فشاری دەروونی چۆن کاریگەری لەسەر مێشک دەبێت؟

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-09-29-13:49:00 - کۆدی بابەت: 14770
فشاری دەروونی چۆن کاریگەری لەسەر مێشک دەبێت؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

فشاری دەروونی بریتییە لە کاردانەوەی مرۆڤ بۆ بارودۆخێک کە تیایدا هەست بە نائارامی دەکات.

فشاری دەروونی چۆن کاریگەری لەسەر مێشک دەبێت؟

فشاری دەروونی کاریگەری لەسەر مێشک دەبێت و دەبێتە هۆی چەندین تێکچوون کە دیارترینیان بریتین لە:

کاریگەری لەسەر بیرەوەری دەبێت

فشاری دەروونی دەبێتە هۆی تێکچوونی بیرەوەری، چونکە زیادکردن و بەردەوامبوونی ئەم فشارە چەندین جار دەبێتە هۆی تێکچوونی خانەکانی مێشک. لە مێشکدا ناوچەیەک هەیە پێی دەوترێت Hippocampus کە ناوەندی یادەوەری مێشکە و ئەم ناوچەیە لەو کەسانەدا بچووک دەبێتەوە کە بەدەست فشاری زۆر و خەمۆکییەوە دەناڵێنن. هەروەها فشاری دەروونی زیان بە ناوچەیەکی مێشک دەگەیەنێت کە پێی دەوترێت (Prefrontal cortex) کاتێک فشار لەسەر ئەم ناوچەیە زیاد دەکات، هەندێک تێکچوونی دەروونی ڕوودەدات کە لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی خراپی بیرەوەری.

ئاستی کۆرتیزۆڵ بەرز دەکاتەوە

ئەگەر ئاستی کۆرتیزۆڵ زیاد بکات لە ئەنجامی زیادبوونی فشاری دەروونی، ئەوا ئەگەری تووشبوون بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و ڕوودانی گۆڕانی باری دەروونی زیاد دەکات کە لە شێوەی تووڕەیی و دڵەڕاوکێ و دڵتەنگی و خەمۆکی دەردەکەون.

سەرنج کەم دەکاتەوە

کاتێک بیرکردنەوە لە شتێک زیاتر ناڕەحەتکەر دەبێت بۆ مرۆڤ، لەوانەیە کەسەکە تووشی سەرقاڵبوون و زەحمەتی سەرنجدان بێت، بۆیە تاک بۆ ماوەیەکی زۆر سەرقاڵ دەبێت، بەمەش ماوەکانی تەواوکردنی ئەرکە جۆراوجۆرەکان زیاد دەکات. هەروەها فشاری دەروونی سیگناڵی هەڵە دەنێرێت بۆ مێشک، لەوانەیە کەسێک لەخۆوە شتێک بڵێت کە مەبەستی نەبوو بیڵێت لە ئەنجامی نەتوانینی سەرنجدانی تەواو.

دەبێتە هۆی تێکچوونی خەو

تاکو هەستکردن بە دڵەڕاوکێ و گرژی زیاتر بێت، بیرکردنەوە و ترس لەو ئاستەنگانە زیاتر دەبێت کە دەبنە هۆی ئەم فشارە، کە دەبێتە هۆی تێکچوونی کارەکانی مێشک، لەوانەش ڕێکخستنی خەو. هەربۆیە ئەو کەسە تووشی دڵەڕاوکێی ڕۆژانە و سەختی خەوتن لە کاتی گونجاودا و مانەوەی درەنگانی شەو و نەتوانینی زوو لە خەو هەڵسێت.

دەبێتە هۆی دروستبوونی تووڕەیی لەڕادەبەدەر

کەڵەکەبوونی کاریگەرییەکانی پێشوو بریتییە لە:
کەمی سەرنج، نەخەوتنی باش و بەرزی پەستانی خوێن، بەردەوام هەستکردن بە دڵەڕاوکێ، هەموو ئەمانە کەسەکە زیاتر تووڕە دەکەن و دەمارگیرییەکەش ڕەنگە زیادەڕەوی بکرێت و ئەنجامە کارەساتبارەکانی لێبکەوێتەوە.


سەرچاوەکان



59 بینین