ناوهڕۆك
تایبەتمەندی شاشەکەی
خاوەنی شاشەیەکە لە جۆری Super AMOLED بە قەبارەی 6.6 ئینج و ڕوونی +FHD و ڕێژەی نوێبوونەوەی 120 هێرتز. شاشەکەی پشتگیری +HDR10 دەکات و ڕووپۆش کراوە بە +Gorilla Glass Victus بۆ بەرگری لە شکان.
تایبەتمەندی چیپەکەی
چیپەکەی لە جۆری Exynos 1480 ـە و ڕاستەوخۆ کە لە پاکەت دەیشکێنی Android 14ـی لەسەر جێگیرکراوە، لەسەر ڕووکاری One UI 6.1 کە چوار ساڵ ئەپدەیتی ئەندرۆید و پێنج ساڵ ئەپدەیتی سکوێریتی بۆ دێت.
تایبەتمەندی کامێراکەی
سێ کامێرا لە پشتەوە لەخۆدەگرێت لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی.
- کامێرای سەرەکی 50MP وە پشتگیری OIS دەکات بۆ کەم کردنەوەی لەرزینی دەستەکانت لەکاتی وێنە و ڤیدیۆ.
- کامێرای گۆشەفراوان 12MPـە.
- کامێرای ماکڕۆ بۆ شتی نزیک 5MPـە.
- بە کامێرای پشتەوە ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 4K 30fps تۆماردەکات.
- کامێرای سێڵفی 32MPـە.
- ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 4K 30fps تۆماردەکات.
پاترییەکەی
خاوەنی پاتریێەکی 5000mAh و بە خێرایی 25W بارگاوی دەبێتەوە.
تایبەتمەندی گشتی
- کێشی مۆبایلەکە 213 گرامە.
- پشتی ئەم مۆبایلە شووشەیە و ڕووپۆش کراوە Gorilla Glass Victus بۆ بەرگری لە شکان و چواردەورەکەی لە ئەلەمنیۆم پێکهاتووە.
- بەرگری ip 67ی هەیە واتە دژە ئاوە لە قوڵایی یەۆ مەتر تاکو سی خولەک بەرگە دەگرێت.
- دەنگی مۆبایلەکە ستێریۆیە واتە دەنگ لە سەماعەی سەرەوە و خوارەوە دێت و شوێنی هێتفۆنی نەماوە.
- پەنجەمۆری مۆبایلەکەش لە ژێر شاشەیە لە جۆری ئۆپتیکاڵە.
نرخەکەی
نرخەکەی لە بازاڕەکانی کوردستان لە ٢٠٢٤ بەم جۆرەیە:
- بۆ ڕام هەشت بە بیرگەی 128 بە 514 هەزار دینارە.
- بۆ ڕام هەشت بە بیرگەی 256 بە 549 هەزار دینارە
سەرچاوەکان
190 بینین