کەسایەتی و داهێنانە فیزیاییەکانی شارستانییەتە کۆنەکان

له‌لایه‌ن: - شێرزاد ئه‌حمه‌د - به‌روار: 2021-05-02-06:57:00 - کۆدی بابەت: 15
کەسایەتی و داهێنانە فیزیاییەکانی شارستانییەتە کۆنەکان

ناوه‌ڕۆك

کەسایەتی و داهێنانە فیزیاییەکانی شارستانییەتە کۆنەکان

١. چینیەکان و هندیەکان و بابلیەکان زانیاری زۆر باشیان لەسەر جوڵەی ئەستێرەکان هەبووە، و هەروەها یۆنانیەکان بە دەستپێکەری فیزیا دادەنرێن و بەڵام ناکرێت مافی پێشکەوتنی سەرەتایی لە ئەستێرەناسیدا بە میزۆپۆتامیا و چین نەدرێت، چینیەکان ڕۆژژمێری تایبەتیان هەبووە بەپێی جوڵەی هەسارەکان.

٢. بابلیەکان توانیان بیرکاریەک دابهێنن کە بەهۆی ئەوەوە دەیانتوانی گۆڕانکاریەکانی درێژی شەو بەپێی وەرزەکانی ساڵ ئەژمار بکەن، هەروەها بە ووردی پێشبینی هەڵهاتن و ئاوابوونی مانگ و خۆر و گیرانەکانیان دەکرد .

٣. لەلای زانایانی هیندی کاری بەرچاو دەکرا لەسەر ئەستێرەناسی و گەیشتبوون بەوەی هێزێکی کێشکردنی ڕاکێشەر بوونی هەیە، لە هەمان کاتیشدا ماتماتیکی پەیوەست بە ئەستێرەناسی، بەتایبەتی ماتماتیکی سێگۆشەکانیان بە باشی دەناسی. ئەوان پێناسەی تەژێ (ساین) و تەژێ تەوایان (کۆساین) کردبوو.

٤. زانستی ئەندازە (جیۆمێتری)، لە یۆنانی کۆندا بەهۆی کەسانێکی وەک (ئۆقلیدۆس) و (فیساگۆرس) پەرەسەندنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینی.

٥. لە یۆنانی کۆندا، (ئەرخەمیدس)، یاساكانی نوێڵی دۆزییەوە. و پەی بە هێزی پاڵنەری شلەکان بردووە، ئەو هێزەی کە دەبێتە هۆی کەشتیەکان لەسەر ئاو ڕاوەستن.

یەکێک لە گەورەترین داهێنانەکانی پەمپی لوول پێچی دەستی بوو، کە دەکرا ئاوی لە شوێنی نزمەوە بۆ شوێنی بەرزتر پێ بگواززرێتەوە، ئەم زانایە ئاگاداری یاسای هاوێنەکان بوو.

٦. (فیساگۆرس)، جگە لە کارە بەرچاوەکانی لەسەر ماتماتیکی سێگۆشەکان، توانی لە نێوان درێژی و ژێ و زرنگانەوەکەی پەیوەندیەکی ماتماتیکی بدۆزێتەوە.

٧. (ئوکلیدۆس)، یەکسانی گۆشەی گورزەلێدانی ڕووناکی لە ڕووبەرێک و گۆشەی گەڕانەوەی تیشکەکە، یەکێکیتر بوو لە کارەکانی یۆنانیەکان کە (ئوکلیدۆس) دۆزییەوە.

٨. (تالس)، توانی پێشبینی خۆرگیران بکات و ئەستێرەکان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی کەشتیەکان بەکاربهێنێت.

٩. (تۆڵەمای)، بڕوای وابوو زەوی چەقی گەردوون بێت، (ئاریستاکورس) بڕوای وابوو خۆر ناوەندی کۆمەڵە هەسارەکەیە (بەڵام هەر زوو ڕەفز کرایەوە).

١٠. یۆنانیەکان دەیانزانی ڕووناکی مانگ ڕووناکی خۆرە و خۆی دروستی ناکات وە بە پێی بەڵگەی چارۆکەی کەشتییە دەریاییەکان دەیانزانی زەوی خڕە. (ئەرەستۆ) گرنگترین فەیلەسوفی یۆنانی کۆن بووە و هەر ئەمیش زانستی پۆلبەند کردوو و زانستی فیزیای جیاکردەوە. (دەبێ ئەوەش بزانین زۆربەی زۆری بۆچونەکانی ئەرستۆ بۆ زانستی ئێستا پوچن).

١١. (دیموکریتۆس)، وای دانا ئەگەر ماددەیەک بکرێت بە دوو کەرتەوە و کەرتێکی فڕێ بدرێ و کەرتەکەی تر بکرێ بە دوو کەرتی ترەوە تا دوایی دەگەین بە بنچینەیەک کە ئیتر کەرت نابێت ئەویش ناوی ئەم بنچینەی ناو نا (ئەتۆم). کە واتای دابەشنەبوو دەگەیەنیت.

١٢. (بیرونی)، یەکێک بوو لە زانایانی ئیسلام، تا ڕادەیەک بڕوای بە خولانەوەی زەوی هەبوو، هەر ئەم بوو باسی (چڕی) ماددەی هێنایە کایەوە. (خیام) ئەمیش زانایەکی ئیسلامی بوو ڕۆژژمێرێکی زانستی بەپێی وەرزە سروشتییەکانی ساڵ داهێنا. هەروەها (ئیبن هەیسەم) تەلسکۆپی داهێنا و کاری گرنگی لە بواری ڕووناکی زانیدا بە ئەنجام گەیاند بە جوانی کرداری ئاوێنە و هاوێنەی ڕوونکردەوە.


سەرچاوەکان



2966 بینین