چۆن بتوانم تیوبەکانی تاقیگە جیابکەمەوە؟

له‌لایه‌ن: - دیار زرار دیار زرار - به‌روار: 2024-08-26-22:45:00 - کۆدی بابەت: 14368
چۆن بتوانم تیوبەکانی تاقیگە جیابکەمەوە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تیووبەکانی تاقیگە لە پێکهاتە و ڕەنگدا جیاوازن، گرنگە کە  بزانرێت هەر تیووبێک بۆ چی جۆرە پشکنینێک بەکاردێت. هەندێک پشکنین پێویستییان بە سیڕەمە و هەندێکی تر بە پلازما یان تەواوی خوێن، بەهۆی ئەمەش پێکهاتەکانی ناو تیووبەکانی خوێن جیاوازن. ئەو تیووبانەی کە ماددەی چالاککەری مەیینی خوێنیان تێدایە لەدوای سەنتەرفیوج کردن دەبنە هۆی دروستبوونی سیڕەم. بەڵام ئەو تیووبانەی ماددەی دژە مەیینیان تێدایە لەدوای سەنتەرفیوج کردن دەبنە هۆی دروستبوونی پلازما.  


بەکارهێنانی تیوبەکان بە پێی ڕەنگی سەرەکانیان ‎

تیوبی سەر مۆر- :Lavender Top Tube تیوبی دژە مەیینە و ماددەی (anticoagulant)ـی تێدایە بۆ بەشی هیماتۆلۆجی و بە زۆری بۆ پشکنینی CBC بەکاردێت پێویستە تا نیشانەی دیاریکراو خوێنی تێ بکرێت.

تیوبی سەر سوور- Red Top Tube:‎ ئەم تیوبە هیچ دژە مەیینێکی تێدا نییە و بۆ زۆربەی پشکنینە کیمیاییەکان و دیاریکردنی ڕێژەی دەرمانەکان و بانکی خوێن بەکاردێت، هەرچەندی تێ بکرێت کێشە نابێت بە پێی پێویست خوێنی تێ دەکرێت.‎
تیوبی سەر شینی تۆخ- :Navy Blue TopTube ئەم تیوبە دووجۆری هەیە، جۆرێکیان بۆ دژە مەیینە و جۆرەکەی تریان بێ دژە مەیینە بەکارهێنانی سەرەکی ئەم تیوبە بۆ دیاریکردنی ڕێژەی ماددە کانزاییەکان و ژەهرەکانه لە خوێندا بە زۆری لە پشکنینی PT و PTT و INR و Lupus و Prothromin بەکاردێت، جۆرە بێ دژە مەیینەکە هەرچەند خوێنی تێبکرێت کێشە نییە بەڵام جۆرە بە دژە مەیینەکە ئەبێ تا نیشانەی دیاریکراو خوێنی تێبکرێت.

تیوبی سەر سەوز- Green Top Tube:‎ ئەم جۆرەیان سۆدیۆم هیپارین یان لیسیۆم هیپارینی تێدایە بۆ هەندێک پشکنینی تایبەت بە پلازم یان وۆڵ بڵەد بەکاردێت، پێویستە تا شوێنی دیاریکراو خوێنی تێبکرێت و ڕاستەوخۆش دوای تێکردن تۆزێک شەیکینگی بۆ بکرێت بۆ ڕێگری کردن لە مەیینی خوێنەکە. 

تیوبی سەر زەرد-Yellow Top Tube: ‎ پێشی ئەوترێت jell Tube ئەم جۆرە تیوبانە بۆ بەشی کیمیایی و بەشی بانکی خوێن و سەرجەم پشکنینە سیریۆلۆجیەکان بەکاردێن لە ڕێیەوە سیرەممان دەست ئەکەوێت، ماددەی Clott Activator ی تێدایە هەرچەند خوێنی تێبکرێت کێشە نییە.

تیوبی سەر ڕەساسی-Grey Top Tube: ‎ ئەم تیوبە پۆتاسیۆم ئۆگزالەیتی تێدایە و بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ پشکنینەکان تایبەت بە گلوکۆز و شەکرە بەکارئەهێنرێت، پێویستە هەتا شوێنی دیاریکراو خوێنی تێبکرێت.


سەرچاوەکان



71 بینین