ئایا بەکارهێنانی جۆری شەحن کاریگەری نەرێنی لەسەر پاتری مۆبایل دروست دەکات؟

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-07-08-23:14:00 - کۆدی بابەت: 13476
ئایا بەکارهێنانی جۆری شەحن کاریگەری نەرێنی لەسەر پاتری مۆبایل دروست دەکات؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئایا ئەگەر مۆبایلەکەم توانای 25W شەحنکردنەوەی هەبوو بەڵام ئەو شەحنەی بەکاری ئەهێنم 45W بوو زیان بەپاتری ئەگەیەنێت؟

ئایا بەکارهێنانی جۆری شەحن کاریگەری نەرێنی لەسەر پاتری مۆبایل دروست دەکات؟

ئەم پرسیارە دوو وەڵام لەخۆ ئەگرێت:

یەکەم: ئەگەر شەحنەکە ئەسڵی و باش بێت نەخێر زیانی نییە، چونکە لەم چەند ساڵە بەدیاریکراوی لە ساڵی 2017 بەسەرەو پڕۆتۆکۆڵی نوێ بەکارهێنراوە بۆ ڕێکخستنی پەیوەندی لەنێوان ڕەبتی شەحنەکان و مۆبایلەکان، ڕاستە توانای ئەو شەحنەی بەکاری ئەهێنێت 45W بەڵام مۆبایلەکە تەنها بەپێی توانای خۆی ڕایەکێشێت و بارگاوی ئەکرێتەوە ئەویش 25Wـە، لەم توانایە زیاتر ڕاناکێشێت بە مەرجێک شەحنەکە ئەسڵی بێت چونکە ڤۆڵتیەکەشی جێگیرە.

دووەم: ئەگەر شەحنەکە عادی بێت، ڕاستەوخۆ مۆبایلەکە دووچاری گەرمەییەکی زۆر  دەبێتەوە، بۆیە ئەم حاڵەتە زۆر خراپترە و زیانێکی زۆر بە پاترییەکە دەگەیەنێت، زیانەکەش زۆر خێراترە لەچاو حاڵەتی یەکەم.

تێبینی گرنگ

شەحنەکە عادی بێت مۆبایلەکە دووچاری گەرمییەکی زۆر دەبێتەوە، پلەی گەرمیش دوژمنی یەکەمی پاترییە وائەکات زۆر زووتر پاتری مۆبایلەکە تێكبچێت، بۆیە توانای مۆبایلەکەت چەند واتی بوو هەر ئەوە بەکاربهێنە باشترە و زۆر گرنگە شەحنێکی ئەسڵی بێت نەکو عادی.


سەرچاوەکان



133 بینین