ئایا شیری مانگا و بزن و مەڕ بۆ منداڵی ساوا دەبێت؟

له‌لایه‌ن: - محمد ادریس محمد ادریس - به‌روار: 2024-09-03-14:31:00 - کۆدی بابەت: 14541
ئایا شیری مانگا و بزن و مەڕ بۆ منداڵی ساوا دەبێت؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کۆئەندامی هەرسی منداڵی کۆرپە ناسکە، بەهیچ شێوەیەک شیری مانگا یان بزن یان مەڕ نابێت بدرێتە منداڵی کۆرپە و تازەلەدایکبوو. دەگونجێت دوای تەمەنی شەش مانگ بە بڕێکی کەم و دیاریکراو تەنها شیری مانگا جار جار بدرێتە منداڵەکە ئەویش بۆ دروست کردنی شۆربا یان کێك، بەڵام وەکو شیردانی سەرەکی بەهێچ جۆرێک نابێت. چونکە شیری ئاژەل بەگشتی پرۆتێنەکانی گەورەترن و قوسترن بۆ هەرس کردن بە بەراورد لەگەڵ شیری دایک. بۆیە تووشی کێشەی زۆر دەبێت ئەگەر بەردەوام بیدەیتە منداڵ.

زیانەکانی شیری ئاژەڵ بۆ کۆرپە و منداڵی ساوا

  • لەکارکەووتنی گورچیلەکان
  • وشک بوونەوەی لەش
  • خوێنبەربوونی گەدە و بریندار بوونی گەدە
  • کەمخوێنی
  • هەستیاری بە شیر و دروستبوونی ئەکزیما
  • سکچوون و قەبزی
  • غازات
  • ڕشانەوە
  • خەو زڕان.
  • کەم بوونەوەی شیرخواردنی ئاسایی منداڵەکە


سەرچاوەکان



73 بینین