پشکنینی پێش هاوسەرگیری

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-09-25-20:23:00 - کۆدی بابەت: 14741
پشکنینی پێش هاوسەرگیری

ناوه‌ڕۆك

بۆچی پشکنینی پێش هاوسەرگیری ئەنجام دەدرێت؟

  • دەستنیشانکردنی ئەو جینەی کە هەڵگری نەخۆشی بۆماوەیی تالاسیمیایە.
  • دیاریکردنی بوونی ڤایرۆسی تووشبوونی ئاوسانی جگەری جۆری بی لە هەردوو دەزگیرانەکەدا بۆ ڕێگریکردن لە گواستنەوەی لە داهاتوودا بۆ لایەنی بەرامبەر یان منداڵانی ژنەکە.
  • دەستنیشانکردنی جۆرەکانی خوێن و گونجاوی فاکتەری Rhـی ژن و مێردەکە.
  • دەستنیشانکردنی بوونی بەرگری لە بەرامبەر سورێژەی ئەڵمانی.

پێش هاوسەرگیری پێویستە چی تاقیکردنەوەیەکی (بنەڕەتی) ئەنجام بدرێت؟

  • شیکاری ژمارەی خوێن و ژماردنی خوێنی تەواو
  • شیکاری جۆری خوێن
  • شیکاری تالاسیمیا
  • پشکنینی دیاریکردنی ڤایرۆسی ئاوسانی جگەری جۆری B
  • پشکنینی بەرگری بۆ نەخۆشی سورێژەی ئەڵمانی  بۆ خانمان.

تاقیکردنەوەکانی (ئیختیاری) پێش هاوسەرگیری چین؟

  • شیکاری ئایدز
  • شیکاری نەخۆشی ئەلزوهری
  • شیکاری مەنی بۆ پیاوان
  • شیکاری هۆرمۆنەکانی منداڵبوون


سەرچاوەکان



42 بینین