نەخۆشی دەروونی چییە؟

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-31-11:52:00 - کۆدی بابەت: 14453
نەخۆشی دەروونی چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

وەک چۆن جەستەت  تووشی نەخۆشی ئەبێت ئاواش دەروونی مرۆڤەکان تووشی نەخۆشی  ئەبێت، وەرگرتنی دەرمان چۆن بۆ ئازاری سەرت  ئاساییە ئاواش  وەرگرتنی  دەرمانی نەخۆشی دەروونی  یاخود سەردانی کردنی دکتۆری پسپۆر  بە ئاسایی بزانە.

نیشانەکانی نەخۆشی دەروونی چییە؟

  • زۆر بیرکردنەوە و وردبوونەوە لە شتەکان.
  • هەستکردن بە بێتاقەتی زۆر.
  • قەلەقی زۆر و دڵەراوکێی بەرەوام.
  • توڕەبوونی زۆر و ساردبوونەوەی بێ هۆکار.
  • دوورکەوتنەوە لە کەسە نزیکەکان.
  • هەستکردن بە لاوازی خۆی لە ژیانیدا.
  • ناڕێکی لە خەودا و بیرکردنەوی بەردەوام.
  • گومان کردن لە زۆر شت.
  • تێگەیشتی تەواوی بۆ شتەکان نابێ و لەبیرچوونی شتەکان بە بەردەوامی.
  • زۆرخۆری یان کەمخۆری لە خواردن.
  • بیرکردنەوە لە خۆکوشتن لە قۆناغی کۆتایی نەخۆشییەکە.
  • بەکارهێنانی خواردنەوەی کهولی و دەمانی بێهۆشکەر.
  • نەمانی حەزو ئارەزووی پێشووتر.
  • نەمانی حەز و ئارەزوی سێکسی لە هەردوو ڕەگەز.

تێبینییە گرنگەکان

  • هەبوونی هەر نیشانەیەک لەمانە واتای وانییە کە نەخۆشی دەروونیت هەیە، بەڵکو پێوستە بەگوێرەی بارودۆخی نەخۆشەکە و هەبوونی زۆرترین نیشانە دکتۆری پسپۆر  بریار لەسەر نەخۆشیت ئەدات و ڕێنمایی و چارەسەرت بۆ دائەنێت.
  • نەخۆشی دەروونی چارەسەری هەیە و نەخۆشییەکی مەترسیدار نییە.
  • چارەسەری نەخۆشی دەروونی  %٨٠ـی بەدەست خودی نەخۆشە و گفتوگۆیە %٢٠ـی  بە دەرمانە.
  • هەموو نەخۆشییەکی دەروونی درێژخایەن نییە و چارەسەری هەیە، بەکارهێنانی دەرمانەکانی کاتییە نەک بۆ هەمیشە.
  • نەخۆشی دەروونی و جن و جادوو و چاوەزار زۆر لێک جیاوازن.
  • بەکارهێنانی دەستاواژەی وشەی شێت کاریگەری زۆر خراپی لەسەر نەخۆشەکە دروست ئەکات  نەخۆشی دەروونی نەخۆشی دەرونییە نەک شێت.
  • نەخۆشی دەروونی جۆری جیاوازی هەیە بۆ هەرکامیان چارەسەر و گفتۆگۆی جیاوازی هەیە.


سەرچاوەکان



76 بینین