ژمارەی دانیشتوانی زەوی چەندە؟

له‌لایه‌ن: - ژیوار صلاح ژیوار صلاح - به‌روار: 2024-07-10-17:33:00 - کۆدی بابەت: 13501
ژمارەی دانیشتوانی زەوی چەندە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ژمارەی دانیشتوانی زەوی چەندە؟ (بە عەرەبی: کم عدد سكان الأرض، بە ئینگلیزی: What is the population of the earth)، بریتییە لە کۆمەڵێک داتا و ئامار بۆ خستنەڕووی ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی، ئەو وڵاتانەی زۆرترین ژمارەی دانیشتوانیان هەیە، چڕی دانیشتوان و ژمارەی پەیڕەوانی ئایینە جاوازەکانن.

دانیشتوانی جیهان

ژمارەی دانیشتوانی جیهان بریتییە لە ژمارەی نزیکەیی ئەو کەسانەی کە لەسەر ڕووی زەوی دەژین و بۆ ژماردنی ژمارەی دانیشتوان، پێکهاتەی دیمۆگرافی بەکاردەهێنرێت، کە لێکۆڵینەوەی ئامارییە لەسەر دانیشتوان و ژمارەکانیان، ئەم لێکۆڵینەوە لە قەبارە و پێکهاتە و دابەشبوونی دانیشتوان بەپێی چەند پێوەرێک دەبێت، لەوانە لەدایکبوون، مردن، داهات. ژمارەی دانیشتوانی جیهان لە ٢٠٢٤ نزیکەی ٧.٣٥٩ ملیار کەسە، ٦.١٢٦ ملیار کەس لە کاتێکدا ژمارەی ئێستا زیادبوونی بەرچاوی لە ژمارەی دانیشتوان تۆمارکردووە لە ساڵی ١٩٩٠ کە گەیشتووەتە ٥.٣٠٩ ملیار کەس.

ڕێژەی گەشەی دانیشتوانی جیهان لە ساڵی ٢٠١٦ گەیشتە ١٫١٣٪ ئەمەش کەمترە لە ڕێژەی گەشەی دانیشتوانی ساڵی ٢٠١٢ کە گەیشتە ١٫٢٢٪، هەروەها ڕێژەی گەشەی دانیشتوان لە ساڵی ٢٠٠٠ کە گەیشتە ١٫٢٨٪، جێگای سەرنجە کە بەرزترین ڕێژەی گەشەی دانیشتوان لە ساڵی ١٩٦٨ تۆمارکراوە کە لەو ساڵەدا گەیشتە ٢.١٪،  دواتر ساڵی ١٩٦٩ کە ڕێژەی گەشەی دانیشتوان بە ڕێژەی ٢.٠٩٪ بەخۆیەوە بینیوە.

دابەشبوونی دانیشتوان بەپێی کیشوەر

ژمارەی دانیشتوانی جیهان بە شێوەیەکی سەرەکی بەسەر شەش کیشوەر سەرەکیدا دابەش بووە، کە بەم شێوەیەن: 

کیشوەر ژمارەی دانیشتوان چڕی دانیشتووان (کەس/کیلۆمەتر دووجا) ڕێژە
ئاسیا ٤.٤٣٦.٢٢٤.٤٧٣ ١٤٣ ٥٩.٧٪
ئەفریقا ١.٢١٦.١٢٩.٨١٥ ٤١ ١٦.٤٪
ئەورووپا ٧٣٨.٨٤٩.٠٠٢ ٣٣ ٩.٩٪
ئەمریکای لاتین و کاریبی ٦٤١.٠٢٩.٣٠٦ ٣٢ ٨.٦٪
ئەمریکای باکوور ٣٦٠.٥٢٩.٣٢٤ ١٩ ٤.٩٪
ئۆقیانووس ٣٩.٩٠١.٣٥٥ ٥ ٠.٥٪

ئەو وڵاتانەی خاوەن زۆرترین دانیشتوانی جیهانن

پێنج وڵات زۆرترین دانیشتوانی جیهان لە خۆدەگرن بەم شێوازە: 

پێنج وڵاتی کەم دانیشتوانی جیهان 

  • شاری ڤاتیکان: ٨٠١ کەس.
  • نیوە: ١٦٢٦ کەس.
  • ناورۆ: ١٠ هەزار و ٨٧٩ کەس.
  • توڤالو: ١١ هەزار و ٩١٢ کەس.
  • پالاو: ١٨ هەزار و ١٦٤ کەس.

ئەو شارانەی زۆرترین ژمارەی دانیشتوانیان هەیە لە جیهاندا

شەش شار زۆرترین دانیشتوانی جیهان لەخۆدەگرن بەم شێوەیە پۆلێن دەکرێن:

دابەشبوونی دانیشتوان بەپێی ئایین

توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠١٠ ئەنجامدراوە دەریخستووە لە هەر ١٠ هاووڵاتییەک لە جیهاندا ٨ کەسیان سەر بە ئایینێک یان گروپێکی ئایینین، کە ٨٤٪ـی کۆی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنن. پۆلێنی دابەشبوونی دانیشتوانی جیهان بەسەر ئایینەکاندا:

  • ئایینی مەسیحی: ٢.٢ ملیار کەس (٣١.٥٪).
  • ئیسلام: ١.٦ ملیار کەس (۲۳.۲٪).
  • بێ ئایین: ١.١٢ ملیار کەس (١٦.٣٪).
  • ئایینی هیندۆسی: یەک ملیار کەس (١٥٪).
  • ئایینی بودا: ٥٠٠ ملیۆن کەس (٧.١٪).
  • ئایینە فۆلکلۆرییەکان: ٤٠٠ ملیۆن کەس (٥.٩٪).
  • ئایینی جولەکە: ١٤ ملیۆن کەس (٠.٢٪).
  • ئایینەکانی تر: ٥٨ ملیۆن کەس (٠.٨٪).

دابەشبوونی دانیشتوان بەپێی تەمەن

بەپێی توێژینەوەیەک دەرکەوتووە کە تێکڕای تەمەنی لە ساڵی ٢٠١٣ بۆ دانیشتوانی زەوی ٧١ ساڵە.

تێکڕای تەمەن ژمارەی دانیشتوان
٠-١٤ ساڵ ٢٥.٣٪
١٥-٦٤ ساڵ ٦٥.١٪
تەمەنی ٦٥ ساڵ و سەرووتر ٩.٦٪

دابەشبوونی دانیشتوان بەپێی زمان

ژمارەی ئەو زمانانەی لە جیهاندا قسەیان پێکراوە نزیکەی ٧١٠٠ زمانە، یەک لەسەر سێی ئەو زمانانە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە. لە ئاسیا نزیکەی دوو هەزار و ٣٠٠ زمان بڵاوبووەتەوە، دواتر کیشوەری ئەفریقای هەیە کە  هەزار زمان بڵاوبووەتەوە تێیدا، پۆلێنی دابەشبوونی دانیشتوان بەپێی زمان:

دابەشبوونی ژمارەی دانیشتوان بەپێی پەروەردە

لە ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی نەخوێندەوارەکان لە جیهاندا گەیشتە ١.٠٦٨.٣٠٦.٦٧٢ کەس، واتە ١٥٪ـی کۆی دانیشتوان، لە کاتێکدا ژمارەی خوێندەوارەکان (خوێندەوار) گەیشتە ٦.١٩٧.٤٧٩.٢٧٤ کەس، واتە ٨٥٪ی کۆی دانیشتوان. پۆلێنی دابەشبوونی دانیشتوان بەپێی ئاستی پەروەدە لە ساڵی٢٠١٥:

  • خوێندنی دوای ئامادەیی: ٧٢٥.٥١٥.٨٦٠ کەس.
  • خوێندنی دواناوەندی: ١.٤٣١.٢٧٩.٧٤٠کەس.
  • خوێندنی ئامادەکاری:١.٢١٣.٦٩٨.٣٧٠کەس.
  • خوێندنی سەرەتایی: ٩٣٢.٠٩٣.٠٦٠کەس.
  • خوێندنی سەرەتایی ناتەواو: ٣١٦.٢٣٥.٤٢٠کەس.
  • بێ خوێندن:٧٦٧.٧٧٣.٦١٠کەس.


سەرچاوەکان



145 بینین