چەند ئامۆژگارییەکی پێویست بۆ دەرمانساز پێش پێدانی هەر چارەسەرێک

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-09-25-20:57:00 - کۆدی بابەت: 14747
چەند ئامۆژگارییەکی پێویست بۆ دەرمانساز پێش پێدانی هەر چارەسەرێک

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پێدانی ئامۆژگاری و تێبینی بە نەحۆش دەرمان و چارەسەر لەلایەن دەرمانسازەوە کارێکی زور پێویست و گرنگە.

چەند ئامۆژگارییەکی پێویست بۆ دەرمانساز پێش پێدانی هەر چارەسەرێک

  • دەرمانی ئازارشکێن پێویستە دوای خواردن بخورێت چونکە لەسەر گەدەی بەتاڵ بەهێزە و لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی برینی گەدە.
  • هەندێک دەرمان ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر بخورێن دەبنە هۆی ئالوودەبوون، وەک (ڕهامین - تۆسیرام - ڤالیۆم - ترامال).
  • هەندێک دەرمان هەستیاری دورست دەکەن وەک پەنسلین و وەرگیراوەکانی، بۆیە دەبێت پێش پێدانی پرسیار لە نەخۆش بکرێت، ئەگەر بەڕێکەوت درا بە نەخۆشێک هەستیاری پێی هەبوو، لەوانەیە بە دەرزی (hydrocortisone + rhamine) شین بێتەوە.
  • هەندێک لە دەرمانەکان نابێت دەستبەجێ وازیان لێبهێنرێت، بەڵکو وردە وردە، وەک (دیکسۆن).
  • هەندێک لە ماددە خۆراکییەکان (مغەزی) نادرێن بەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، بۆیە دەبێت گرنگییان پێبدرێت، وەک (گلوکۆز سلایین - ئاوی گلوکۆز - مانیتۆڵ).
  • هەندێک لە ماددە خۆراکییەکان (مغەزی) نادرێن بەو کەسانەی کە پەستانی خوێنیان بەرزە، وەک (Normal Sline - Renker Lactate) چونکە دەبێتە هۆی تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشک و مردن.
  • هەندێک مەڵهەم و کرێم بۆ ڕووخسار بەکارناهێنرێت چونکە سەرەتا دەموچاو سپی دەکەنەوە، پاشان پەڵەی ڕەش یان خۆڵەمێشی لەسەر ڕووخسار بەجێدەهێڵن، وەکو (peptosomal - dermodyne).
  • هەندێک لە تەعقیمکەرەکان بۆ سووتاوی بەکارناهێنرێن چونکە ماددەیەکی چەسپاویان تێدایە کە بە برینەکانەوە دەلکێت، وەک (هێپتین)، هەروەها هەندێک لە تەعقیمکەرەکان دەبێت شل بکرێنەوە کاتێک بۆ سووتاوی بەکاردەهێنرێن، وەک (پۆڤیدین یۆد).
  • هەندێک لە دەرمانەکان دەبنە هۆی خەواڵوویی، پێویستە نەخۆش ئاگادار بکرێتەوە لە کاتی خواردنیاندا بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێل لێنەخوڕێت، بۆ نموونە (زۆربەی دەرمانی هەستیاری - ڕامین - پۆلارامین - پەریاکتین - و زۆربەی دەرمانەکانی سەرکوتکەری ئارەزووی خواردن).
  • گرنگی بە ئافرەتی دووگیان بدەن، زۆرێک لە دەرمانەکان نابێت لەلایەن ئافرەتی دووگیانەوە بخورێت، وەک (کلۆمید - بیسکۆپان - ئەنتیسپاسمین - ڕیاپاڵ).
  • ژەمە دەرمانەکان زیاد مەکەن تەنها دوای پرسیارکردن لە پزیشکی پسپۆڕ نەبێت.


سەرچاوەکان



30 بینین