ئەتەکێتی دراوسێیەتی

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-09-11-01:42:00 - کۆدی بابەت: 461
ئەتەکێتی دراوسێیەتی

ناوه‌ڕۆك

بنەما و پایەكانی دراوسێیەتی چین؟

دراوسێكان دەیەكی ئەو خێزانە پێك دەهێنن كە تۆ تێیدا دەژیت، چونكە ئەوان لەگەڵ تۆدا دادەنیشن بەڵام بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ. ئەگەر ئێمە هەمیشە جەخت لە بنەماكانی زەوق دروستی و شێوازی مامەڵەكردن لە هەموو شتێكدا لە ژیانماندا بكەینەوە، لە خواردن و سوپاسگوزاری و خەڵات گۆڕینەوە و سڵاوكردن و كاركردن لەگەڵ ئامێرە نەگۆڕەكانی وەك: فاكس و ئیمەیڵ و تەلەفۆن، یان تەنانەت لەكاتی چوونە گەرماویش، لەپێشتر ئەوەیە كە فێری بنەماكانی ئەتەكێت ببین لەگەڵ كەسەكاندا ، نەك تەنها هەر هاوڕێكان، یان تەنها لە بواری كاردا لەگەڵ سەرۆك و هاوكارەكان بەڵكو تەنانەت لەگەڵ دراوسێشدا.

بنەماكانی دراوسێیەتی باش

  • هەمیشە و هەردم "بنەما زێڕینەكە" ئەوەی بۆ خۆت پێت خۆشە بۆ خەڵكیش پێت خۆش بێت، یان بەو جۆرە لەگەڵ بەرامبەرەكەتدا مامەڵە بكە كە پێت خۆشە ئەو مامەڵەت لەگەڵدا بكات.
  • ڕێزگرتن لە تایبەتمەندییەكان.
  • لێبووردن و تاوتوێكردنی كێشەكان یان ئەو شتانەی كە دەبنە هۆی ناكۆكی و بێزاركردن ئەگەر هەبوو، بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ و بەبێ نێوانگر.
  • خۆتێهەڵنەقورتاندنی زۆر لە وردەكاری ژیانیان ئەگەر خۆیان داوات لێ نەكەن، هەر كەس ژیانی تایبەتی خۆی و هاوڕێی تایبەتی خۆی هەیە كە نابن بە هاوڕێی تۆ یان ئەوان.
  • دووربكەوەرەوە لە ژاوەژاو و ئەو بێزارییەی منداڵ لە كاتی هاوار هاوار و دەنگە بەرزكردنەوەیدا دروستی دەكات، تەنها هەر دەنگی ئەوان نا، بەڵكو دەنگی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و كاسێتیش، بە تایبەت لە درەنگانی شەودا.
  • ئەگەر كەسێك بوویت لەوانەی ئارەزووی پەروەردەكردنی ئاژەڵ دەكەن، یاخود منداڵی ساوات هەیە، دەپرسیت: چی بكەم لەگەڵیاندا؟ بێدەنگ كردن یان كۆنترۆڵ كردنی ئاژەڵ ئاسان نییە، هێوركردنەوەی منداڵ یان ئاژەڵی ماڵی و داخستنی پەنجەرەكان چارەسەرن!!
  • خۆڵ و پاشەڕۆ لە ژاوە ژاو بێزاركەرترە، هەستی بینین و بۆنكردن ئازار دەدات، بێجگە لەوەی دەبنە هۆكاری نەخۆشی، سەرەڕای پیسكردنی ماڵیش.
  • دراوسێیەتی تەنها دراوسێیەتی ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوون ناگرێـتەوە، بەڵكو ئەگەر لە مانای دراوسێ وردببینەوە، واتا: ئەو شتەی كە لە تەنیشتتەوەیە، جا لە نیشتەجێ بووندابێـت، یان لە شوێنی گشتیدا ، لەیانەدا، لە كەناری دەریادا، یان ئەوەی لە شەقامێكدا لە تەنیشتەوەیە، بۆ هەموو ئەمانەش هەمان بنەمای ماڵ پەیڕەو دەكرێت  لە پابەندبوون و بەهێمنی و پاكوخاوێنی.


سەرچاوەکان



1639 بینین