانجەی دەویست.

لە ئەورووپادا ئامانجی پەروەردەی ئەوان ئەفراندنی ئازایەتی بوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی یاسا و ڕێزلێنانی ئازادیی مەرام و بیروڕای باش، هەڵسوکەوتی پەسەندکراو، بە تایبەتی لەگەڵ ئەو خانمانەدا کە دەبوو ئامانجی پەروەردەی ئەوانە بۆ چینێکی تایبەت ئەژمار بێت.

لە ژاپۆنی سەردەمی هاوچەرخدا، مەبەست لە پەروەردە، پەروەردەکردنی فەرمانبەر و کارمەندانی پەیوەندیدارە بە دەوڵەت لە ڕێگای پەروەردەی سۆزی ئەوانەوەیە کە جاروبار لە بارەی زانست و زانیارییەوە سوودی ئەوانە بە دەوڵەت بگات. تەواوی بنکە زانستییەکان و کارگەکان و بەرنامەی ژیانی ژاپۆنی بۆ ئەم ئامانجە ئاڕاستەکراوە، کە ئامانجەکەی ئەو گەشە و پێشکەوتنەی ژاپۆنە.

ئامانجی پەروەردەیی هەر گەلێک، کە بەرنامەکانی دەوڵەت پەسەند بکات و بۆ جێبەجێکردنی هەوڵ بدات ئەوەیە، کە لە قوتابخانەکان، زانکۆکان، کۆنفرانسە گشتییەکان، سینەماکان، ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەکان و هەموو جۆرە هۆکارێکی پەروەردەیی تردا ئامادەی دروستکردنی کەسانێک بن، کە بۆ بەرنامەکانی دەوڵەت، وەفاداری دەربڕن.


سەرچاوەکان



40 بینین