تاقیکردنەوەی سیرولۆپلازمین

له‌لایه‌ن: - دکتۆرە ڤانە دکتۆرە ڤانە - به‌روار: 2024-09-11-22:36:00 - کۆدی بابەت: 14596
تاقیکردنەوەی سیرولۆپلازمین

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شیکاری یان پشکنینی سیرولۆپلازمین (Ceruloplasmin) گلایکۆپڕۆتینێکە کە وەک پرۆتینی گواستەرەوە بۆ مس لە خوێندا کاردەکات و پەیوەندی بە زیاتر لە 95%ـی مسەوە هەیە کە لە سیرۆمی خوێندا هەیە.

سەرچاوەی بوونی لە خوێن

سەرچاوەی سیرولۆپلازمین بریتییە لە alpha 2-globulin کە لەلایەن جگەرەوە بەرهەم دێت.

کارکردنی سیرولۆپلازمین

ـ مس دەبەستێتەوە بۆ گواستنەوە لە خوێندا دوای ئەوەی لە سیستمی گەدە و ڕیخۆڵەوە هەڵدەمژرێت، زیاتر لە 95%ـی ئەو مسانەی لە پلازمادا هەیە هەڵدەگرێت.
ـ ڕێگری دەکات لە دانانی مس لە شانەکانی لەش وەک مێشک، جگەر، قژ، و گورچیلە.

ڕێژەی ئاسایی

ڕێژەی ئاسایی سیرولۆپلازمین 
▪️نێر: 15 - 30g/dl
▪️مێ: 16 - 45 گم/دل

لێکدانەوە

لێکدانەوەکانی ئەنجامەکانی سیرولۆپلازمین

ـ️ لەم حاڵەتانەی خوارەوە زیاد دەکات: 
۱ هەوکردنی توند و نەکرۆزی شانەکان وەک لە:
هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم
شێرپەنجەی ئێسک، سییەکان، گەدە، شێرپەنجەی خوێن
۲ ئیسترۆجین و دووگیانی 
۳ سیرۆزی زەرداو ( کەمکردنەوەی دەردانی Cu لە زراودا)

 ـ️ لەم حاڵەتانەی خوارەوە کەم دەکات: 
۱ـ کەمی ماددەی خۆراکی مس
۲ـ نەخۆشی ویلسۆن ( کەمبوونەوەی بۆماوەیی لە دروستکردنی Cp ) .
٤ خراپ هەڵمژینی مس
٥ـ نەخۆشی گورچیلە
٦ـ نەخۆشی توندی جگەر

تێبینییەکی گرنگ
باشترە ئەم پشکنینە بە پشکنینی مس ئەنجام بدرێت بۆ دەستنیشانکردنی کەمی مس، چونکە وەک نیشاندەری وەڵامدانەوەی نەخۆشیێک بەکاردێت کە بەدەست کەمی یان زیادەڕۆیی لە بەرهەمهێنانی مس لە خوێندا دەناڵێنێت. ئەگەر چڕیی سیرولۆپلازمین و مس لە خوێندا کەم بووەوە،  چڕی مس لە میزدا زیادی کرد، ئەوە ئاماژەیە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی ویڵسن، بەڵام ئەگەر چڕی سیرولۆپلازمین لە هەردوو خوێن و میزدا کەم بووەوە، ئەوە ئاماژەیە بۆ کەمی ماددەی مس.


سەرچاوەکان



38 بینین