حەوت تایبەتمەندی نوێی ئاندروێد شێوازی بەکارهێنانی مۆبایلەکەت دەگۆڕێت

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-06-21-16:58:00 - کۆدی بابەت: 13221
حەوت تایبەتمەندی نوێی ئاندروێد شێوازی بەکارهێنانی مۆبایلەکەت دەگۆڕێت

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

حەوت تایبەتمەندی نوێی ئاندروێد شێوازی بەکارهێنانی مۆبایلەکەت دەگۆڕێت، لە میانی کۆنفرانسی ساڵانەی گەشەپێدەران لە ساڵی ٢٠٢٤ گوگڵ کۆمەڵێك تایبەتمەندی ئاشکرا کرد لەسەر ئاندروێد، کە یارمەتیت دەدەن و کارت ئاسان دەکەن.

حەوت تایبەتمەندی نوێی ئاندروێد شێوازی بەکارهێنانی مۆبایلەکەت دەگۆڕێت

تایبەتمەندی Circle to Search

بۆ زۆر لایەن بەکاردێت بەڵام دیارترینیان بۆ شیکارکردنی هاوکێشەی بیرکاری و هاوکێشە ئاڵۆزەکان بە شێوەیەکی سادە تەنها بە کێشانی بازنەیەك بەسەر هاوکێشەکە لەسەر شاشەی مۆبایلەکە شیکاری ئەکات. 

تایبەتمەندی شوێنی تایبەت (Private Space)

ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بەرنامە و داتا و زانیاری گرنگ و هەستیاری تیاهەڵبگرێت کەس ناتوانێ دەستی پێ بگات، چونکە ئەتوانیت سکویریتی بۆ ئەو بەشە دابنەیت لە سیتینگی مۆبایلەوە.

تایبەتمەندی قفڵ و ڕێگری له دزی

ئەم تایبەتمەندییە نوێیە ڕێگە بە مۆبایلەکە دەدات بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی هەوڵەکانی دزیکردن دەستنیشان بکات بە ناسینەوەی جووڵە نائاساییەکان وەکو ڕاکێشانی مۆبایلەکەت لە دەستت بەشێوەی لەناکاو و لەکاتی لێخوڕینی ماتۆڕ یان لێخوڕینی ئۆتۆمبێل ڕاستەوخۆ شاشەکە قفڵ دەبێت.

پەیوەندی تەلەفۆنی پارێزراوت

ئاسایشی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانت بەرز دەکاتەوە و داتاکانت لە سیخو*ڕیکردن دەپارێزێت، سیستەمەکە یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی ئەو سپامەرانە دەدات کە تەکنیکە پێشکەوتووەکانی سیخوڕی بەکاردەهێنن.

وردبینی زیادکراو لە نەخشەی گوگڵ

بەمزووانە نەخشەکانی گوگڵ دەتوانێت ناوەڕۆکی واقیعی زیادکراو لە مۆبایلەکەتدا پیشان بدات، ئەمەش یارمەتیت دەدات زیاتر دەربارەی ئەو شوێنانە بزانیت کە سەردانیان دەکەیت. 

شێوازی نوێ بۆ دۆزینەوەی مۆبایلەکەت Find My Device

ئەمەش واتە بە یەک ئەپ دەتوانیت مۆبایل و هێدفۆنی زیرەک و ئامێرەکانی تر بدۆزیتەوە لەکاتی ونبوون. 

باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر لەسەر شاشە گەورەکان

سیستمی کارپێکردنی ئەندرۆید ١٥ ئاسانکاری بۆ بەکارهێنەران دەکات ئەپەکانیان لەگەڵ شاشە گەورەکاندا بگونجێنن لە تابلێت و مۆبایلە نوشتاوەکان دەبینرێن.


سەرچاوەکان



40 بینین