ڕێگاکانی چارەسەرکردنی کێشەکان

له‌لایه‌ن: - ژیوار صلاح ژیوار صلاح - به‌روار: 2024-09-10-23:34:00 - کۆدی بابەت: 14588
ڕێگاکانی چارەسەرکردنی کێشەکان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڕێگاکانی چارەسەرکردنی کێشەکان (بە عەرەبی: طرق حل المشاكل، بە ئینگلیزی: Ways to solve problems)، ژیان پڕە لە چاکە و خراپە، جوان و ناشیرین، خۆشی و دڵتەنگی، کێشەکانیش یەکێکە لە بەشەکانی ژیان، بەڵام لە کۆندا گوتراوە پیاوی دانا ئەو کەسەیە کە مامەڵەی لەگەڵ کێشەدا کردووە و ئامادە بووە چارەسەرکردنی، ڕەنگە هەندێک کێشە لە ژیانی کەسێکدا ڕووبدات کە لەڕووی جۆر، توندی، یان ئاڵۆزیدا جیاواز بن و ژیانی کەسێک تێکبدەن، هەر بۆیە دەبێت چارەسەر بکرێن بۆ ئەوەی ژیان بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی و خۆشی و ئاسودەیی بڵاوبێتەوە. کێشەکان تەنیا لە خودی مرۆڤدا سنووردار نین، هەندێکیان خێزانین یان پیشەیی، بۆ گەیشتن بە چاکە و ڕزگاربوون لە کێشەکان، پێویستە بیانناسین و چارەسەریان بکەین و ڕێگە بۆ ئەو کارە بدۆزینەوە تەنانەت پێش ئەوەی ڕوو بدەن.

چەمکی کێشەکان

هەر بابەتێکی چاوەڕوانکراو یاخود چاوەڕواننەکراو کە ڕووبەڕووی مرۆڤ دەبێتەوە پێویستی بە چارەسەر هەیە، چ بچووک بێت یان گەورە، چارەسەرکردنی کێشەکان شێواز و ئامانجێکە کە مرۆڤ بۆ گەیشتن بە ئارەزوو و ئامانجەکانی و  ڕزگاربوون لە سەختییەکاندا بەدوایدا دەگەڕێت. چارەسەرکردنی کێشەکان به میتۆد و سیستەمێک پێناسه دەکرێت لەسەر بنەمای بارودۆخی کێشەکان بەمەبەستی چارەسەرکردنیان، هەروەها وەک پرۆسەیەکی بیرکردنەوە پێناسە دەکرێت کە تاک بەکاری دەهێنێت و پشت بە زانیاری و ئەزموون و لێهاتوویی پێشوەختە دەبەستێت بۆ ئەوەی بتوانێت بگاتە چارەسەر و وەڵامی پێداویستی و بارودۆخە لەناکاوەکان بداتەوە.

جۆرەکانی کێشە

١-کێشەی خێزانی و خێزانی.
٢-کێشەی کەسی.
٣-کێشەی کارکردن.
٤-کێشە کۆمەڵایەتی و نێودەوڵەتییەکان.
٥-کێشە داراییەکان.

ڕێگاکانی چارەسەرکردنی کێشەکان

١-دەستنیشانکردنی کێشەکان: پێویستە کێشەکە جیا بکرێتەوە و شیکاری بکرێت و پێناسە بکرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت دەستنیشان بکرێت و زانیاری لەسەر کۆبکرێتەوە و بزانرێت چۆن ڕێگاکانی چارەسەرکردنی دیاری بکرێت.
٢-شیکاری کێشەکان: دوای کۆکردنەوەی زانیاری شیکاری دەکرێت و هۆکارەکانی دیاریدەکرێت.
٣-پەرەپێدانی چارەسەرە ئەگەرییەکان: دوای شیکردنەوەی کێشەکە، چارەسەرە ئەگەرییەکان پەرەپێدەدرێن، باشترە سادە و کارپێکراو بن، چارەسەرکردنی ئاستەنگەکان و گەیشتن بە ئامانجەکە، دەبێت بزانین تا بیرۆکەکان زیاتر بن چارەسەرەکان باشترن.
٤-هەڵسەنگاندنی چارەسەرەکان: دەبێت چارەسەرەکان بەراورد بکرێن لەگەڵ یەکتر و لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت، هەروەها ئەگەری کارکردن لەسەر و جێبەجێکردنیان لەبەرچاو بگیرێت، لەم هەنگاوەدا دەبێت کۆمەڵێک خاڵ ڕەچاوبکرێت کە بریتین لە :

  • ئەنجامەکان لە چارەسەرەکانەوە.
  • ئەو چارەسەرانەی کە لەگەڵڕێسا و یاساکان گونجاون.
  • هەڵسەنگاندنی چارەسەرەکان لەگەڵ دەرئەنجام و مەترسییەکانیان.

٥-جێبەجێکردنی چارەسەری هەڵبژێردراو: کۆتا هەنگاوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، دەبێت تێیدا ڕەچاوی ئامانجەکان، ماوەی کاتی پێویست بۆ جێبەجێکردن، ڕێکارە پێویستەکان، سەرچاوە و هاوکاری، کەمکردنەوەی مەترسییەکان، پلان و میکانیزم و میتۆدۆلۆژیای چارەسەر پەیڕەو بکرێت.

هۆکارەکانی چارەسەرنەکردنی کێشەکان

١-پەیڕەو نەکردنی شێوازی چارەسەرکردن.
٢-نەبوونی پابەندبوون.
٣-تێنەگەیشتن لە کێشەکە.
٤-نەبوونی ئەزموون و زانیاری پێویست.
٥-کارنەکردن لەسەر شێوازێکی گونجاو و کاریگەر.
٦-زانیاری ناتەواو و نادروست.
٧-ترس لە دەرئەنجام.
٨-هۆکارەکانی زیادکردنی کێشەکە.
٩-نەناسین و چارەسەرنەکردنی کێشەکە.
١٠-دەرنەبڕینی کێشەکە بە دروستی.
١١-توڕەیی و دەمارگیری.
١٢-بیرکردنەوەی هەڵە.


سەرچاوەکان



25 بینین