کێشەی بۆنی پێ چارەسەر بکە

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-06-27-00:58:00 - کۆدی بابەت: 13335
کێشەی بۆنی پێ چارەسەر بکە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کێشەی بۆنی پێ چارەسەر بکە (بە ئینگلیزی: Solving the problem of foot odor، بە عەرەبی: حل مشكلة رائحة القدمين) زۆر کەس بەهۆی بۆنی ناخۆشی پێیەکانیانەوە هەراسان دەبن بە تایبەتی پیاوان. دەتوانیت بە چەند ڕێگایەکی سروشتی لە بۆنی ناخۆشی پێیەکان ڕزگارت ببیت.

بۆنی پێ

ئەو بۆنەیە کە لە ئەنجامی ئارەقکردنەوە لە پێیەکانەوە دەردەچێت، یان بەستنی گۆرەوی و لەپێ کردنی پێڵاو بۆ ماوەیەکی زۆر، هەروەها کاتێک کە بیانشۆیت ئەم بۆنە یەکسەر نامێنێت. بەڵام ئەگەر کەڕوو و بەکتریا لە پێدا هەبێت، ئەوا خۆراکیان لەرێی ئەمەوە دەستدەکەوێت واتا لەڕێی ئارەقە و خانە مردووەکانی پێست ئەمەش دەبێتە هۆی بۆنێکی زۆر ناخۆش کە ڕەنگە نەمێنێت تا دوای شۆردنی پێیەکان بەباشی. کێشەیەکی تەندروستییە کە زۆر کەس بەدەستیەوە دەناڵێنن، ئەمەش بێزاریان دەکات و دەبێتە هۆی شەرمەزاربوونیان، بەتایبەت لەکاتی دەرچوون لە ماڵەوە لە زۆرێک کەیسەکان، ئەو مەڵهەم و کرێمانەی کە بەکاریان دەهێنن کار ناکەن. بۆیە لەم بابەتەدا باس لە ڕێچکە و کەرەستەی سروشتی سەلمێنراو و کاریگەر دەکەین کە توانای چارەسەرکردنیان هەیە بەسەر ئەمە کێشەیەدا.

ڕێچکەی چارەسەری کێشەی بۆنی پێ

ئاو و خوێ

خوێ تایبەتمەندی دژە بەکتریا و پاککەرەوەی تێدایە بۆ پێست. هەروەها بە یەکێک لە ڕێگا باشەکانی نەمانی بۆنی ناخۆشی پێ دادەنرێت. خوێیەکە تێکەڵی ئاوی گەرم بکە و بە باشی تێکی ​​بدە تاوەکو دەتوێتەوە و پێیەکان تێیدا تەڕ بکە بۆ ماوەی کەمتر لە نزیکەی سی خولەک. دڵنیابە لە بەکارهێنانی ڕێچکەکە بەلایەنی کەمەوە هەفتەی دوو جار.

سرکەی سێو

سرکەی سێو مادەیەکی سروشتییە و بە سوودە زۆرەکانی بۆ لەش ناسراوە. بەهۆی ئەوەی کە دژە ئۆکسێنەری کاریگەر و تایبەتمەندی چارەسەری چەورکەری تێدایە، جگە لە توانای بەرەنگاربوونەوەی گەشەی بەکتریا و میکرۆبەکان، تەنها ئەوەی پێویستە بکرێت ئەوەیە کە چارەکێک سرکەی سێو بخرێتە ناو بانیۆکە و پێیەکانی تێبخرێت بۆ ماوەی نیو کاتژمێر. هەروەها دەتوانرێت تۆپێکی پەتاتە لە سرکەی سێودا بخرێتە سەر پێیەکان و پاشان دوای پانزە خولەک بشۆرێت.

کاربۆناسیۆن

کاربۆناسیۆن دژە بەکتریا و مەعجوونی سروشتی تێدایە کە ڕزگارت دەکات لە بۆنە ناخۆشەکان و ڕێکخستنی ئاستی ڕەنووسی هادیدرۆجینی pH لە پێستدا بۆ ئەوەی سوودی لێ ببینیت، پێویستە پێیەکان بخەیتە ناو ئاوەوە لەگەڵ ئەوەی کەوچکێکی چێشت کاربۆناسیۆنی تێبکرێت، لە هەمان کاتدا  پێویستە ڕێچکەکە بە بەردەوامی  بەکاربهێنرێت.

ڕێنمایی خۆپارێزی بۆ دوورکەوتنەوە لە بۆنی پێ

  • دڵنیابە لە پۆشینی گۆرەوی سوف، بەتایبەتی لە کاتی دەرچوون لە ماڵ بۆ ماوەیەکی زۆر هەروەها باشترە زیاتر لە جارێک نەیپۆشیت.
  • دوور بکەوەرەوە لەو پێڵاوە هەرزانانەی کە لە پلاستیک دروستکراون، باشترە چەرمێکی خاو بێت کە بۆنی ناخۆشی لێ دروست نەکات.
  • دوور بکەوەرەوە لە هاوبەشکردنی پێڵاو لەگەڵ کەسێکی تر، چونکە هەوکردنی کەڕوو گوێزەرەوە و درمییە.
  • پێیەکان بە ئاو و سابوونی دژە بەکتریا پاک بکەرەوە و بە باشی وشکی بکەرەوە. بەو پێیەی کەڕوو و بەکتریا لە شوێنە شێدارەکانی جەستەدا دەژین، هەروەها پاودەری وشک بەکاربهێنە کە ڕێگری دەکات لە خۆلێدانیان.
  • سپرایەک لە زەیتی سروشتی بخەرە ناو پێڵاوەکانەوە، وەک زەیتی لاڤاندەر.
  • هەواگۆڕکێی پێڵاوەکانت بکە بە دانانی لە هەوادا، یان لە ژێر تیشکی خۆردا ڕاستەوخۆ دوای لەپێکردنی.


سەرچاوەکان



30 بینین