توخمی مس لە لەشی مرۆڤدا

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2024-07-22-18:41:00 - کۆدی بابەت: 13624
توخمی مس لە لەشی مرۆڤدا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

توخمی مس (بە عەرەبی: النحاس، بە ئینگلیزی: Copper) یەکێکە لەو توخمانەی کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕیت لە تەندروستی مرۆڤدا، کە بە بڕێکی کەم پێویستە بەڵام کاریگەریێەکی یەکجار زۆری هەیە لە زیندە چالاکییەکانی لەشدا. بەسوودە بۆ ئێسک و کۆئەندامی دەمار و ماسولکەکان کەمبوونەوەی مس لە چەندین ڕوانگەوە زیان بە بەشە جیاجیاکانی لەش دەگەیەنێت. توخمی مس ڕۆڵ دەگێڕێت لە بەرهەمهێنانی هیمۆگڵۆبینی نێو خڕۆکە سوورەکان و چەسپاندنی ماددەی ئاسن لە خڕۆکە سوورەکاندا ، مس بە سێهەم گرنگترین کانزا هەژمار دەکرێت بۆ لەش، هەروەها لەش خۆی ناتوانێت ئەم کانزایە بەرهەم بهێنێت بۆیە پێوەیستە لە ڕێگەی خواردنەوە پێویستی لەش بەم کانزایە پڕبکرێتەوە.

گرنگترین ئەو چالاکیانەی کە مس ڕۆڵیان تیا دەگێڕێت

  • پاڵپشتی زیندە چالاکییەکانی لەش، مس ڕۆڵ دەگێڕێت لە چالاکی نزیکەی پەنجا کارلێکی ئەنزیمی جیاواز لە لەشدا.
  • یارمەتی دروست کردنی وزە دەدات بۆ لەش، وەک کارایەکی یاریدەدەر کاردەکات لە بەرهەمهێنانی ATP بۆ لەش.
  • یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشی هەوکردنی جومگەکان Arthritis، یارمەتی نەمان و کەمکردنەوەی ئەو ئازار و ڕەقبوونە دەکات کەبەهۆی Arthritis دروست بووە.
  • یارمەتی بەهێزبوونی ماسولکە و بەستەرەکان دەدات و کۆئەندامی دەمار چالاک دەکات.
  • ئێسک بەهێز دەکات و یارمەتی بنیاتنان و گەشەی پەیکەری ئێسکی لەش دەدات.
  • یارمەتیدەرە لە هاوسەنگی و چالاکی ڕژێنی غودە (Activity Thyroid).
  • پێویستە بۆ تەندروستی چاو و پێست و قژ و پاراستنی ڕەنگی سروشتی قژ و بەرگری کردن لە سووتان و تێکچوونی ڕەنگەکەی.

نیشانە باوەکانی کەمی توخمی مس

  • بەردەوام هەستکردن بە ماندوێتی.
  • هەوکردنی و ئازاری جومگەکان بێهێز و نەرمبوونیان
  • پووکانەوە و ناسک بوونی ئێسک.
  • دابەزینی پلەی گەرمی لەش و بەردەوام هەستکرد بە سەرما.
  • زوو زوو نەخۆشکەوتن.
  • ئازاری ماسولکە و جومگەکان.
  • لاوازی گەشەکردن.
  • قژ تەنک بوون و کەچەڵ بوون.
  • دابەزینی کێش بەبێ بەرنامە و هۆکارێکی دیاریکراو.
  • شین بوونەوەی پێست. 

تێبینی گرنگ 

گەورەترین کێشەی جەستە بۆ مس پەیوەندی هەیە بە دوو نەخۆشی بۆماوەییەوە (Disease Menkes)(Disease Wilson) ئەم نەخۆشیانە تا ڕادەیەک دەگمەنن کە دەبنە هۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە مس لە جگەر و مێشکدا بنشێت و کاریگەری ترسناک دروست بکات.

ئەو خۆراکەنەی سەرچاوەیەکی باشن بۆ مس

جگەری مانگا، بەڕوو ، ماسیە دەریاییەکان سەلەمۆن و توونە، فاسۆلیا و پاقلەمەنییەکان، قارچک ، چەرەس و زۆرێک لەو تۆوە ڕووەکیانەی کە وەک خۆراک بەکاردێن، کاکاو، بادەم، نیسک، بەهێ، پەنیر، ئەڤۆگادۆ، سپیناخ و زۆرێک لە سەوزەکان. مس یەکێکە لە توخمە ژەهراوییەکان هەربۆیە کە لە ڕێژەی ئاسایی خۆی زیاتر بێت ڕەنگە ببێتە هۆی ژەهراوی بوون توشی دڵتێکەڵاتن و ڕشانەوە و سکچون و گرفت بۆ گورچیلە دروست بکات.

ڕێژەی ئاسای پشکنینی مس

  • لە خوێن  ٧٠ بۆ ١٤٠ mcg/dl
  • لە میز ٢٠ ب٠ ٥٠ μg / 24 hours


سەرچاوەکان



109 بینین