ناوهڕۆك
ناساندن
بریتییە لەو حاڵەتەی کە ئافرەتی دووگیان پێش ماوەی ئاسایی منداڵبوون لووسەماسولکەکانی منداڵدانی تووشی گرژبوون دەبن و هانی دەدات پێش کاتی ئاسایی خۆی منداڵەکەی ببێت، هەروەها ئەم حاڵەتە (Myometrium relaxant) پێ دەوترێت. ماوەی ئاسایی دووگیانی ٣٧ هەفتە تاوەکو ٤٠ هەفتەیە،
چۆنێتی چارەسەر
ئەو دەرمانانەی کە بەکاردێن بۆ خاوکردنەوەی ماسولکەکانی منداڵدان بۆ ڕێگریکردن لە منداڵبوونی پێش وەختە:
- salbutamol (Ventolin)
- terbutaline (brethine)
ئەم دوو دەرمانە لە ماوەکانی نێوان هەفتەی ٢٢ تاوەکو هەفتەی ٣٧ دکتۆر دەینووسێت بە دەرزی کە لە ڕێگەی Iv (intravenous) دەدرێت بە ئافرەتی دووگیان.
- nifedipine (adalat)
- indometacin (indolyen)
- magnesium sulfate
تێبینی گرنگ
ئەو ئافرەتانەی کە لەمێژوی خێزانی کێشەی منداڵبوونی پێش وەختەیان هەیە preterm labour ئەوە زۆربەی کات دکتۆر لە هەفتەی ١٦ تاوەکو هەفتەی ٣٦ ماوەی دووگیانی دەرزی Primolut depot 250mg (hydroxyprogestrone) دەنووسێت هەفتەی ١ دەرزی بە ڕێگەی intramuscular لێی ئەدرێت.