سەختییەکانی ژیان لە شاردا

له‌لایه‌ن: - سارا طیب سارا طیب - به‌روار: 2024-09-09-13:55:00 - کۆدی بابەت: 14562
سەختییەکانی ژیان لە شاردا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سەختییەکانی ژیان لە شاردا (بە عەرەبی: صعوبات العيش في المدينة، بە ئینگلیزی: Challenges of living in the city)، ژیان کردن لە ناو شار و دێهاتەکاندا جیاوازە لە هەموو ڕوویەکەوە.

شار

کۆمەڵگاکان لە کۆمەڵێک کەسی جۆراوجۆر پێکهاتوون کە لە ناوچە جیاوازەکاندا بڵاوبوونەتەوە، لەوانەش ناوچە گوندنشینەکان، بیابانەکان و شارەکان. شارەکان بە چڕی دانیشتوان و شوێنی سنووردار تایبەتمەندن و شێوازی ژیانی جیاوازیان هەیە بە بەراورد بە جۆرەکانی تری نیشتەجێبوون. دانیشتوانی شارەکان زۆرجار لە کارە حکومییەکان و پیشەسازی و بازرگانیدا کاردەکەن نەک کشتوکاڵ، ئەمەش زیاتر لە ناوچە گوندنشینەکاندا باوە. لە کاتێکدا ژیانی شار سوودی زۆری هەیە، بەڵام کۆمەڵێک سەختی هەیە کە لەم بابەتەدا باسیان دەکەین.

سەختی ژیان لە شاردا

  • قەرەباڵغی زۆر، کە دەبێتە هۆی ناڕەحەتی و سەختی هاتووچۆ.
  • دانیشتووانێکی زۆر و هەمەچەشن کە پێشینەی جیاوازیان هەیە، دەتوانێت ببێتە هۆی نەبوونی یەکگرتوویی و ململانێی ئەگەری، ئەم نەبوونی یەکڕیزییە لە نێوان دانیشتوواندا دەتوانێت هۆکارێکی بەرچاو بێت بۆ داکشان و داڕمانی شارێک، بەو پێیەی ناتەبایی وا دەکات دوژمنان ئاسانتر بتوانن بچنە ناو شارێکەوە و کۆنتڕۆڵی بکەن.
  • گرانی نرخەکان بە تایبەتی لە شارە گەشتیارییەکان بە بەراورد بە گوندەکان و ناوچە گوندنشینەکان.
  • ڕێگری دەکات لە تاکەکان چێژ لەو خۆبەخۆیی و سادەییە وەربگرن کە ژیانی گوندنشینەکان پێی ڕاهاتوون.
  • سەختی خۆگونجاندن لەگەڵ ژیانی شار.
  • پیسبوونی هەوای بەڕادەیەکی زۆر، بەهۆی بوونی ئەو ئەو پاشماوەیەی لە کارگەکان دروست دەبن، لەگەڵ دوکەڵی ئۆتۆمبێل.

سوودەکانی ژیان لە شاردا

سەرەڕای سەختی ژیانی شار، شارەکان وەك شمشێرێکی دوو لێوار وان. ئەگەر بتوانین خۆمان لەگەڵیدا بگونجێنین و تێیدا بژین، دەتوانین چێژ لە زۆرێک لە سوودەکانیان وەربگرین، وەک:

  • بەردەستبوونی خزمەتگوزاری تەندروستی و کۆمەڵایەتی و ئابووری، کە بە ئاسانی دەستدەکەوێت بەهۆی بەردەستبوونی هاتوچۆ لە هەموو شوێنێک.
  • دەرفەتی دۆزینەوەی هەلی کار لە چەندین بواری جیاوازدا.

قۆناغەکانی سەرهەڵدانی شار

بەناوبانگترین و پێشکەوتووترین شارەکانی جیهان، وەک قودس، شەنگەهای، ئەستەنبوڵ و چەندانی تر، هەمیشە وەک شێوەی ئەمڕۆیان دەرنەکەوتن. قۆناغی جۆراوجۆری گەشەسەندنیان تێپەڕاندووە تا ببنە ئەو شارە گەورەیەی ئێستا. ئێمەش بەدواداچوون بۆ ئەم قۆناغانەی گەشەکردن دەکەین:

قۆناغی یەکەمی گەشەکردن

دروستبوونی شارەکان لە یەکگرتنەوەی گوندەکانەوە دەست پێدەکات. کە زۆرجار مرۆڤەکان پەیوەندی خزمایەتیان بەیەکەوە هەیە یان هەمان ئایینیان هەیە. ئەوان دوای ئاشنابوون بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری دەست دەکەن بە بەشداریکردن لە پیشەسازی بچووک و پیشەسازی دەستی.

شارێکی مامناوەند

لەم قۆناغەدا سیستەمی کۆمەڵایەتی و کارگێڕی و یاسادانان دەست دەکەن بە ڕوونبونەوە، خەڵک دەست دەکەن بە گرتنەبەری پیشەی نوێ و بەدوای کاری حکومیدا دەگەڕێن، شارەکە دەکاتە ناوەندێک بۆ پەروەردە و چاودێری تەندروستی و خزمەتگوزارییەکانی دیکە کە خەڵکی ناوچە نزیکەکان بۆ خۆیان ڕادەکێشن.

شاری گەورە

لەم قۆناغەدا شارەکە دابەشکراوە بەسەر قەزاکاندا، هەریەکەیان خزمەتگوزاری و گواستنەوەی تایبەت بە خۆیان هەیە، بازرگانی و پیشەسازی دەبنە پیشەی سەرەکی و شارەکە دانیشتووانێکی زۆر و هەمەچەشنی تێدایە.

شاری مەزن (پایتەخت)

شارەکە کاتێک سەربەخۆیی کۆمەڵایەتی و سیاسیی بەدەست هێنا، دەست دەکات بە لاوازبوون و دابەزین. ململانێ لە نێوان سەرمایەدارەکاندا سەرهەڵدەدات و خەڵک زیاتر سەرنجیان لەسەر بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەبێت. ئەمەش دەرفەت بۆ هەردوو پیلانی ناوخۆیی و دەرەکی دەڕەخسێنێت کە ئەمەش دەبێتە هۆی ڕوخاندنی.


سەرچاوەکان



31 بینین