هۆکاری بوونی خوێن لە میزدا

له‌لایه‌ن: - دکتۆرە ڤانە دکتۆرە ڤانە - به‌روار: 2024-09-07-16:37:00 - کۆدی بابەت: 14546
هۆکاری بوونی خوێن لە میزدا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هیماتۆریا حاڵەتی خوێنبەربوونێکە دەبێتە هۆی خوێنبەربوون لە میزدا، هیماتوریا بریتییە لە دەرکەوتنی خڕۆکە سوورەکانی خوێن لە میزدا کە دەبێتە هۆی دروستبوونی ڕەنگی سوور یان قاوەیی لە میزدا.

هۆکارەکانی بوونی خوێن لە میزدا

۱. خوێنبەربوونی ئەندامەکانی پەیوەست بە گورچیلە، هۆکارەکان

ـ کەمخوێنی خانەی داسی، کە تیایدا خڕۆکە سوورەکانی خوێن دەشکێن
ـ پەستانی بەرزی خوێن
 ـ وەگرتنی هەندێک دەرمان یان چارەسەری دژە خرۆشان

 ۲. خوێنبەربوونی گورچیلە هۆکارەکان:

ـ کاتێک بەرد زیان بە خانەکانی ناوپۆشی پێکهاتەکانی گورچیلە دەگەیەنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی خوێنبەربوون لە گورچیلەدا.
 ـ نەخۆشی گورچیلەی پۆلیسیستیک، کە دروستبوونی هەندێک کیسی گورچیلە دەبێتە هۆی میزکردنی خوێناوی
 ـ ڕوودانی هەندێک وەرەمی گورچیلە یان شێرپەنجەی گورچیلە
 - پچڕانی شانەکانی گورچیلە، وەک بەرکەوتنی زەبرێکی بەهێز
 ـ هەوکردنی گورچیلە

۳ ـ خوێنبەربوونی پەیوەست بە ئەندامەکانی دوای گورچیلە، هۆکارەکان:

ـ هەوکردنی پرۆستات یان شێرپەنجەی پرۆستات لەوانەیە ببێتە هۆی خوێنبەربوون لە میزدا 
ـ فرەکیسی هێلکەدان لە ئافرەتان
ـ دووگیانی دەرەوەی منداڵدان لە ئافرەتان
 ـ هەوکردنەکان
 ـ شێرپەنجەی میزڵدان


سەرچاوەکان



61 بینین