شیکارییەکان بۆ دەستنیشانکردنی کەمی بەرگری مرۆڤ

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-08-31-14:36:00 - کۆدی بابەت: 14469
شیکارییەکان بۆ دەستنیشانکردنی کەمی بەرگری مرۆڤ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شیکارییەکان بۆ دەستنیشانکردنی کەمی بەرگری مرۆڤ (بە ئینگلیزی: Analyses of  Immunodeficiency، بە عەرەبی: تحليل نقص المناعة) کەمی بەرگری زاراوەیەکە کە ئاماژەیە بۆ کەموکوڕی لە کۆئەندامی بەرگریدا دەکات، کە دەبێتە هۆی هەوکردنی زۆر و توندتر و درێژخایەنتر لە ئاسایی.

شیکاری کەمی بەرگری

پشکنینی تاقیگەیی ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە هەڵسەنگاندنی دۆخی بەرگری لەش، بۆیە پزیشک هەوڵدەدات مێژووی پزیشکی ورد و مێژووی خێزانی و پشکنینی جەستەیی نەخۆشەکە بزانێت، دواتر پشکنینە تاقیگەییە گونجاوەکان هەڵدەبژێرێت و ئەنجامەکانیان هەڵدەسەنگێنێت بەزۆری لە سەرەتاوە دەست پێدەکات پشکنینەکانی دەستنیشانکردن کە ئەنجامەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پشکنینەکانی قۆناغی دووەم بەکاردەهێنرێن، کە ئاڵۆزترن و ئەنجامەکانی پشکنینی تاقیگەیی بەراورد دەکرێن بە بەهاکانی ئاسایی کە بەپێی تەمەنی نەخۆشەکە دەگۆڕێت.

ئەمانەی خوارەوە باسێکە لە هەندێک پشکنینی تاقیگەیی کە پشتیان پێ دەبەسترێت لە حاڵەتەکانی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی کەمی بەرگری و دیاریکردنی جۆرەکانیان:

بەشێک لە پشکنینەکانی کەمی بەرگری

پشکنینی تێکڕای پێکهاتەکانی خوێن

پشکنینی تێکڕای پێکهاتەکانی خوێن کورتکراوەی CBC ئەم پشکنینە ئاستی خانەکانی خوێن و خانەکانی کۆئەندامی بەرگری لەش دەپێوێت. پشکنینەکە لەسەر نمونەیەکی خوێن ئەنجام دەدرێت کە شیکاری بۆ دەکرێت بۆ دیاریکردنی کۆی ژمارەی خڕۆکە سپییەکان و ڕێژەی سەدی هەر جۆرێک. لەوانەیە ژمارە نائاساییەکان ئاماژە بن بۆ هەندێک جۆری خانەکان و ئاماژەن بۆ کەموکوڕی لە کۆئەندامی بەرگریدا، و ئەم خانانە لە ژێر مایکرۆسکۆپدا پشکنینیان بۆ دەکرێت بۆ دیاریکردنی هەر نائاسایییەک لەواندا.

پشکنینی پێش لەدایکبوون

ئەو دایک و باوکانەی کە منداڵێکیان بەدەست نەخۆشی کەمی بەرگری سەرەتاییەوە دەناڵێنێت، لەوانەیە بیانەوێت پشکنینی پێش لەدایکبوونیان بۆ بکرێت بۆ دیاریکردنی ئەگەری دەرکەوتنی ئەم نەخۆشیانە لە دووگیانییەکەی ئێستادا. پشکنینی پێش لەدایکبوون بە پشکنینی نمونەیەک لە شلەی منداڵدانی کۆرپەلە، خوێن، یان شانەکانی منداڵدان بۆ گەڕان بەدوای بوونی هەر نائاسایییەکدا دەبێت.

پشکنینی بۆماوەیی کە بەزۆری لە ڕێگەی پشکنینی خوێنەوە دەکرێت، ڕەنگە بۆ ئەو کەسانەش ئەنجام بدرێت کە خێزانەکەیان ناسراوە بە هەڵگری بۆهێڵێک بۆ نەخۆشی کەمی بەرگری بۆماوەیی. ئەم کەسانە ڕەنگە بیانەوێت پشکنینیان بۆ بکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا هەڵگری بۆهێڵی ئەو نەخۆشییەن یان نا هەروەها چانسی تووشبوونیان بە منداڵێکی تووشبوو چەندە.

هەروەها هەندێک لە پسپۆڕان پێشنیاری پشکنینی خوێن دەکەن کە پێی دەوترێت بازنەی بڕینی وەرگری خانەی T (TREC)، کە بوونی خانەی T نائاسایی یان زۆر کەم بۆ هەموو منداڵانی تازە لەدایکبوو دەستنیشان دەکات.

پشکنینی خوێنی بەرگری گڵۆبۆلین

پشکنینی خوێنی بەرگری گڵۆبۆلین یان ئیمیونۆ گڵۆبولین بڕی بەرگری گڵۆبۆلینەکانی ناو خوێندا دەپێوێت کە بە دژەتەن ناسراون، کە ئەو پرۆتینانەن کە لەلایەن کۆئەندامی بەرگرییەوە دروست دەکرێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە نەخۆشخوازەکانی وەک ڤایرۆس و بەکتریا. بەهاکانی بەرگری گڵۆبۆلین زۆر بەرز یان زۆر نزم بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئاماژەن بۆ کێشەی تەندروستی جددی. بەرگری گڵۆبۆلین چەند جۆرێک هەیە و ئەم پشکنینە بەزۆری سێ جۆریان دەپێوێت کە بریتین لە:

  • بەرگری گڵۆبۆلین G، کورتکراوەی IgG.
  • بەرگری گڵۆبۆلین A، کورتکراوەی IgA.
  • بەرگری گڵۆبۆلین M، کورتکراوەی IgM.

بەگشتی پشکنینی بەرگری گڵۆبۆلین بۆ چەند مەبەستێک ئەنجام دەدرێت، وەک:

  • زانینی کەسێک هەوکردنی هەیە یان پارێزراوە لێی.
  • یارمەتی دەستنیشانکردنی نەخۆشی کەمی بەرگری لەش دەدات بەزۆری ئەگەر کەسەکە هەوکردنی دووبارە یان هەوکردنی نائاسایی هەبێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ کەموکوڕی لە کۆئەندامی بەرگریدا.
  • ڕەنگە پشکنینی بەرگری گڵۆبۆلین وەک بەشێک لە هەڵسەنگاندن بۆ هەستیاری و نەخۆشییە بەرگرییە خۆییەکان وەکو گورگە سوورە، هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی هەرزەکاران و نەخۆشی گەنم ئەنجام بدرێت.

پشکنینی بە کارەبا جیاکردنەوەی پڕۆتین

پشکنینی ئەلکترۆفۆرەسس یان بە کارەبا جیاکردنەوەی پڕۆتین یەکێکە لەو جۆرە پشکنینانەی کە بەکاردێت بۆ پێوانەکردنی هەندێک جۆری پڕۆتین بە جیاکردنەوەیان لەسەر بنەمای بارگەی کارەبایی. ئەم پشکنینە بەزۆری ئامانجی دۆزینەوەی ماددە نائاساییەکانە کە بە پرۆتینی M ناسراون. گومانی نەخۆشی کەمی بەرگری لەشن.

پشکنینی تەواوکەر

پلازمای خوێن یان ڕووکاری هەندێک لە خانەکان سیستەمێک لەخۆدەگرێت کە پێکهاتووە لە ٦٠ پرۆتین کە بە سیستەمی تەواوکەر ناسراوە. ئەم پڕۆتینانە لەگەڵ کۆئەندامی بەرگری لەش کاردەکەن بۆ پاراستنی لەش لە هەوکردن و ڕزگاربوون لە خانە مردووەکان و ماددە بیانییەکان. ئامانجی پشکنینی تەواوکەرە چالاکیی ئەم پرۆتینانە، و زۆرجار ئەو کەسانەی کەمی پڕۆتینی تەواوکەریان هەیە ئامادەن بۆ هەندێک جۆری هەوکردن یان تێکچوونی بەرگری خۆیی و میراتگری کەمی پڕۆتینی تەواوکەر دەگمەنە.

پشکنینی HIV

پشکنینی ئایدز زۆر وردە و چەند جۆرێکی ئەم پشکنینە هەیە کە هەریەکەیان لە کاتێکی جیاوازدا ئەنجامێک دەدەن گرنگترینیان ئەم پشکنینانەن:

پشکنینەکانی ناوکە ترش (NATs):

(پشکنینەکانی ترشی ناوکی)، ئەم پشکنینە دەتوانێت ١٠ بۆ ٣٣ ڕۆژ دوای بەرکەوتن HIV دەستنیشانی بکات، بەڵام گرانە و بەزۆری بەکارناهێنرێت، جگە لە حاڵەتی نیشانەکان کە ئاماژەن بۆ تووشبوون بە ڤایرۆسی نەمانی بەرگری دوای گومانی بەرکەوتن بە ڤایرۆسەکە، یان لە ئەگەر مەترسی بەرکەوتنی زۆر بە ڤایرۆسەکە هەبێت.

پشکنینەکانی دژە تەن:

دژە تەن واتە ئەو ماددە بێگانەیە کە کۆئەندامی بەرگری لەش هان دەدات بۆ کارکردن، کە هۆکارەکەی ڤایرۆسی کەمی بەرگرییە لەم حاڵەتەدا سەبارەت بە دژەتەنەکان، ئەو پرۆتینانەن کە کۆئەندامی بەرگری لەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم دژە جەستەیانە بەرهەمی دەهێنێت. دژەتەنەکان ئاماژەن بۆ بوونی ڤایرۆسەکە کە لە جەستەدا هەیە ئەم پشکنینە دەتوانێت ڤایرۆسەکە دەستنیشان بکات دوای ١٨ بۆ ٩٠ ڕۆژ لە بەرکەوتن، بەپێی جۆری پشکنینەکە.

دەستنیشانکردنەکانی دژەتەنەکان:

ئەم پشکنینە دەتوانێت ئەو دژەتەنانە دەستنیشان بکات کە لە لایەن کۆئەندامی بەرگری لەشەوە دروست دەبێت دژی ڤایرۆسی ئایدز دوای ٢٣ بۆ ٩٠ ڕۆژ لە بەرکەوتن بە ڤایرۆسەکە دژەتەنەکانی ناو خوێن یان دەم دەستنیشان دەکات، هەروەها خێراترین پشکنینە لە ڕووی بەدەستهێنانی ئەنجامەوە، بە تایبەت ئەو پشکنینەی کە هەیە بە وەرگرتنی نمونەی خوێن ئەنجام دەدرێت.


سەرچاوەکان



55 بینین