پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌

له‌لایه‌ن: شێرزاد ئه‌حمه‌د - به‌روار: 2019-08-21-21:09:00 - کۆدی بابەت: 113
پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌

ناوه‌ڕۆك

ناساندنی "په‌كه‌كه‌ "

پارتێکی کوردیی باکوری کوردستانە، لەساڵی 1978وەک پارتێکی مارکسی-لینینی، دامەزرا. یەکەم کۆنگرەی بەبەشداری 23 ئەندام لەباکوری کوردستان بەڕێوەچوو. 

ئایدۆلۆجیای پەکەکە

ئایدۆلۆجیای پەکەکە، لەسەر بنەما ئایدۆلۆژییه‌کانی مارکسیزم -لینینیزم و نەتەوە خوازیی کوردی دامەزرێنرا. 

ئه‌زموونی پەکەکە

لەساڵی 2007دا،بە یەکێک لە 12 ڕێکخراوە تیرۆریستییە چالاکەکان ناسێنرا، بودجەی ساڵانەی پەکەکە، بە 156 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێنرێت.

پەکەکەلەساڵی 1982دا، دووەمین کۆنگرەی خۆی لە لوبنان بەڕێوەبرد، لەو کۆنگرەیەدا بڕیار لەسەر گەڕانەوەی گروپە ڕاھێنراوەکانی پەکەکە بۆ باکوری کوردستان وئامادەکاری بۆدەستپێکردنی شەڕی چەکدارییدرا. 

پەکەکە لەساڵی 1986 دا، لەسێیەمین کۆنگرەی خۆیدا، بڕیایدا ھێزی ڕزگاریی کوردستان بکات بەئارتەشی ڕزگاریی گەلی کوردستان(ئەرگەکە). ھەروەھا ئەکادیمیای سەربازیی، بەناوی مەعسوم کورکوماز(عەگید)ی دامەزراند. پەکەکە لەساڵی 1990 جگەلە لوبنان چەند بنکەیەکی لەناوچەکانی شاملە سووریاکردەوە. 

لەدوای دەستگیرکردنی "عبداللە ئۆجەلان" پەکەکە حەوتەمین کۆنگرەی خۆی بەشێوەی نائاسایی بەڕێوەبرد. پەکەکە تاوەکوئێستا 11 جار کۆنگرەی بەڕێوەبردووە و نۆجار ئاگربەستی ڕاگەیاندووە. 

پەکەکە سێ جار لۆگۆی خۆی گۆڕیوە. 

پەکەکە لەدوای "عەبدوڵائۆجەلان"ەوە، لەلایەن چەند کەسێکی دیکەوە وەک: موراد قەرەیلان وجەمیل بایکەوە سەرۆکایەتییکراوە. كه‌پێیان ده‌گوترێت"كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی"


سەرچاوەکان

348 بینین